فرانکلین فێربانکس (بە ئینگلیزی : Franklin Fairbanks) (لەدایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ١٨٢٨ تا ٢٤ی نیسانی ١٨٩٥) بازرگانێکی ئەمریکی، زانای سروشتی، کۆکەرەوە[تێبینی ١]، کەسایەتی سیاسی و یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و یەکێک بوو لە یەکەمین ئەمیندارەکانی کۆلێژی ڕۆلنز.

فرانکلین فێربانکس
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤێرمۆنت.
لە پۆستدا بووە
١٨٧٢ – ١٨٧٤
پێشینە چارڵز هێربێرت جۆیس
پاشینە هۆراس هێنری پاوەرز
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڤێرمۆنت.
لە پۆستدا بووە
١٨٧٠ – ١٨٧٤
نوێنەری کۆمیتەی ویلایەتی کۆماری ڤێرمۆنت لە کالیدۆنیا.
لە پۆستدا بووە
١٨٦٣ – ١٨٧٥
سەرپەرشتیاری سانت. جۆنسبێری، ڤێرمۆنت.
لە پۆستدا بووە
١٨٧٩ – ١٨٨٤
لە پۆستدا بووە
١٨٧١ – ١٨٧٣
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (1828-06-18) 18ی حوزەیرانی 1828
سانت جۆنسبێری، ڤێرمۆنت
مردن ٢٤ی نیسانی ١٨٩٥(١٨٩٥-٠٤-٢٤) (٦٦ ساڵ ژیاوە)
سانت جۆنسبێری، ڤێرمۆنت
پارتی سیاسی پارتی ویگ
ھاوسەر(ەکان) فرانسس فێربانکس
خزمەکان ئیراستس فێربانکس (باوک)
هۆراس فێربانکس (برا)
سادیۆس فێربانکس (مام)
ئیفرایم پادۆک (مامی گەورە)
کار بازرگان، سیاسەتمەدار، بایۆلۆجێست، کۆکەرەوە

ژیان دەستکاری

 
وێنەی باوکی (ئیراستس فێربانکس).

فڕانکلین کوڕی ئیراستس فێربانکس و برای هۆراس فێربانکسە، لە ١٨ی حوزەیرانی ١٨٢٨ لە شاری سانت جۆنسبێری لە ویلایەتی ڤێرمۆنت لەدایکبووە.[١]

لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە کۆمپانیای تەرازووی فێربانکس دەستی بەکارکردن کردووە. لە ساڵی ١٨٨٨ بووە سەرۆکی کۆمپانیاکە، هەروەها كاربەدەست و بەڕێوەبەر بووە لە ژمارەیەک بازرگانی هێڵی ئاسن و کانگا و بەرهەمهێنان و بانکی و تەلەگراف.

لە کاتی شەڕی ناوخۆدا وەک ستافی حکوومەتی هیلاند هۆڵ و باوکی ئیراستۆسدا بە پلەی عەقید خزمەت دەکات.[٢] جگە لەوەش سەرپەرشتی چالاکییەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەی کردووە، لە بەرهەمهێنانی کەرستە و پێکھاتەکان بۆ شەڕی ناوخۆ.

ھەروەھا کۆماریخوازێک بوو کە بەشدار بوو لە سیاسەتی ڤێرمۆنت، وەک بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکانی شارۆچکە و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤێرمۆنت کاری کردووە. لە ساڵی ١٨٧٢ تا ١٨٧٤ وتەبێژی پەرلەمان بووە[٣][٤] و لە ساڵی ١٨٧٧ بڕوانامەی ماجستێری فەخری لە کۆلێژی دارتمۆس وەرگرتووە.

و چەندین شتی تریش وەکوو ئەمینداری ئەکادیمیای سانت جۆنسبێری بوو،[٥] و مۆزەخانەکەی بەخشییە شارۆچکەی سانت جۆنسبێری کە خێزانەکەی خاوەنی بوو.[٦]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ کۆکەرەوە تایبەت بە بوارەکەی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Genealogical and Family History of the State of Vermont, by Hiram Carleton, pages 111 to 113
  2. ^ Men of Vermont Illustrated, compiled by Jacob G. Ullery, 1894, pages 127 to 128
  3. ^ Winter Park Founder's Biographies 2008-07-20 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Political Graveyard entry, Franklin Fairbanks
  5. ^ The Twentieth Century Biographical Dictionary of Notable Americans, published The Biographical Society (Boston), 1904, Fairbanks -- Fairbanks page
  6. ^ St. Johnsbury Community Archives Guide to Historic Records 2008-05-18 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., by Selene Colburn, Archivist, undated, pages 5 to 6

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری