شەڕی ئەلباب شەڕێک بوو بۆ شاری ئەلباب لە پارێزگای حەلەب کە بریتی بوو لە ھێرشی سەربازی لەلایەن گرووپە یاخیبووەکانی سووریا (لەوانەش گرووپەکانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا) و ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە باکووری ئەلباب، کە ھێرشی جیاوازی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای شارەکە و سێیەم ھێرشی سوپای سووریا لە باشووری شارەکەوە. ھێزەکانی باکوور بە سەرۆکایەتی تورکیا ھەوڵیان دەدا ئەلباب کۆنترۆڵ بکەن و لە چنگی داعش بسەننەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە سووریا.

شەڕی ئەلباب
بەشێکە لەشەڕی ناوخۆیی سووریا
بابەتی لاوەکیشەڕی ناوخۆیی سووریا
وڵاتسووریا
جێئەلباب
پۆتانی شوێن٣٦°٢٢′٢١″N ٣٧°٣١′٤″E
کاتی ڕوودان٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٣ی شوباتی ٢٠١٧
Map

لە ٢٤ی شوباتدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی سووسیان لە باکووری ڕۆژاوای ئەلباب ٥ چەکداری یاخیبوو و ٣٥ ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون. دوای ماوەیەکی کەم لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەلباب لەلایەن ھێزەکانی یاخیبووانی سەر بە تورکیاوە، ھێزەکانی تورکیا لە شارۆچکەی تادێف لە باشووری ئەلباب دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی ھێزەکانی داعش. ھاوکات ھێزەکانی پڵنگ گوندی مەنازیر ئەلجوورفیان لە دەستی داعش ڕزگارکرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معركة الباب»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.