عەزیزمراد عەبدولمەلەکی

عەزیزمراد عەبدولمەلەکی ناسراو بە عەزیز کرماشانی (١٩٤٥ لە کرماشان – ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە سنە) مۆسیقازانی کورد و مامۆستای ئامێری دەھۆل بوو.[١][٢][٣]

عەزیزمراد عەبدولمەلەکی

لەدایکبوون١٩٤٥
مەرگ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠
نەتەوەکورد
پیشەژەنیاری دەھۆڵ
چالاکبوون١٩٦٠–٢٠١٨

ژیان دەستکاری

عەزیزمراد عەبدولمەلەکی لە ساڵی ١٩٤٥ لە عەشیرەتی عەبدولمەلەکی لە پارێزگای کرماشان لە دایک بوو. ئەو لە تەمەنی تازەلاویدا فێری ژەنینی ئامێری دەھۆڵ بوو و تا کۆتایی ژیانی وەکوو ژەنیاری ئەم ئامێرە درێژە بە چالاکی خۆی دا. عەزیزمراد عەبدولمەلەکی نیشتەجیی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو و نزیکەی شەست ساڵ لە ڕێوڕەسمەکان و فیستیڤاڵەکان دەھۆڵی ژەند و لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندەکانی کورد ھاوکاریی کرد. عەزیز عەبدولمەلەکی لە نێوان خەڵکی شاری سنە بەھۆی ھونەری ژەنیاریی خۆی ناسراو بوو و خەڵکی عەزیز کرماشانیی پێ دەگۆتن. ئەو ھەروەھا لە شارەزاکانی مۆسیقای چەمەری بوو.[١]

مردن دەستکاری

عەزیزمراد عەبدولمەلەکی بە دوای ماوەیەکی نەخۆشی بەھۆی نەخۆشی ھەناستەنگی لە ڕۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە دڵی لە لێدان ڕاوەستا و کۆچی دوایی کرد. جەستەی عەزیزمراد عەبدولمەلەکی لە کەرتی ھونەرمەندانی گۆرستانی بھەشتی محەممەدیی شاری سنە بە خاک سپێردرا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری