عەتا نەھایی
عەتا نەھایی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە بانە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) نووسەر، وەرگێڕ و چیرۆکنووسێکی کورد و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە. ناودارترین ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵەیە.
عەتا نەھایی | |
---|---|
لەدایکبوون | عەتائوڵڵا نەھایی[١] ١٩٦٠ (تەمەن ٦٣–٦٤) بانە ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پیشە | ڕۆماننووس وەرگێڕ چیرۆکنووس |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەز | نێر |
خوێندن | پەیمانگای مامۆستایان، تاران |
کارە دیارەکان | گرەوی بەختی ھەڵاڵە |
چالاکی ساڵانی | نەزانراو - ئێستا |
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریساڵی ١٩٦٠ لە شاری بانە لەدایک بووە. ١٩٧٨ بە وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە، دواناوەندی تەواو کردووە. بەھۆی ڕاپەڕینەکانی ئەوسای ئێران لە ١٩٧٩ زانکۆکان داخراون و نەیتوانیوە چیتر درێژە بە خوێندنەکەی بدات.
ژیانی ئەدەبی
دەستکارینەھایی بە نووسینی کورتەچیرۆک و وتارنووسین بە کوردیی سۆرانی دەستی کردووە بە کاری ئەدەبی. ناوبراو سێ کۆمەڵەچیرۆک و سێ ڕۆمانی بڵاو کردووەتەوە، لەگەڵ وەرگێڕانی چەندان کورتەچیرۆک و وتاری بیانی. لە یەکەم کۆنفرانسی وتنەوەی زمانی کوردی، لە تاران لە ساڵی ٢٠٠٢، یەکەم دەنگی بردەوە و دواتر بووە ئەندامی باڵای کۆڕی زانستی زمانی کوردی. لە ٢٠٠٥، نەھایی خەڵاتی ئاراسی وێژەی کوردی وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی ئەحمەد ھەردی بۆ چێژ و سەلیقەی جوانی نووسین وەرگرتووە.
ڕۆمانی «گرەوی بەختی ھەڵاڵە» دوایین ڕۆمانییەتی کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە سلێمانی بڵاوی کردەوە.
بەرھەمەکان
دەستکاریکتێب
دەستکاری- زریکە، بانە، ناجی
- تەنگانە، بانە، نووسەر
- گوڵی شۆڕان (ڕۆمان)، سەقز، محەممەدی، ١٩٩٧
- باڵندەکانی دەم با (ڕۆمان)، سنە، ژیار، ٢٠٠٢
- ئەو باڵندە بریندارە کە منم
- گرەوی بەختی ھەڵاڵە
- سەرجەمی چیرۆکەکان (زریکە، تەنگانە، ئەو باڵندە بریندارە کە منم) چاپەمەنیی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٦
- سەرجەمی ڕۆمانەکان (گوڵی شۆڕان، باڵندەکانی دەم با) چاپەمەنیی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٦
وتار
دەستکاری- "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (١)". گۆڤاری سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٢، ل ٥٣–٥٦
- "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (٢)". سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٣، ل ٤٩–٥١
- "مەحزوون". سروە، ساڵی ٩، ژ ٨٩، ل ١٥–١٦و ٦٦
- "ئاوڕێک لە کەسایەتی خەزاڵ و لاس". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٤–٩٣، ل ٣٢–٣٣و ٤١
- "گەڵاڵەیەک بۆ مێژووی چیڕۆکی کوردی". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٨–٩٧، ل ٤٠–٤٤
- "جیلوەی شانۆ، جیلوەی شێعری سەرکەوتوو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١١٩، ل٤١–٤٤
- "چیرۆک ڕۆچنەیەکی متمانە پێکراو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٢، ل ٢٩–٣٢
- "ئیماژ لە شیعری مەولەویدا". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٦–١٢٥، ل ٣١–٣٥
- "(تنوّع)یان ھەمەجۆری لە مەیدانی داھێناندا". سروە، ساڵی ١٤، ژ ١٥٠، ل ١٤–١٦
وەرگێڕان
دەستکاری- میلان کوندێرا، «جیھانی کافکایی». سروە، ساڵی ١١، ژ ١٠٧–١٠٨، ل ٥٠–٥٥
- شازادە ئیحتجاب (ڕۆمان)، ھووشەنگ گوڵشیری، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠١
- جەیمس جۆیس (ژیان و بەرهەمەکان)، ج.م. ستوارت، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤
- ماڵی ڕووناکان (کۆچیرۆکی نووسەرانی ئێرانی)، ھەولێر: دەزگای ئاراس، ٢٠٠٤
- بارۆنی سەر دارەکان (ڕۆمان)، ئیتالۆ کالڤینۆ، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧
- قەسابخانەی ژمارە ٥ (ڕۆمان)، کوورت ڤۆنێ گات، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨
- سووکی لە تاقەت بەدەری بوون (ڕۆمان)، میلان کۆندێرا، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٩[٢]
- دادگایی (ڕۆمان)، فرانتس کافکا، ٢٠١٠
- کۆشک (ڕۆمان)، فرانتس کافکا، ناوەندی ئەندێشە ٢٠١٣
- ژنان بەرامبەر بە دیمەنی ڕووبار (ڕۆمان) ھاینریش بۆل، ٢٠١٣
- ژیانی ڕاستەقینەی ئالیخاندرۆ مایتا (ڕۆمان، لە فارسییەوە)، ماریۆ بارگاس یۆسا، ٢٠١٤
- نەمری (ڕۆمان) میلان کوندێرا، دەزگای سەردەم
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «عەتا نەھایی کێیە؟ ژیننامەیەکی کوڵ و کورت بە قەڵەمی نووسەر». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ماڵپەڕی نۆریاو: عەتا نەھایی، نووسەرێک کە دەبێت بناسرێت (بە فارسی)، نووسینی موزەفەر وەلەدبەیگی، نووسراو لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |