عەلی محیەدین قەرەداغی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٩ لە ناوچەی قەرەداغ سەر بەپارێزگای سلێمانی، عەلی قەرەداغی سەرۆکی گشتی یەکێتیی زانایانیی موسڵمانانە ھاوکاتیش سەرۆکی دەزگای ڕابیتەی ئیسلامیی کوردە لە باشووری کوردستان، عەلی قەردەاغی خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتی قەتەریشە، لە ساڵی ٢٠٠٨ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی (سلێمانی) لە لایەن ئەوەوە کرایەوە ، عەلی قەرەداغی جگە لە شارەزایی خۆی لەبابەتی ئاینی شارەزای ھزری سیاسیی و ئابووریشە. [١][٢]

عەلی قەرەداغی

لەدایکبوون١٩٤٩
پیشەنووسەر،
ئایینئیسلام
وێبگەماڵپەڕی فەرمی

بڕوانامەکانی عەلی قەرەداغی دەستکاری

  • بەکالۆریۆس لە شەریعەتی ئیسلامیی لە شاری بەغدا لەساڵی ١٩٧٥
  • ماستەر لە فیقھی بەراود کە بەشێکە لە فیقھی ئیسلامیی لە زانکۆی ئەزھەر ی میسر ساڵی ١٩٨٠
  • دوکتۆرا لە شەریعەت و یاسا لە لە زانکۆی ئەزھەر ی میسر لەساڵی ١٩٨٥
  • یاریدەردەی مامۆستا ساڵی ١٩٩٠
  • پڕۆفیسۆر لەساڵی ١٩٩٥

بەرھەمەکان دەستکاری

عەلی قەرداغی چەندین کتێبی نووسیوە لەوانە:[٣]

  1. دیدێکی ئیسلامی نوێ بۆ جیھادو توندوتیژی‌و وەلاء و بەرا
  2. کۆ بەرھەمەکانی د. عەلی قەەرداغی
  3. (چۆن زەکاتی ماڵەکەت دەدەیت؟)
  4. ململانێ لەسەر شوناس
  5. گەشەپێدان و گەندەڵی
  6. کۆمەڵگە و گەشەپێدان
  7. ئیسلام و ئیرھاب
  8. خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ڕاپەڕینی جەماوەری لە ڕوانگەی ئیسلامەوە
  9. لێکۆڵینەوەی ھۆکارەکانی ئاوەدانکردنەوە و زیندوو کردنەوەی ماڵە وەقف کراوەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ژیاننامەی عەلی قەرەداغی ، http://www.iklkurd.org/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=328:2011-05-27-06-47-59&catid=25:2010-11-15-05-00-15&Itemid=118 ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 11ی Julyی 2013. Retrieved 5ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١١ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ کتێبەکانی عەلی قەرداغی ، http://www.iklkurd.org/kurdish/index.php?option=com_content&view=category&id=29:2010-11-15-05-02-36&layout=blog&Itemid=122&layout=default[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]