عەوزیە مەحموود (بە عەرەبی: عوضية محمود‎؛ لەدایکبووی ١٩٦٣)[١] دامەزرێنەری ڕێکخراوی چایەفرۆش و خۆراکی ژنانە، ڕێکخراوەکە ئامانجی جۆراوجۆری ھەیە بۆ ژنان لە خەرتووم.[٢] لە ئازاری ٢٠١٦، عەوزیە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا،[٣] دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی بڕیاریدا کارەکانی بۆ دەرەوەی سنووری خەرتووم فراوانتر بکات.[٤]

عەوزیە مەحموود

ژیان دەستکاری

عەوزیە مەحموود لە ساڵی ١٩٦٣ لە سودان لەدایکبووە، بەھۆی درووستبوونی شەڕ و ناکۆکی لەناوچەکەیان، ئەوا ماڵباتیان جێدەھێڵن بەرەو خەرتووم. لە ساڵی ١٩٨٦ شوو دەکات، بۆئەوەی بژی دەستدەکات بە فرۆشتنی چایە. بەھۆی ئەم کارە کەمداھاتەوە ھەوڵی یارمەتیدانی خێزانەکەی داوە. لە ساڵی ١٩٩٠ ڕێکخراوێک دادەمەزرێنێت لەژێرناوی چایەفرۆش و خۆراکی ژنان بۆ یارمەتیدانی ئەندامانی.[٢][٤]

وێڕای یاساییبوونی ڕێکخراوەکەی بەڵام لەلایەن دەسەڵاتی سودانەوە دەست بەسەر کەرەستەی ئەندامانی ڕێکخراوەکەی بۆ فرۆشتنی چایە و خواردنی سەرشەقام گیرا. عەوزیە سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەر جێبەجێکرا، ئەمەش لەبەر قەرزەکانیان. لەدوای ڕزگاربوونیشی ئەوا بەردەوامبوو لە یارمەتیدانی ٨٠٠٠ ئەندامی ژن. ڕێکخراوەکە بووە نوێنەری ژنانی ونبووی دارفور و ناوچەکانی کۆردۆفان و ڕووباری نیل.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "عوضیة محمود", ویکیبیدیا، الموسوعة الحرة (بە عەرەبی), 2018-07-27, retrieved 2019-03-22
  2. ^ ئ ا "Biographies of 2016 Award Winners". The U.S. Department of State. Archived from the original on 30 March 2016. Retrieved 30 March 2016.
  3. ^ "State Department honors 14 leaders from around the world". NYTimes. The New York Times. Retrieved 30 March 2016. ٣ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا Tea lady's journey from Sudan to White House, AFP, 29 April 2016, Emirates 247, Retrieved 9 July 2016