شەھاب جەزایری
شەھاب جەزایری (بە فارسی: شھاب جزایری) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردی کرماشانی و فارسی گۆرانیی خوێندووە.
شەھاب جەزایری | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | کرماشان |
مردووی | ١٩٨١ەکان تاران |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٠ەکان |
شەھاب جەزایری لە دەھەی ١٣٥٠ چەندین ئاڵبۆمی گۆرانیی کوردی و فارسی تۆمار کرد. ناسراوترین گوورانیی شیرین و شیرینە ک بە ناوی لە بێستوون وارانەیش ناسراوە و مۆسیقاکەی بەرھەمی ھاشم ڕەبیعی بووە و چەندین جار لە لایەن گوورانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد بازخوێنی کراوە و ھێشتا یەکێکە لە ناسراوترین گۆرانیەکانی کوردیی باشووری. گۆرانی شیرین و شیرین لە زەمانی خۆیدا ڕیکوردی فرۆشی سەفحەکانی گرامافۆنی لە ئێراندا داشکاند و ناوی شەھاب جەزایریی خستە سەری زمانەکان. شەھاب جەزایری وەکو گوورانیبێژەکانی دێکەی بەر لە شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران، بە دوای شۆڕش ئیزنی بۆ کار وەرنەگرت و کارێک بڵاو نەکرد. شەھاب جەزایری لە ساڵەکانی دەھەی ١٣٦٠ لە تاران کۆچی دوایی کردووە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ نزافەتی، ئێرج، مێژووی مووسیقای کرماشان (بە فارسی)، کرماشان: تاقبوستان، ١٩٩٨، پ ٤٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |