شەڕی ناسریە زنجیرەیەک ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە کە لە شاری ناسریە لە باشووری عێراق بۆ ماوەیەکی پچڕپچڕ لە ٤ی نیسانەوە تا کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٠٤ لە نێوان سوپای مەھدی موقتەدا سەدر و ھێزەکانی داگیرکەری ئیتاڵیا کە بەشێکن لە ھاوپەیمانی ھێزە فرەنەتەوەییەکان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی داگیرکردنی عێراق و شەڕەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی سێ پردی سەرەکی بوو کە بەشەکانی شارەکەی بەیەکەوە دەبەستەوە، ڕووبەڕووبوونەوەکە گەیشتە نزیکەی ٣ ھەزار ئەفسەر و سەرباز لە دژی ٦٠٠ چەکداری سوپای مەھدی. [١]

شەڕی ناسریە (٢٠٠٤)
وڵاتعێراق
جێناسریە
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤

پاشخان دەستکاری

لەگەڵ ھاتنی مانگی نیسانی ٢٠٠٤، گرژیی درووست بوو لە نێوان ڕەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەکرد و دەسەڵاتی ھاوپەیمانی کاتی کە لەلایەن ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاوە بە سەرۆکایەتی پۆل برێمەر، لە ئەنجامی بەردەوامی داواکاری سەدر بۆ دەرچوونی ھێزە بیانییەکان لە عێراق و پێکھێنانی حکوومەتێکی عێراقی کە نوێنەرایەتی ھەموو گەلی عێراق بکات و دەستوورێک کە مافەکانیان بپارێزێت، ھێزە داگیرکەرەکان ڕۆژنامەی حەوزەیان داخست کە سەر بە ڕەوتی سەدر بوو، و یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەدری دەستگیرکرد و بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی تەقە لە خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر لە نەجەف و بەغدا کرا و سەدان کەس بەھۆیەوە کوژران، ئەمەش پریشکی سەرھەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی سەربازی نێوان سوپای مەھدی و ھێزە داگیرکەرەکان بوو کە شەڕەکە لە پارێزگای نەجەف چڕ بووەوە و شەڕی نەجەف لەوێ ڕوویدا و شەڕەکە بە خێرایی بڵاوبووەوە بۆ زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Iraq : ItalianLessonsLearned Riccardo Cappelli". U.S. Army Combined Arms Center. Military Review (April 2005), v.85 no.2, p.58-61. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)