عۆفرە حازە ناوی تەواوی بات شیفع حازە (١٩٥٧ - ٢٠٠٠) لەلای عەرەبەکان ناسراوە بە عەفرا ھەززاع، گۆرانیبێژ و ھونەرمەندێکی ئیراسیلی بووە و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناوبانگی دەرکردووە، لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە باشووری شاری تەلئەبیب و خێزانێکی جولەکە لەدایکبووە، لەدوای چەند ساڵێکی کەم لەدایکببوونی براکانی پێشنیازیان بۆ باوکی کرد نازناوی عۆفرەی بۆ ھەڵبژێرن واتا ئاسکە ئەویش ڕازی بووە.

عۆفرە حازە
עפרה חזה لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونבת שבע חזה لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Hatikva Quarter لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٣ی شوباتی ٢٠٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٢ ساڵ ژیاوە)
Ramat Gan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕYarkon Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ-گۆرانینووس، ئەکتەری دۆبلێر، ئاوازدانەر، ڕۆژنامەوان، پیانۆژەن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، گۆرانیبێژ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانDeliver Us، Im Nin'alu لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازworld music، folk-pop، Mizrahi music، مۆسیقای پۆپ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Kinor David
  • Singer, Female Singer and Band of the Year (١٩٨٣) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://ofrahaza.org/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو

لەساڵی ١٩٧١ لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا عۆفرە لەئاھەنگێکی ھاوسەرگیریدا گۆرانی وتوە و بەھۆی دەنگە خۆشەکەیەوە داوایان لێکردووە ببێت بە ئەندامی یەکێک لە شانۆگەرییەکان و ئەویش پەوەندی پێوە کردوون، لەساڵی ١٩٧٤ بەشداری لەکێبڕکێیەکی گۆرانی ووتن کردووە و پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە، دواتر خوی داوەتە گۆرانی ووتن تاکو ناوبانگە دەرکردووە، لەساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ تیمێک لە گۆرانیبێژان و ھونەرمەندان ڕۆشتووە بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئاھەنگێگی مۆسیقاژەنین و نواندنیان سازکردووە بەناوی ئێرە ئیسرائیلە.

لەساڵی ١٩٧٩ عۆفرە لەفیلمێکی ئیسرائیلیدا بەشداری کردووە و گۆرانی سەرەکی فیلمەکەی پێشکەشکردووە ئەمەش بۆتە دەستپێکێکی گەورە بۆیی و بۆتە ناودارترین گۆرانیبێژەکانی ئیسرائیل، لە ساڵی ١٩٨٣ لە پێشبڕکێیەکی گۆرانی ووتندا لە ئەڵمانیا بەشداری کردووە و پلەی دووەمی بەدەستھێناوە و بۆتە ھۆی ناوبانگ دەکردنی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵی گۆمەڵێک گۆرانی تۆمارکردووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانیەوە بڵاوکروکراوەتەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئەوروپا بەدەستھێناوە.

عۆفرە دوای ئەوەی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی گۆرانی ووتوە لەناوەندی عەرەبی و ئەمریکا و ئەوروپا زیاتر ناوبانگی دەکردووە و لەژیانی گۆرانی ووتنیدا نزیکەی ٣٠ ئەلبومی تۆمارکردووە و لە ٢٣ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٠ بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای عەرەبی.