فیفا ١٨ (بە ئینگلیزی: FIFA 18) یارییەکی ڤیدیۆیی تۆپی پێیە کە پەیوەندی بە وەرزشەوە ھەیە و لەلایەن کۆمپانیای EA Sports لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەیستەیشن ٣ و پلەیستەیشن ٤و ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ بڵاوکراوەتەوە. ئەم بەشەی یارییەکە بە بەراورد بە وەشانی پێشوو زۆر باشتر بووە. لەم وەشانەیدا بەشی ئەفسانەیی لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان و ھەروەھا خولی پلە سێی ئەڵمانی زیاد کراوە بۆ یارییەکە. ھەروەھا لە وەشانەکەدا کە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ بە خۆڕایی بڵاوکرایەوە، جامی جیھانی ڕووسیای ٢٠١٨ بۆ یارییەکە زیادکرا، جگە لەوەش سەرجەم تیپەکان و یاریگاکانی جامی جیھانیی، لەگەڵ نوێکردنەوەی ٤٠ ڕوخساری (زیادکردنەکە). یاریزانەکان ڕۆڵی ئەلێکس ھانتەر لە چیرۆکەکەدا دەگێڕن. ئەم یاریزانە لە تیپەکانی وەک لۆس ئەنجلۆس گالاکسی و چێڵسی و مانچستەر یونایتد و ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری دەکات. ھەروەھا یاریزانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕیۆ فێردیناند و تیری ھێنری و ئەنتوان گریزمان لەم بەشەدا ئامادەن. دروستکەران خودی یاریزانەکانیان لە یارییەکەدا بەکارھێناوە بۆ ئەوەی ئەم بەشە بکەنە ڕاستەقینە. لەم بەشەدا ھانتەر لەکاتێکدا لە وەرزەکەدا تووشی پێکان دەبێت، یاریزانەکە دەتوانێت لەو کاتەدا لەبری ئەلێکس ھانتەر دانی ویلیامز بەکاربھێنێت. گەشەپێدەرەکان ھەوڵیان داوە ئەم دوو یاریگایە زیاد بکەن بۆ پێڕستی یاریگاکانی یارییەکان بە مۆڵەتی یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و سەنتەری ستوب ھاب لە لۆس ئەنجلۆس گالاکسی. لەم یارییەدا جگە لە باشترکردنی گرافیک لە ئەنیمەیشنی جووڵە و ڕوخساری یاریزانەکان، دروستکەران کەشوھەوای یاریگاکانیشیان باشتر کردووە. تابلۆی بیلبۆرد و بانەرەکانی ھەواداران بەپێی شوێنی جوگرافی جیاوازن. ھەروەھا دەنگی بینەران لە سەرانسەری جیھان تۆمار کراوە بۆ ئەوەی ژینگەی یارییەکە ڕاستەقینەتر بێت. ئەم یارییە نمرەی لەباری بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس یەک بەدەستھێنا؛ بەڵام نمرەکانی وەشانی نینتێندۆ سویچ نەیانتوانی نمرەی لەبار بەدەست بھێنن و توانیان نمرەی تێکڕا بەدەست بھێنن.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فیفا ۱۸»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.