فێستیڤاڵی ئەنیمەیشنی فلیپ

فێستیڤاڵی ئەنیمەیشنی فلیپ (بە ئینگلیزی: Flip Animation Festival) فێستیڤاڵێکی ئەنیمەیشنە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن سەنتەری میدیای لایت ھاوس لە شاری وۆڵڤەرھامپتۆن لە بەڕیتانیا بەڕێوەدەچێت. یەکێکە لە دوو فێستیڤاڵەی کە لەلایەن لایت ھاوسەوە میوانداری دەکرێت و فێستیڤاڵەکەی تریان بەناوی دیففێستە. لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و دەست بەکاربووە. فێستیڤاڵەکە بریتییە لە پێشبڕکێی نێوان فیلمە ئەنیمەیشنەکان کە بە بەکارھێنانی تەکنیکە جیاوازەکان دروستکراون (ستۆپ-مۆشن، وێنەکێشانی ئەنیمەیشن، کاغەزی بڕاو، دیزاین و ھتد)، و پۆلێنکراون لە پۆلە جیاوازەکان بۆ خەڵات وەرگرتن.

سەرچاوەکان دەستکاری