عاسم بن ئەبی نجود کووفی
ئەبووبەکر عاسم بن ئەبی نجود بەھدەلە کووفی، (بە عەرەبی: عاصم بن أبي نجود بھدلة الکوفي)، ئیبن جەزەری وتویەتی کە بەھدەلە دایکییەتی، بەڵام زەھەبی لە (سیر اعلام النبلاء) دەڵێت کە بەھدەلە باوکییەتی.
یەکێک بووە لە حەوت ئیمامەکانی قیڕائاتی سەبع، لەلای ئەبوو عەبدوڕڕەحمانی سولەمی و زوڕ بن حوبەیش قوڕئانی خوێندووە، دەگووترێ کە ئەو زۆر فەسیح و دەنگخۆش بوو، لە کووفە وەفاتی کردووە.
زۆر کەس قوڕئانیان لەلای خوێندووە و لێیان گێڕاوەتەوە، بەناوبانگترینییان ھەردوو ئیمامی حەفس بن سولەیمان کووفی و شوعبە بن عەییاش.
لە کۆتایی ساڵی ١٢٧ کۆچی دوایی کردووە، گێڕدراوەتەوە کە کۆتا قسەی ئیمام ئەم ئایەتەی ٦٢ـی سووڕەتی ئەنعام بووە: ﴿ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ ٦٢﴾ [ئەنعام:٦٢].[١]
شایەنی باسە کە ڕیوایەتی حەفس لە عاسمەوە لە ھەموو ڕیوایاتەکانی تر بڵاوترە، لە کوردستانیش ھەر ئەو ڕیوایەتە بڵاوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- سیر اعلام النبلاء[بەستەری مردوو]
- پەرتووک:وفیات الاعیان-ئیبن خەلەکان-بەرگی سێیەم-عاسم[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- الالوکە-ترجمە الامام عاێم
- ^ پەرتووک:الریاش فی روایە شعبە بن عیاش، لاپەڕە ٥ ٢٦ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (شوبات ٢٠٢٠) |