عیددە ئەو ماوەیەیە کە ژن چاوەڕێی دەکات و لەو ماوەیەدا دروست نییە ھاوسەرگیری بکات دوای مردنی ھاوسەرەکەی یان ڕوودانی تەڵاق (تا تەواوبوونی عیددە)، زانایانی ئیسلامی بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە کۆک بوون کە بەپێی قسەی خودا واجبە: {وَٱلۡمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٖۚ} (بەقەرە: ٢٢٨) بە کوردی: ئافرەتانی تەڵاق دراو سێ (قورء) واتە: سێ حەیز چاوەڕێ ئەکەن ئەوە عیددەکەیانە ئافرەتێک کە تەڵاق بدرێ عیددەکەی سێ حەیزە.

جۆرەکانی عیددە دەستکاری

  1. ماوەی چاوەڕوانی بۆ ئافرەتێک کە تووشی حەیز دەبێت سێ حەیزە.
  2. ماوەی چاوەڕوانی بۆ ئەو ئافرەتەی کە لە حەیز بێ ھیوا بووە و ھێشتا تووشی حەیز نەبووە سێ مانگە.
  3. ماوەی چاوەڕوانی ژنێک کە مێردەکەی مردووە چوار مانگ و دە ڕۆژە، گەر دووگیان نەبێت.
  4. و عیددەی ژنێکی دووگیان تا ئەو کاتەیە کە منداڵی دەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری