عەبدولڕەشید عەلی بن عەبدولڕەحمان سووفی (بە عەرەبی: عبد الرشيد علي بن عبد الرحمن صوفي‎)، یەکێکە لە قورئانخوێنەکانی قورئان، بە ڕەگەز سۆمالییە، ھەروەھا شارەزاشە بە تەجوید و قیڕائات، عەبدولڕەشید سووفی لە دە ساڵی دا قورئانی لەبەرکردووە، پاشان بە تەواوی فێری تەجوید بووە بە گێڕانەوەی حەفس لە باوکییەوە، دوای ئەمە حەوت قیڕائاتەکە لە ڕێگەی شاتبی و زیاتر لە سێ جار گوێی لە شیکردنەوەی شاتبییە گرتووە لە باوکی و لەبەری کردووە. لە ساڵی ١٩٨١ چوو بۆ پەیمانگەی قیڕائات لە میسڕ بۆ تەواوکردنی و لەوێش بڕوانامەی باڵای بەدەست ھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری