یونیەن پێرسۆن ئێکسپرێس

داڕێژە:Infobox rail line

یونیەن پێرسۆن ئێکسپرێس (بە ئینگلیزی؛The Union Pearson Express) یان ( UP Express or UPX ) بەستەرێکی هێڵی ئاسنینی فرۆکەخانەی پێرسۆن تۆرۆنتۆیە بە وێستگەی یونیەن (وێستگەی سەرەکی ناوشاری تۆرۆنتۆ). لە ٦ حوزەیرانی ٢٠١٥ لەبەر بەڕێوەچوونی یاریەکانی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمەریکی لە تۆرۆنتۆ درووستکرا. ئەم هێڵە ئاسنینە گەشتی نێوان فڕۆکەخانەکە و ناوەندی شاری تۆرۆنتۆ بەیەک دەبەستێتەوە لەماوەی ٢٥ خولەک کە بەشێوەی ٢٤کاتژمێری لەهەر حەوت ڕۆژی هەفتەدا خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش دەکات[١]. لە راگەیەندراوی دەستپێکردنەکەدا، هاتووە کە پرۆژەکە بۆ ئەوە کراوە کە ساڵانە ٢,٣٥ ملیۆن سەرنشین هەڵبگرێت و لە ساڵی یەکەمدا نزیکەی ١,٢ ملیۆن گەشتی ئۆتۆمبێل کەم بکەنەوە یان نەهێڵن[٢].

وەک دابەشکارییەکی سەربەخۆی (میترۆلینکس) و (گۆ ترانزێت) کاردەکات. بەستەری هێڵی شەمەندەفەری فڕۆکەخانە یەکێک بوو لەو پڕۆژە لەپێشینەکانی تۆرۆنتۆ کە لەپلانی گواستنەوەی هەرێمی میترۆلینکس دا بەناوی " The Big Move " دیاری کرابوو[٣]. دروستکردنەکە لە ساڵی ٢٠١١ دا دەستی پێکرد وەک بەشێک لە پڕۆژەی جۆرجتاونی باشوور، ئەم هێڵە بەشی سەرەوەی ڕێچکە ئاسنینەکانی GO Transit و Via Rail. UP Express چەند یەکەیەکی دیزڵ (DMU) بەکاردەهێنێت. بەهۆی ئەوانیشەوە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبەسترێتەوە، لە سەرەتاوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا کە شەمەندەفەری کارەبایی بەکارنەهێناوە و نرخی کرێی سەرەتایی کە بە بەراورد لەگەڵ پەیوەندییەکانی دیکەی فڕۆکەخانە – شار لە باکوری ئەمریکا بەرز ترە[٤].

مێژوو دەستکاری

پێشنیارە پێشوەختەکان دەستکاری

لەکۆتایی هەشتاکان سێ لێکۆڵینەوەی فەرمی ئەنجام درا ، لە ١٩٨٩ ، ١٩٩٠ و ١٩٩١کە تیایدا دوو دیزاین هەڵبژێردران بۆ بەستنەوەی فڕۆکەخانە بە GO Georgetown (ناونرا بوو چیچنتەر) دیزاینی دووەم بریتی بوو لە بەستنەوەی فڕۆکەخانە بە هێڵی ٢ بلوور دانفۆرت لە کۆمسیۆنی گواستنەوەی تۆرۆنتۆ[٥].

سەردەمی SNC-Lavalin دەستکاری

((گواستنەوەی کەنەدا)) داواکارییەکی پێشکەش کرد بۆ بەستەری هێڵی شەمەندەفەری فڕۆکەخانە لە نیسانی ٢٠٠١ و لە ئایاری ٢٠٠٣ دا، پێشکەشکردنەکان بۆ چوار کۆنسێتۆری تایبەتی بوو، کە دواتر فراوانکران بۆ کەیسی بازرگانی ناسەرەکی SNC- لاڤەلین بەناوی یەکێتی گروپی پیرسۆن ئێرلینک وەک وەڵامدەرێکی سەرکەوتوو لەهەموو بوارەکانی دارایی، دیزاین، ئاسانی دروستکردن، کارپێکردنی و پاراستنی. بۆیە بەستەری هێڵی شەمەندەفەری فڕۆکەخانەکە لە ١٣/١١/٢٠٠٣ دەستنیشان کرا و خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە،بریاربوو تاوەکو ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ تەواو بکرێت.بەڵام لە٦حوزەیرانی ٢٠١٥ تەواوکراو خرایە خزمەتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ontario Newsroom". news.ontario.ca. Retrieved 2021-05-24.
  2. ^ http://www.metrolinx.com/en/aboutus/publications/201709_UP_Ridership_EN.PDF ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Union Pearson Express to launch June 6". thestar.com (بە ئینگلیزی). 2015-04-22. Retrieved 2021-05-24.
  4. ^ "Union Pearson Express | Information". web.archive.org. 2012-12-03. Retrieved 2021-05-24.
  5. ^ "The Big Move". web.archive.org. 2009-02-27. Retrieved 2021-05-24.