شەجەرە دوڕ

سوڵتانی موملوک

شەجەرە دوڕ (واتا: درەختی مرواری) فەرمانڕەوای میسر بوو. ھاوسەری سالح ئەیوب بووە، دواتریش ھاوسەری عیزەدین ئەیبەک، یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی بەحری بووە. پێش ئەوەی ببێتە ھاوسەری سالح، منداڵێکی کۆیلە بووە و خاتوونی سالح بووە.[١]

لە کاروباری سیاسیدا، شەجەرە دوڕ رۆڵێکی گرنگی ھەبووە دوای مردنی ھاوسەری یەکەمی لە کاتی جەنگی خاچپەرستی حەوتەم دژی میسر (١٢٤٩-١٢٥٠ی زایینی).  لە ٢ی ئایاری ١٢٥٠ بوو بە سوڵتانی میسر، لە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی ئەییووبیەکان و دەستپێکردنی سەردەمی مەملوکەکان بوو. سەبارەت بە ڕەگ و ڕیشەی قەومی شەجەرە دوڕ چەند تیۆرییەک ھەیە. زۆرێک لە مێژوونووسە موسڵمانەکان پێیان وابوو کە ئەو کچە بە ڕەچەڵەک یان چەرکەسی، یۆنانی یان تورکییە و ھەندێکیش پێیان وابوو کە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "شەجەرە دوڕ". www.worldcat.org. Retrieved 2022-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2011-12-15. Retrieved 2022-09-13.