ئەکادیمیای سانت جۆنسبێری

ئەکادیمیای سانت جۆنسبێری (SJA) قوتابخانەیەکی سەربەخۆی[٢] پەروەردەیی بەشەناوخۆیی و ڕۆژانەی قازانج نەویستە، کە کەوتۆتە سانت جۆنسبێری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەکادیمیاکە خوێندکارانی پۆلەکانی ٩–١٢ وەردەگرێت، کە لەلایەن سادیۆس فێربانکسەوە دامەزراوە و و زۆرینەی خوێندکارەکانی لە ڕێگەی یەکێک لە کۆنترین سیستەمەکانی وڵاتی ھەیە.[٣] ھەروەھا قوتابخانە خوشکەکەی کەوتۆتە کۆریای باشوور لە دوورگەی جیجو بەناوی ئەکادیمیای سانت جۆنسبێری جیجو.

ئەکادیمیای سانت جۆنسبێری
Location
Map
Information
Typeتایبەت، boarding
درووشمSEMPER DISCENS — Always Learning
لقی ئایینینییە
دامەزران١٨٤٢؛ ١٨٢ ساڵ لەمەوپێش (١٨٤٢)
بەرێوبەری خوێندنگاشارۆن ھۆوێڵ
Faculty٢٢٠
ناو تۆمارکردنApprox. 1000[١]
تێکڕای قەبارەی ھەر پۆلێک١٢ قوتابی
ڕێژەی خوێندکار بۆ مامۆستاھەشت تا یەک
Campusپەنجا پارچە زەوی (0.6 km²)
Color(s)سەوز و سپی
وەرزشزیاتر لە ٤٠ وەرزشی نێوان قوتابخانەکان
Athletics conferenceVPA Division I
MascotHilltopper
وێبگەwww.stjacademy.org

مێژوو دەستکاری

ئەکادیمیاکە لە ساڵی ١٨٤٢ لەلایەن ئیراستس و سادیۆس و جۆزێف فێربانکسەوە دامەزراوە، بۆ ئەوەی «ڕاھێنانی فیکری و ڕەوشتی و ئایینی بۆ منداڵەکانی خۆیان و منداڵانی کۆمەڵگاکە دابین بکەن».[٤] قوتابخانەکە لە ساڵی ١٨٧٣ دامەزراوەتەوە بۆ بەدیھێنانی ئامانجی دامەزرێنەرانی لە دابینکردنی دەرفەتی خوێندن بۆ مەودایەکی فراوانتر بۆ خوێندکاران لە بەشی جۆراوجۆر نەک تەنھا ئەوانەی بڕیارە بچنە کۆلێژ و زانکۆکانی ھونەرە ئازادەکان.

قوتابخانەکە یەکێک لە کۆنترین سیستەمەکانی ھەیە؛ و لە ساڵی ١٨٤٢ لەکاتێکدا دامەزراوە کە ھێشتا خوێندنی گشتی باو نەبووە.[٥] کاتێک زۆرێک لە حکوومەتە ناوخۆیییەکان دەستیان کرد بە دامەزراندنی قوتابخانەی حکومی، شارۆچکە و ناوچەکان کە دامەزراوەی تایبەتی دامەزراو و کوالیتییان ھەبوو لە ھەندێک حاڵەتدا پشتیان بەم قوتابخانەیانە بەست نەک ئاسانکاری گشتی دروست بکەن.[٣]

یەکێک لەو بینا سەرەتاییانەی کە خێزانی فێربانک لە ساڵی ١٨٧٣دا لە دروستکردنی بەشداریان کردووە، ھۆڵی باکوور بووە، کە لە ٦ی ئازاری ١٩٥٦ سووتا، دواتر بەخێرایی دەستیان بە دروستکردنەوەی دانەیەکی تر کرد تا جێگای بگرێتەوە بەناوی ڕێنجەر ھۆڵ.[٦] ھۆڵی باشوور لە ساڵی ١٨٧٠ بۆ نیشتەجێبوونی خوێندکاران و مامۆستایان دروستکرابوو بە تێچووی کۆی گشتی ٣٦ ھەزار دۆلار و کۆی گشتی ئەو تێچووەی پێویست بوو بۆ پێداویستییەکانی ئەکادیمیاکە ١٠٣ ھەزار دۆلار بوو، کە لەلایەن خێزانی فێربانکەوە پشتگیری کراوە.[٧]

جۆن نیگرۆپۆنتێ (دیپلۆماتکاری ئەمریکی) لە ساڵی ٢٠٠٦ وتاری دەستپێکردنی خوێندنی پێشکەش کرد، جگە لەوەش قوتابخانەکە چەندین قوتابی بەرچاو و بەناوبانگی ھەبووە.

خۆتۆمارکردن دەستکاری

خوێندکارانی شارۆچکەی سانت جۆنسبێری و شارۆچکە پەیوەندیدارەکان کە قوتابخانەی ئامادەیییان نییە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتن لە ئەکادیمیاکە. خەرجی خوێندنیان لەلایەن پارەی شارۆچکەکەیان دابین دەکرێت. کرێی خوێندن کە لەم شارۆچکانە وەرگیراوە لە سانت جۆنسبێرییەوە ٤٤٪ی بوودجەی ساڵانە کە بڕەکەی ١٤ ملیۆن دۆلار بوو لە ٢٠٠٧. یاسای ویلایەتی ڤێرمۆنت داوا دەکات ئەو شارۆچکانەی کە قوتابخانەیان نییە یان قوتابخانەکانیان خوێندنی باڵایان نییە کرێی خوێندن بدەن بەو قوتابخانانە پەسەندکراوەکانی تر کە ئەو ئاستانەیان ھەیە بۆ ئەو خوێندکارانی و ئەو کرێیەشی پێویستە بۆ پێداویستییەکانی خوێندن بێگوومان ئەم یاسایە ئەکادمیاکەش دەگرێتەوە کە ئەو خوێندکارانەی دێنە ئەکادمیاکە.[٣][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "St. Johnsbury Academy News & Sports". Archived from the original on 2011-07-28. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Barbara Leitenberg (2008-02-18). "Retired Teachers Lauded for Prison School". Burlington Free Press. Retrieved 2008-03-11.[بەستەری مردوو]
  3. ^ ئ ا ب Amity Shlaes (1999). "A Little School in the Northeast Kingdom". Hoover Digest. Hoover Institution. Archived from the original on 2008-07-04. Retrieved 2008-03-11. ٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ St. Johnsbury Academy website ١٥ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. accessed March 12, 2008
  5. ^ Libby Sternberg (2001-09-10). "Lessons from Vermont: 132-Year-Old Voucher Program Rebuts Critics". Cato Institute. Retrieved 2008-03-11.
  6. ^ Clair Dunne Johnson,St. Johnsbury, Arcadia Publishing 1996, page 30
  7. ^ "St. Johnsbury Academy" (PDF). The New York Times. 1873-12-13. Retrieved 2008-03-11.
  8. ^ - Retrieved: May 32, 2007 February 24, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری