عەرەبستانی سعوودی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد

عەرەبستانی سعوودی بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٧٢ لە شاری میونشن لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا بەشداری کرد. لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کە بایکۆتی کرد، بەشداری سەرجەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ساڵی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کرد. تا ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٢ ھیچ وەرزشوانێکی کچ یاخود ژن بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادیان نەکردبوو، لە ساڵی ٢٠١٠ لێپنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند پەستان دەخاتە سەر ئەو وڵاتانەی ڕێگری لە بەشداری پێکردنی کچان و ژنان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات. وەرزشوانانی عەرەبستانی سعوودی خاوەنی چوار مەدالیای ئۆڵۆمپیادن.

سەرچاوەکان دەستکاری