فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی پیێرسۆنی تۆرنتۆ

فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی پیێرسۆنی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Pearson International Airport) (ئیاتا: YYZ، ئیکاو: CYYZ) فڕۆکەخانەیەکی حکوومییە لە تۆرۆنتۆی پایتەختی ئەنتاریۆ. بە دووری ٢٧ کم لە باکووری خۆراوای ناوشار ھەڵکەوتووە لە نزیک شاری میسیساگا. زۆرجارانیش بە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ئیستەر پێرسنی بانگی دەکەن.

فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی پیێرسۆنی تۆرنتۆ
ناو بە زمانی فەرمیToronto Pearson International Airport
کورتەناوToronto-Pearson، Toronto-Pearson، Toronto-Pearson
ناونراوە لەدوایLester B. Pearson، تۆرنتۆ، Malton
وڵاتکەنەدا
دابەشکاریی کارگێڕیمیسیساگا
ناوچەی کاتیEastern Time Zone
پۆتانی شوێن٤٣°٤٠′٣٦″N ٧٩°٣٧′٥٠″W
بەرزی لە ئاستی دەریا٥٦٩ پێ (یەکە)
خاوەنTransport Canada
جێگەی دەگرێتەوەToronto Aerodrome
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩
Connecting lineیونیەن پێرسۆن ئێکسپرێس
Place served by transport hubتۆرنتۆ
Connects withToronto Pearson Terminal 1 Station
کارپێکەرGreater Toronto Airports Authority
دۆخی بەکارهێنانin use
Public transport stopToronto Pearson Terminal 1 Station
Runway05/23، 06L/24R، 06R/24L، 15L/33R، 15R/33L
وێبگەhttps://www.torontopearson.com/
بینین لە پۆلداCategory:Views from Toronto Pearson International Airport
IATA airport codeYYZ
ICAO airport codeCYYZ
Map

بە گەورەترین و جەنجاڵترین فڕۆکەخانەی کەنەدا ھەژمار دەکرێت، لە ٢٠٠٨ پتر لە ٣٢ ملیۆن گەشتیار سەردانیان کردووە. بەپێی پێوەرەکانی ٢٠٠٦ بە بزاوتترین فڕۆکەخانەی جیھان ھەڵبژێردرا.

فڕۆکەخانەکە بە ناوەندی سەرەکی چالاکییەکانی ھاوبەشگای فڕۆکەوانیی کەنەدا و ھاوپەیمانی ستار دادەنرێت، ھەروەھا ناوەندی چالاکییەکانی فڕۆکەوانیی کەنەدا جاز و ناوەندی گواستنەوە (ترانزێت)ی ھەموو کەنەدایە.

فڕۆکەخانەکە وێستگەیەکی سەرەکیی ڕۆژانەی گەشتە ناوخۆیییەکانی کەنەدایە کە بەبێ وەستان شارە سەرەکییەکان و لاوەکییەکانی کەنەدا پێک دەبەستێتەوە.[١] فڕۆکەخانەکە خاوەن توانایەکی نەبڕاوەیە لە پێشوازی گەشتە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن ٧٤ ھاوبەشگای بواری فڕۆکەوانییەوە بەکاردێت و ڕۆژانە گەشت بۆ پتر لە ١٠٠ وڵات ڕێک دەخەن، وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک، ئاسیا، ئەورووپا،ئەمریکای لاتین، ناوچەکانی دەریای کاریبی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

مێژوو دەستکاری

 
فڕۆکەخانەی ماڵتن لە ١٩٣٩.

فڕۆکەخانەکە دوای ئەوەی کە کۆمیسیۆنی بەندەری تۆرۆنتۆ لە ساڵی ١٩٣٧نۆ زەوی کشتوکاڵی کڕی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٩ و وەکو فڕۆکەخانەی ماڵتن کرایەوە کە لە بینایەکی سادە پێک ھاتبوو و لە بنەڕەتدا تەویلەیەک بووە بۆ فڕۆکەخانەی ڕەسەن. ڕووبەرەکەی ٤٢٠ دۆنمی (١.٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە)ی بە ڕوناکی تەواو و پەیوەندی بێتەل و کەرەستەکانی چاودێری کەشوھەوا پێک ھاتبوو. جگە لە دوو کەشتی فڕینی سەر ڕووی قیرتاوکراو و یەک ھێڵی نیشتنەوەی گیایی، ھیچی تری نەبوو.

فڕۆکەخانەی ماڵتن لە ساڵی ١٩٤٠ بە تۆرۆنتۆ فرۆشرا لە حوزەیرانی ١٩٤٠ تا تەممووزی ١٩٤٢ فڕۆکەخانەکە وەک قوتابخانەیەکی مەشقپێکردن بەکارھات. وەک بەشێک لە پلانی ڕاھێنانی کۆمۆنوێلتی بەریتانی لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەمدا. ناوەندی کۆنترۆڵی ھاتووچۆی ئاسمانی لە ساڵی ١٩٤٢بۆ زیاد کرا. سەرەتای دەیەی ١٩٦٠ دەستی کرد بە دروستکردنی تێرمیناڵ ١ (T1) کە لە چوارگۆشەدا بە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ھەشت نھۆمی دا بوو، چوار دەوری دوو نھۆمی ڕێبواری بۆ لۆبییەکان دیزاین کراوە. لە ساڵی ١٩٦٤ گەشتیاران ڕوویان تێکرد بۆیە ناچاربوون تێرمیناڵی دوو لە ١٩٧٢ دروست بکەن و دواتر لە ١٩٩١ تێرمیناڵی سێش دروست کرا.

لە ساڵی ١٩٧٢ حکوومەتی کەنەدا زەوی ڕۆژھەڵاتی تۆرنتۆی تەرخان کرد بۆ دامەزراندنی دووەم فڕۆکەخانەی سەرەکی - پیکەرینگ - بۆ ئاسانکردنی گواستنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆرۆنتۆ. بڵام پڕۆژەکە دواخرا بۆ ساڵی ١٩٧٥ ئەمیش بەھۆی دژایەتیی کۆمەڵگا و چالاکوانانی بواری ژینگەوە بوو بەڵام حکوومەت خاوەندارییەتی لە زەویە زەوتکراوەکەی پاراست.

ئەو فڕۆکەخانەیە لە ساڵی ١٩٨٤ دا ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆرۆنتۆ پیرسنی لەسەر شەرەفی لێستەر پیرسن، چواردەھەمین سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ناونرا. وەک بەشێک لە سیاسەتی فڕۆکەخانەی نەتەوەیی، بەرپرسیاری کارگێری فڕۆکەخانەکە لە گواستنەوەی کەنەداوە بۆ دەسەڵاتی فرۆکەخانەکانی شاری تۆرۆنتۆی مەزن گوێزرایەوە(١٩٩٦). دەست کرا بە پرۆگرامی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکە بە بڕی ٤٫٤ ملیار دۆلار لە ماوەی ١٠ ساڵدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..