شێوەزارەکانی کوردی

شێوەزارەکانی زمانی کوردی بەو زارانە دەگوترێت کە ھەموویان ڕیشەی کوردییان ھەیە و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان قسەیان پێ دەکرێت. بەھۆی نەبوونی زارێکی فەرمی کە لەلایەن ھەموو کوردانەوە بەکاربھێنرێت، بەگشتی زمانی کوردی زۆر زاری لێ کەوتووەتەوە و لە ناوچە جیاجیاکان گۆڕانکاریی زۆر بە سەر ئەم زارانەدا ھاتووە.

زارەکان

دەستکاری
 
خێزانی زمانی کۆردی

زمانی کوردی بەگشتی چوار زاری ھەیە کە خۆیان پێک دێن لە چەندین شێوەزاری دیکە. ئەم چوارە بریتین لە:

  • کوردیی سەروو: ئەوەی کە پێی دەگوترێت کورمانجی و شێوازە ستانداردەکەی دیاربەکرییە.
  • کوردیی ناوەڕاست: ئەوەی کە ئێستا پێی دەگوترێت سۆرانی و شێوازە ستانداردەکەی سلێمانییە.
  • کوردیی خواروو: ئەوەی کە ئێستا بە کەلھوڕی یان گۆرانی ناو دەبرێت و شێوازە ستانداردەکەی کرماشانییە.
  • کوردیی ماچۆ: ئەوەی کە ئێستا بە لاشێوەزارەکانی ھەورامی، زازاکی و شەبەک ناو دەبرێت و شێوازە ستانداردەکەی لە ھەورامانە.

زمانناسانی کورد و بیانی بە شێوازی جیاجیا زاراوەکانی کوردییان دابەش کردووە کە زۆربەیان بەھۆی وردبوونەوەیەکی نابەجێ لک و پۆی زۆریان بۆ ئەم زمانە دروست کردووە. بە واتایەکی دیکە زیاتر لە ئاستی پێویست پۆل و دەستەیان بۆ زمانی کوردی دروست کردووە. لە زمانێکی وەکوو فارسی دا کە لە زۆر ناوچە بە زاری زۆر قسە دەکرێت ھەرگیز بە ئەندازەی کوردی پۆل و دەستە دروست نەکراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری