عەبدولخالق سامەڕایی

عەبدولخالق ئیبراھیم خەلیل ئەلسامەڕایی (١٩٣٥–١٩٧٩ز) سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و یەکێکە لە سەرکردەکانی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی لە عێراق لەدایکبووی شاری بەغدایە و سەر بە ھۆزی جبووری شاری سامەرایە.

عەبدولخالق سامەڕایی
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٥
سامەڕا، عێراق
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩(١٩٧٩-٠١-٠١) (٤٤ ساڵ ژیاوە)
پیشەسیاسەتوان
پەروەردەزانکۆی بەغدا
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق

لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٧٣ بە پیلانگێڕیی نازم کەزار تۆمەتبار کرا و بەشێکی زۆر لە بەعسییەکان و عێراقییەکان قەناعەتیان بە تێوەگلانی ئەو لەو پیلانەدا نەبوو، بەڵام سزای لە سێدارەدانی گۆڕدرا بۆ زیندانی ھەتا ھەتایی بەھۆی دەستێوەردانی کەسایەتی عێراقی و عەرەبی و لایەنە بیانییەکان، لەوانەش حیزبی شیووعیی عێراق، و ناڕەزایەتییەکان بە سەرۆکایەتی کەمال جوونبووڵات، و دەستێوەردانی سەرکردەکانی فەلەستین، لەوانەش سەرۆکی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین، یاسر عەرەفات و سەرکردەکانی حیزبەکان لە وڵاتانی عەرەبی.

عەبدولخالق شەش ساڵ لە ژوورێکی تاکەکەسی لە باڵەخانەی ئەلحەیاتی ئیتلاعاتی گشتی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی بەسەر بردووە.

لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٧٩ دوای ئەوەی سەددام حوسێن دەسەڵاتی گرتە دەست، پیلانگێڕیی بەناو محەممەد عائیش ڕوویدا و جارێکی دیکە ناوی عەبدولخالق سەمەڕایی تێوەگلاوە لەم پیلانەدا، ھەرچەندە لە زیندانی تاکەکەسیدایە و لە ٨ی ئابی ١٩٧٩ بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «عبد الخالق السامرائي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.