شێخ حەسەنی گڵەزەردە

شێخ حەسەنی گڵەزەردە کوڕی شێخ محەمەدی نۆدێیە، ساڵی 1665ی زایینی لەگوندی (نۆدێ) لەدایک بووە، لای شێخ عەبدوڵڵای سوێری و لەلای زۆر لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆی خوێندنی ئایینی تەواو کردووە، بۆ وەرگرتنی زانست چۆتە بەغدا و شارەکانی تری دەوروبەر، پاشان چۆتە گوندی گڵەزەردە و لەوێ نیشتەجێ بووە. شێخ حەسەن بەپێی کەوتنەوەی تیشکی خۆر رۆژمێرێکی دروست کردووە لەنێو مزگەوتەکەی گڵەزەردەدا دایناوەو و زانیارییەکی باشی لەبواری (ئوسترلاب) دا هەبووە و بەپێی جوڵەی مانگ و ئەستێرەکان توانیویەتی داهاتنی وەرزو بۆنە ئایینیەکان دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی ناوچەکانی دەوروبەری بتوانن دەستپێکردن یان کۆتای هاتنی بۆنەو وەرزەکان بزانن. شێخ حەسەن لەسەر شاخی گڵەزەردە شوێنێکی دروست کردووە ئاگری تێدا کردۆتەوە ئەو شوێنە بە (بەردە ئاگرەکە) ناسراوە. ساڵی 1764 لەگوندی گڵەزەردە کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش نێژراوە

ژیاننامە دەستکاری

شێخ حەسەنی گڵەزەردە کوڕی شێخ محەمەدی نۆدێ (گۆگردی سوور) کوڕی شێخ عەلی وەندەرێنە [١] کوڕی شێخ بابا ڕەسوڵی حوسەینی بەرزنجی سەعدانیە [٢] کوڕی عبدالسیدی دووەم کوڕی سەید عبدالرسولی کوڕی سەید قەلەندەر کوڕی عبدالسید کوڕی سەید عیسای ئەحدەب کوڕی سەید حسێن کوڕی سەید بابە عەلی هەمەدانی کوڕی سەید شهاب الدین یوسف کوڕی سەید محەمەد مەنصور کوڕی سەید عبدالعزیز کوڕی سەید عبدالله کوڕی سەید ئیسماعیلی موحەدیث کوڕی سەید موسای کاظم کوڕی سەید جەعفەری صادق کوڕی سەید محەمەد باقر کوڕی سەید عەلی زەینەلعابدین کوڕی سەید حسێن کوڕی ئیمامی عەلی و کچەزای موحەمەد پێغەمبەری ئیسلام [٣]

لە ساڵی (١٠٨٦ ک - ١٦٧٥ز)[٤] یاخود (١٠٨٨ک - ١٦٧٧ز) [٥] لە گوندی نۆدێ [٦] هاتۆتە دونیاوە لە ڕۆژی دووشەممە کاتی چێشتەنگاو [٧] ، لە ساڵی (١١٨٥ ک - ١٧٧١ ز) لە تەمەنی (٩٩) ساڵیدا) [٨] یاخود لە ساڵی (١١٧٥ ک - ١٧٦١ز) [٩] لە دێی (گڵەزەرد) [١٠] [١١] لە سنووری قەرەداغدا کۆچی دوایی کردووە [١٢]

خوێندن دەستکاری

سەرەتای زانست و زانیاری شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەگەڕێتەوە بۆ خودی بنەماڵەی شێخ کە بنەماڵەیەکی دین دۆست و زانست پەروەرد بوون ، شێخ حەسەن پەروەردە بوو لەسەر ئەو زانستانەی کە بە تایبەتی لەو سەردەمەدا پێویست بووە بێجگە لە زانستە ئیسلامیەکان ، وەک زانستەکانی کشتوکاڵ و کۆمەڵایەتی و زانستی فەلەک و زانستی پێوانەکردنی خۆر و مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکانی نوێژ و بۆنەکان و مانگی ڕەمەزان [١٣] جەنابی شێخ حەسەن لەلای باوکی فێری قورئانی پیرۆز و خوێندن و نوسین بوو ، زیرەکی و وریایی هەر لە سەرەتاوە پێوە دیاربوو ، شارەزا کرا بە زانستەکانی (نەحو ، صەرف ، بەلاغە ، مەنتیق ، فیقهـ ، بنەماکانی ئاین ، ئەستێرە ناسی ، تەفسیری قورئانی پیرۆز و حەدیس [١٤] ، زانایەکی هۆشیار و پیرۆز بووە ، دەرسی لە خزمەت شێخ موحەمەد وەسیم و مەلا جامی و مەلا عبدالکریمی ئەبوبەکری موسەنیف خوێندووە [١٥] ، هەروەها زانا بووە بە (عیلمی باتین) کە بریتیە لە تەسەوف [١٦]


شێخ حەسەن لە خزمەتی زانا گەورەکانی وڵاتدا وەکوو (شێخ محەمەد وەسیمی کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ مستەفای تەختەیی و مەلا جامی چۆڕی و مەلا عەبدولکەریمی کوڕی مەلا ئەبوبەکری موسەنیف و زانایانی دیکەی ئەو چەرخە خوێندوویەتی ، شێخ حوسێنی ئەلمەعی بەرزنجی کە لەو ڕۆژەدا زانای گەورەی وڵات بووە و خەڵک لە هەموو لایەکەوە بۆ خوێندن هاتوون بۆ خزمەتی ، شێخ حەسەنی بە زانای بەرز ناوبردووە [١٧] ، شێخ حەسەنی گڵەزەردەیی بەرزنجی لە بواری زانستی شەرعی و سۆفیگەرێتی و بواری گەردوونناسی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە [١٨] ، لە قەڵاچوالان چەند مودەریسێکی بەناوبانگ هەبوون لەوانەش (مەلا موحەمەدی غەزایی) کە مامۆستای شێخ حەسەنی گلەزەردە بوو [١٩] ، شێخ حەسەنی گڵەزەردە چووە بۆ بەغداد و لەوێ گەشتووە بە شێخ ئەحمەدی ئەحسائی وە بەهرەمەند بووە لە زانستی ئەو زاتە ، وە سەفەری کردووە بۆ حیجاز و شام و ئێران و گەشتووە بە زانایانی ئەو شوێنانە ، لە ڕووی زمانەوە بێجگە لە زمانی کوردی دایک هەریەکە لە زمانەکانی (فارسی و تورکی و عەرەبی) زانیوە [٢٠]

بنەماڵەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەستکاری

بنەماڵەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە بەم شێوەیەی خوارەوەیە [٢١] :

باوکی شێخ حەسەنی گڵەزەردە : دەستکاری

شێخ محەمەدی نۆدێ

دایکی شێخ حەسەنی گڵەزەردە : دەستکاری

دایە خاسێ ، ناویشی عاصیمە کچی سلێمان بەگ کوڕی بەکر بەگ سورخ بابان

هاوسەرەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە : دەستکاری

١)فاتیمە - خەڵکی گوندی هەڵدەرە لە ناوچەی قەرەداغ ، دەشوترێت ناوی ئامینەی کچی مەلا عەبدوڵڵای قەرەداغی بووە

٢) خاسێ

کوڕەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە [٢٢] : دەستکاری

١) محەمەد محێدین (شێخ محێدینی کەرکوک)

ئەمیش سێ منداڵی هەبووە [٢٣] :

١- شێخ عەبدولعەزیزی تیمازئابادی ، کە باپیری بەرزنجیەکانی ناحیەی قەرە حەسەنە و بەشێکیان لە هەولێر و کەرکوک و سلێمانی نیشتەجێن ، لە نەوەکانی شێخ عەبدولعەزیزیش :

شێخ مەحمودی قوتبی شۆرجەیی (ناسراو بە زیائەدین) کە کوڕی شێخ عەبدولڕەحمانی کوڕی شێخ عەبدولعەزیزی کوڕی شێخ موحێدینی کوڕی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، شەش منداڵی لە پاش خۆی بەجێ هێشت ئەوانیش (عەبدولڕەحمان ، موحەمەد ئەمین ، موحەمەد هادی ، عەبدولکەریم ، محێدین ، محەمەد نوری) [٢٤]

٢-شێخ حەسەنی قولە ، کە باپیری بەرزنجیەکانی هەردوو گوندی (قولە) و (مەلا حەسەن)-ن و بەشێکیان لە کەرکوکن [٢٥]

٣- شێخ موحەمەد

٢)عەبدولجەبار (ناسراوە بە موعەلیمەدین)

٣)مەعروف ، لە منداڵەکانیشی :

١- شێخ حەسەنی دووهەم ، لە منداڵەکانیشی : (عەلی ، حوسەین ، موحەمەد ، مستەفا ، ئەحمەد ، عەبدولعەزیز ، محەمەد ساڵەح ، مەعروف) [٢٦]

٢- شێخ مەحمودی نەقیب ، لە منداڵەکانیشی : (موحەمەد ، عەلی ، حسێنی قازی ، ئەحمەد میرە سوور) [٢٧]

٤)عەبدولصەمەد فەزڵەدین ، لە منداڵەکانیشی [٢٨] :

١- موحەمەد

٢-ئەحمەد

٣-عەبدولقادر

٥)عیسا

٦)محمد عارف شارباژێڕی

٧) عەبدولکەریم (باپیری شێخەکانی کۆیە)

٨)عەبدولڕەحیم

براکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە : دەستکاری

١) شێخ ئیسماعیل ولیانی

٢) شێخ ئەحمەد غەزایی

٣)شێخ عەلی دۆڵپەموو

٤)شێخ حەمە ساڵەح سورە

مامۆستاکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە [٢٩] : دەستکاری

١) شێخ محەمەدی نۆدێ (باوکی)

٢) شێخ محەمەد وەسیم

٣)شێخ مەلا جامی چۆری

٤)شێخ عەبدوڵلای سوێرەڵە

٥)شێخ ئەحمەدی ئەحسائی

٦)شێخ ئیسماعیلی ولیانی (برا گەورەکەی)

خوێندکارەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە [٣٠] : دەستکاری

١) شێخ مستەفای کوڕی شێخ ئەحمەدی غەزایی (کوڕی براکەی)

٢)شێخ جەعفەری مەجزوب

٣) زانای عەلامە جەلالەدینی مودەریسی خورماڵ

٤)شێخ محێدینی کەرکوک (کوڕەکەی)

٥)شێخ عەبدولجەبار (کوڕەکەی)

٦)حاجی عەبدولڕەحیمی دەرگەزینەیی

٧)مەلا مەحمودی غەزایی

٨)مەلا ئەحمەدی مودەریسی خوێندنگای قەڵاچوالان

٩)شێخ عەبدوڵڵای هەراتی

١٠) شێخ موئمینی سازانی

١١)شێخ مستەفای شامی

١٢)مەلا یەعقوبی ئەفغانی

١٣)شێخ مەعروفی نۆدێ

١٤)شێخ ئەحمەدی غەزایی

بەرهەمەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە [٣١] : دەستکاری

١) کتێبی کیمیا ، لە کتێبخانەی گشتی بەغداد

٢) کتێبی پزیشکی ، لە سلێمانی

٣) کتێبی زانستی گەردوونناسی ، بە زمانی فارسی

٤) کتێبی حوکمی فەرائیز و وەسایای قازی زەکەریا

٥) کتێبی زانستەکانی شەریعەت و تەصەوف و ئەوفاق

٦) نامەی (ئیسماعیل نامە) بە زمانی فارسی

٧) کتێبی أسرار القلوب في شرح أحوال الفهم

٨) کتێبی أسماء الله الحسنى و خواصها ، بە زمانی تورکی

٩) نامەیەک لەسەر إثبات الواجب ، لە ناوەندی دەستنوسەکانی بەغداد بە ژمارەی (١٤٢١٨)

١٠)کتێبی فرائض المنهج

١١) كشف الحجاب عن المحجوب

١٢) إزالة الوهم و الإلتباس

١٣) الرسالة في التجويد ، لە کتێخانەی ئەوقافی گشتی لە سلێمانی ، بە ژمارەی (٣٤٨٨)

نازناوەکانی شێخ حەسەنی گلەزەردە [٣٢] : دەستکاری

١) شێخ حەسەنی حافیز ، لەبەر ئەوەی هەموو قورئانی لەبەربوو

٢) شێخ حەسەنی گلەزەردە ، چونک یەکەم کەس بووە لە گوندی گڵەزەردە نیشتەجێ ببێت

٣)شێخ حەسەنی سەعدانی ، وەک ئاماژەیەک بە شوێنێکی دڕکاوی و بێ بەرهەم

زنجیرەی تەریقەتی شێخ حەسەنی گلەزەردە : دەستکاری

جەنابی شیخ حەسەن لە باوکی خواناسیەوە تەریقەتی (نوربەخشی و عەلەوی) وەرگرتووە ، کە بەشیکە لە تەریقەتی (خەڵوەتی) کە ئەگەڕێتەوە بۆ شێخ (شەمسەدینی بادینی گەورە) کە خەلیفەی (شێخ ئەحمەد بچوک) بووە ، جەنابی شێخ حەسەن لە (شێخەوڵا - شێخ عەبدوڵڵا) ش تەریقەتی وەرگرتووە و سلوکی کردووە و ئیجازەی دراوە بۆ ئیرشاد [٣٣]

پاشان تەریقەتی لە خەلیفەکەی باوکی ، شێخ عەبدوڵلا سوێڕەڵەیی وەرگرتووە و مۆڵەتی ئیرشادی پێداوە ، پاشان لەلای شێخ ئەحمەد ئەحسائی لە بەغداد تەریقەتی وەرگرتووە ، پاشان تەریقەتی قادری وەرگرتووە لە برا گەورەکەی (شێخ ئیسماعیلی ولیانی) و خەرقەی لەبەر کراوە و مۆڵەتی ئیرشدای پێ درا ، بەمەش بووە بە مورشیدێکی کامڵ و خەڵکێکی زۆر شوێنی کەوتوون [٣٤]

زنجیرەی تەریقەتەکەشی بەم شێوەیەیە [٣٥] [٣٦] :

١- شێخ حەسەنی گڵەزەردە

٢- شێخ ئیسماعیلی ولیانی (برا گەورەکەی)

٣-شێخ ئەحمەدی ئەحسائی (لە بەغداد)

٤-شێخ حوسێنی بەسڕائی

٥-شێخ موحەمەد سادیق

٦-شێخ موحەمەد قاسیم

٧-شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح

٨-شێخ موحەمەد غەریبوڵڵا

٩-شێخ داودی ثانی

١٠-شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی

١١-شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی

١٢-شێخ عەبدولقادری گەیلانی

١٣-شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی

١٤-شێخ عەلی هەکاری

١٥-شێخ ئەبو فەرەجی تەرتوسی

١٦-شێخ عەبدولواحیدی یەمانی

١٧-شێخ ئەبوبەکری شیبلی

١٨-شێخ جونەیدی بەغدادی

١٩- شێخ سری سقطی

٢٠-شێخ مەعروفی کەرخی ، لێرەشەوە شێخ مەعروفی کەرخی لە دوو ڕێگاوە تەریقەتەکەی وەرگرتووە :

1. ڕێگای ئەلوبەیت :

1. ئیمام عەلی ڕضا

2. ئیمام موسای کازم

3. ئیمام جەعفەری سادق

4. ئیمام موحەمەدی باقر

5. ئیمام عەلی زەین العابدین

6. ئیمام حوسەین

7. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

8. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

2. ڕێگای پیاوچاکانی تابعین :

1. شێخ داودی تائی

2. شێخ حەبیبی عەجەمی

3. شێخ حەسەنی بەسڕی

4. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

5. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

فەرمایشت و ئامۆژگاریەکانی شێخ حەسەنی گلەزەردە [٣٧] : دەستکاری

١) فەرموویەتی : بەردەوام ببن لەسەر کرداری چاکە و چاکەخوازی ، بە پتەوی پابەند ببن بە شەریعەتەوە ، زاڵبن بەتەواوەتی بەسەر نەفسدا

٢)بە موریدانی فەرمووە : دڵ لە خۆشەویستی دونیا بەتاڵ بکەن و هەموو ڕوو لە خوا بکەن ، لەپیاوی دونیا دوورکەونەوە ، ئەمانەی باسم کرد جاسوسی عەیبەکانی تۆن لە دونیادا

٣)فەرموویەتی : دوربن لەوانەی لە ناخ و دەروونی خۆیان ڕازین ، لەو عولەمایەی کە عیلمەکەی خۆی کردبێتە هۆکاری دونیا و بەزانست و زانیارییەکەی لوتبەرزی بەسەر خەڵکدا ئەکات ، هاوڕێیەتی ئەم جۆرە کەسانە نە سوود بە ئاین و نە بە دونیات ئەگەیەنێت

٤) فەرموویەتی : هەرچیەک بە خوداتان بگەیەنێت ڕووناکیە و هەرچیەک لەوتان دوور بخاتەوە گومڕاییە [٣٨]

٥) فەرموویەتی : حاڵ بریتیە لە هاتوویەک کە دادەبەزێتە سەر دڵی مورید بەمانای بەخشینێکی خودایی ، خاوەنی حاڵ دەستی نییە لە هێنان و بردنی دڵخۆشی و دڵتەنگی و بەدەستهێنان و لەدەستدان ، و چەند مورید بە حاڵەوە دەست بگرێت و تێیدا بمێنێتەوە بۆی دەبێت بە مەقام و پلە ، مەقامیش پلەیەکە بۆ هەموو موریدێک بەرەو ئیستیقامەت [٣٩]

کەراماتەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە [٤٠] [٤١] [٤٢] : دەستکاری

١) مەلا ئەحمەد ئەگێڕێتەوە : جارێک لە خزمەت شێخ حەسەندا چوینە پشت گلەزەردە و لە ژیر سێبەری دارێکدا دانیشت و دەستی کرد بە قورئان خوێندن ، لەوجێگەیەدا بەردە کێلی چەند گۆڕێک دیاربوو ، لەگەڵ یەکێک لە گۆڕەکان دەستی کردە قسەکردن بە جۆرێک کە منیش ئەمبیست بە زمانی پاراو فەرمووی : ئەمە یەکێکە لە شەهیدەکان و لێرە بەخاک سپێردراوە ، خەڵکی گڵەزەردە بە شەهیدانی حەوت برا ناویان دەبەن

٢)سەید مستەفا باوکی سەید مەعروفی نۆدێ و باپیری کاک ئەحمەدی شێخ دەگێڕێتەوە ، شەوێکیان لە حەڵقەیەکی زیکری دە نەفەری دەروێشان دانیشتبوین ، بەیەکێکیان وت کە لە زیکرەکە بچێتە دەرەوە هەتا لە زیکرەکە تەواو بوین ، شێخ حەسەن بەو کەسەی لە زیکرەکە هێنرابووە دەرەوەی فەرموو : دەروێشی کێیت ؟ وتی : شێخ عەبدوڵای عەبدەڵانی ، شێخ حەسەن فەرمووی : دەروێشیت و ماڵی زوڵمت لەسەرە ! بیگێڕەوە بۆ خاوەنەکەی ، بەڵکو خوای گەورە تۆبەت لێقبوڵ بکات ، وتی : ناتوانم ، پاشان شێخ حەسەن ڕووی تێکردین و فەرمووی : لە زیکرەکەتاندا ئاگر لە دەمی دەرئەچوو ، بووبووە هۆکاری ساردی و ناڕێکی هەمووتان بۆیە هێنامە دەرەوە

٣) شێخ مستەفا لە شێخ ئەحمەدی غەزایی باوکیەوە دەگێڕێتەوە : من بە دوو چاوی خۆم دیم شیخ حەسەنی برام چۆلەکەیەکی مردارەوەبووی بە ئیزنی خودا زیندوو کردەوە

٤) شێخ حەسەنی دووەم ئەگێڕێتەوە و ئەفەرموێ : بیستم لە سیراجەدینی شیرازی ئەیفەرموو و سوێندنی ئەخوارد : جارێکیان چوومە سەر مەرقەدی شێخ حەسەنی گلەزەردە و شکاتی حاڵ و وەزعی خۆم کرد ، بە دەنگێکی ڕوون و ئاشکرا گوێم لێبوو پێی فەرمووم : بڕۆ لەگەڵ دوژمنەکانت ڕێک بکەوە

٥)شێخ مارفی نۆدێ دەفەرموێت : رۆژێک چوومە خزمەتی حەزرەتی شێخ حەسەن و فەرمووی : کوڕم ئومێدم هەیە تا زەمانێکی درێژ بمێنی و دیارە خەڵکێکی زۆریش سودت لێ ئەبینن ، شێخ مارفی نۆدێ ٩٦ ساڵ تەمەنی بوو و خەڵکی زۆر سودیان لێ بینی تەنانەت حوکمدارانی بابانیش

٦) لە شاخی ئەزمەڕ بەردێک هەیە جێگە پێی جەنابی شێخ حەسەنی لەسەر دەرچووە

٧)لە خوار ئاوایی گڵەزەردەوە شاخێک هەیە کە ئاوی کانیەکانی (ژنان و شاخی پلان و مزگەوت و ناودێ) و ئاوی باراناوی لێوە ئەچێتە خوارەوە و سێبەرە لە وەرزی زستاندا هیچ هەتاوی بەرناکەوێ ، لە یەکەم ڕۆژی چلەی زستانەوە وردە وردە ئەو ئاوە ئەڕواتە خوارەوە و ئەیبەستێت ، کە ئەڵێن (چلەی زستان) وا تەواو بوو ، ئەکەوێتە خوارەوە و شڵپەیەکی زۆر گەورەی لێوە دێت ، خەڵکی گوندەکانی ناوچە هەموو گوێیان لەو دەنگە ئەبێت و ئەڵێن : (شاخە سەهۆڵەکە کەوتە خوار و چلەی زستان کۆتایی هات) ، وەک ئەزمونێ جەنابی شیخ حەسەن پەی پێبردووە و خەڵکی دەڤەرەکەی لێئاگادار کردوون ، بەڵام لە دوای ساڵەکانی حەفتاکانەوە کەش و ئاو و هەوا گۆڕاوە و خەڵکی لەو دیمەنە سروشتیە سەرنجڕاکێشە بێبەش بوون تا زستانی ٢٠٠٨ دووبارە جارێکی تر سەهۆڵ ئەو شاخەی گرت

٨)شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەفەرموێت : لەگەڵ سەڵاحەدینی زوجاجی لەکاتی خەڵوەتکێشاندا بۆ ماوەی چل ڕۆژ هیچمان نەخوارد ، تەنها ئاو نابێت لە چل ڕۆژی دواتردا تەنها نانمان دەخوارد و ئاومان نەدەخوارد ، لە چل ڕۆژی دواتردا نە نانمان دەخوارد و نەش ئاو ، هەموو نوێژەکانی ئەو ڕۆژەمان بەیەک دەستنوێژ دەکرد و دەستنوێژمان نوێ نەدەکردەوە

نیشتیمانپەروەری شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەستکاری

شێخ حەسەنی گلەزەردە و نادر شای عەجەم [٤٣] [٤٤] : دەستکاری

کاتێک نادر شای عەجەم بەخۆی و سوپاکەیەوە ئەگاتە ناوچەی سورداش ، ئەگەڕێ بەدوای پیاو ماقوڵ و زانایاندا بۆ ئەوەی ڕایان بکێشی بەلای خۆیدا بۆ مەرامی خۆی بەکاریان بهێنێ ، کاتێک کە ناونیشانی (شێخ حەسەن)-ی دەدەنێ نامەیەکی بۆ دەنێرێت تیایدا داوا دەکات کە دەبێت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و هاوکارمان بیت و بێیتە سەر ڕێبازی (شیعەگەری) ، دەقی نامەکەش بەم شێوەیە دەبێت :

{لە نادر شاوە بۆ زانای گەورە و بەڕێز و پایەبەرز شێخ حەسەنی خاوەنی کردەوەی جوان ، سڵاوێک بۆ خزمەتتان کە بە بۆن و بەرامەی خۆشەویستی ڕێژرابێ ، پاشان یەکەمین مەبەست و گەورەترین داخوازیمان بازاڕگەرمکردنی ڕێڕەوی باپیری ئێوەیە کە (جەعفەری صادقە) پێشەوای بە جەرگ و سەرچاوەی زانست و ڕاستیەکان ، دۆستایەتیم بۆ باپیرانی بەڕێزی ئێوە ئاشکرایە و هاتنتان بۆلامان زۆر پێویستە ، هەر بە گەیشتنی پەیامی من بۆ ئێوە بکەونە ڕێ بۆلامان تا لێتان بەهرەمەند ببین و بە دیدارتان شاد ببین ، ئەگینا ئاگری ڕق و قینم ئەبارێ بەسەرتاندا ، والسلام}

شێخ حەسەنیش پاش گەیشتنی نامەکە زۆر بە جوانی و بەوپەڕێ ئازایەتی و چاوقایمیەوە وەڵامی نامەکەی دەداتەوە و دەنوسێت :

{بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان ، سوپاس بۆ پەروەردگاری جیهان ، پاشەڕۆژی باش بۆ پیاوچاکانە ، دوژمنایەتیش بۆ گیانی ستەمکارانە ، درورد و سەلامی خوا لەسەر پێغەمبەرمان موحەمەد و ئال و یارانی ، پاشان پەیامەکەتانم پێگەیشت ، خۆزگە ئەمزانی ئاخۆ دۆستایەتی و خۆشەویستی باوو باپیرانی من بۆ تۆ بوغزاندنی یارانی تێکەڵاوە یان نا ، ئەگەر وایە ئەوا ڕۆژی قیامەت فریات ناکەوێت ، بەڵکو مایەی ئازار و ئەشکەنجەی نەبڕاوەیە ، کاتێکیش ئەڵێیت نیازمان بازاڕ گەرم کردن و برەو پێدانی ڕێڕەوی جەعفەری صادقە ، هەرچەندە ئەو لە گەورە تابعین و موجتەهیدە کامڵەکانە ، لەبەر سەر تیاچوونی یارانی ڕێڕەوی ئەو نەنوسراوەتەوە ، ئەگەر بمانزانیایە نوسراوەتەوە شوێنی ئەکەوتین ، چونکە ئێمە خۆمان بە نەوەی ئەو ئەزانین ، منیش پەکم کەوتووە و توانام نەماوە بێم بۆ لاتان ، بەڵام چەند ئامۆژگاری و ڕاسپاردەیەکت ئەکەم ، ئەگەر بەگوێم بکەیت ، ڕزگارت دەبێ ، یەکەم : مەچۆ بە گژ سوڵتانە عوسمانیەکاندا چونکە ئەهلی کەشف و خواناسان لێیان ڕوونە کە تا نزیک قیامەت ئەمێننەوە و سیفاتی جوانی ئەوان لە کەسی تردا بەدی ناکرێ ، دووەمیان : نیازت وایە مووسڵ وێران بکەیت و لەگەڵ خەڵکەکەیدا بجەنگی ، ئەوە داوای لێخۆشبوون و لێبوردن بکە پێش ئەوەی تیاچوون یەخەت بگرێ ، چونکە لە خزم و کەسوکاری خۆت نیازی کوشتنی تۆیان هەیە ، سڵاوی خوا لەو کەسانەی دوای هیدایەت دەکەون} [٤٥] [٤٦] [٤٧]

شێخ حەسەنی گڵەزەردە و سەلیم پاشای بابان : دەستکاری

لە ڕۆژگارێکدا کە سەلیم پاشای میری بابان دەچێتە پاڵ دەوڵەتی ئێرانی ، لەو کاتەدا لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستە ، شێخ حەسەنی گڵەزەردە وەک زانایەکی ئاینی و وەک ئەرکێکی شەرعی خۆی نامەیەکی ئامۆژگاری بە زمانی فارسی بۆ سەلیم پاشا دەنوسێت و ئامۆژگاری دەکات کە ستەم لەو خەڵکە هەژارە نەکات و لە پێناوی دنیادا پەنا بۆ کاری خراپ نەبات و دەستی دوژمنان نەگرێت لە پێناوی پۆست و دەسەڵاتدا ، ئەم نامەیەی شێخ حەسەن هەر وەک نامەکەی بۆ نادر شا ئازایەتیەکی زۆری پێوە دیارە و بێمنەتە لە دەسەڵاتداران و دونیا ، بەڵکو وەک زانایەکی ڕاستەقینە ئەرکی فەرمان کردن بە چاکە و ڕیگری کردن لە خراپەی مەبەستە و لە پێناو سەربەرزی نیشتیمان و خەڵکی بێدەسەڵاتی میللەتەکەی خۆیدا بووە و تەنها بەرگری لەوان کردووە ، نەک وەک کەسێکی دەربار خۆی لە دەسەڵاتداران نزیک بکاتەوە ، ئەمەیش بە پێوەری ئەمڕۆ لوتکەی نیشتیمانپەروەری و کوردایەتیە [٤٨]

جوگرافیا و مێژووی گڵەزەردە دەستکاری

دێی گڵەزەردە بەناو قەدی کێوی بەرانانەوەیە ، ١٣٤٥ م لە ڕووی دەریاوە بەرزە ، ١٥ کم لە باشوری شاری سلێمانیەوە دوورە ، ٩کم ی هەوایی لە مزگەوتی گەورەوە دوورە ، بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی ١٦٦ کەس بوون ، زۆر لە پێش شاری سلێمانیەوە ئەو ناوچەیە و ئەو گوندە ئاوەدانی تیابووە ، بە یەکێک لە دێیە گرنگەکانی ناوچەی قەرەداغ دەژمێردرێت

سنوری گڵەزەردە لە ڕۆژهەڵاتیەوە دێیەکانی (زڕگوێز و حەمە سمێڵ و تلەزەیت)ە ، ڕۆژئاوایشی دێیەکانی (شێخ وەصاڵ و داراغا) یە ، لە پشتیەوە واتا لە باشورەوە (قەڵا سوورە و گەڕەزیل و ئیبراهیم ئاوا)یە ، لە باکورییەوە واتا بەردەمیەوە (ئاڵیاوە و عەلی ئاوا و گۆپیتە و کانی سپیکە) یە ، ناو دێکەش کۆمەڵە شوێنێکی لێیە کە بریتین لە :

١- گردی پشتە ماڵان

٢- گردی پیرداود

٣- شاخی مەخفەر

٤- کەلەسپی

٥- گردی سەرقەبران کە مەزاری شێخ حەسەنی گڵەزەردی لێیە

٦- باسکی وەیس

٧- بەردی ڕوانگەکە

مێژووی دروستبوونی گڵەزەردە بۆ سەردەمی شێخ حەسەن لە ساڵەکانی (١٧٠٠ز) بەدواوە دەگەڕێتەوە ، پێش ئەوەی شێخ حەسەن بەردی بناغەی دێی گلەزەردە دابڕێژێت ، خەڵکی لە شوێنی دوور لە دێکە ، کە ئێستا شوێنێکی شیاو و بە بڕشتی سەرچاوەی کشتوکاڵی خەڵکەکەیە و بە (بیرێ) ناو ئەبرێ نیشتەجێی بووبوون ، ئەم شوێنە (بیرێ) کاتی خۆی ناوەندێکی گەرم و گوڕی هاتوچۆی بازرگانی بووە و ڕێگای سەرەکی گواستنەوەی کەلوپەلی بازرگانی بووە لە کوێستانی کوردستانی ئەو دیوەوە بۆ گەرمیانی ئەم دیوو وە بە پێچەوانەوە

یەکەم هەوڵێک کە درا بۆ دانانی بەردی بناغەی دێکە (مزگەوت)-ەکە بووە کە دەستکرا بە دروستکردنی ، شەو ئەهلی تەکێکەی کە قوتابی و موریدی شێخ حەسەن بوون بەردییان ئەکێشا و بەڕۆژیش شێخی دڵپڕ لە نوری ئیلاهی بەدەستی خۆی دەیکردە دیوار ، پاش تەواوبوونی مزگەوتەکە بەدوایدا خەڵکی لە (بیرێ)وە هەواریان بۆ گڵەزەردە گواستەوە ، خەڵکانێکی تری ئەو دەوروبەرەش لەبەر پیرۆزی و خۆشەویستی و گیانی لەخۆبوردەیی شێخ حەسەنەوە لەوێ نیشتەجێ بوون ، ئەحمەد بەگی میری زەنگەنە ئەم گوندەی پێبەخشیوە و زۆر حەزی بە خزمەتکردنی شێخ حەسەن کردووە ، تەنانەت بۆ خەرجی تەکیەکەی دێی (زڕگوێز)-ی پێبەخشیوە و جەنابی شێخ قبوڵی نەکردووە ، ئامانجی خوا لە خۆ ڕازی کردن بووە و هیچی تر [٤٩] [٥٠]

لە سەردەمی دەسەڵاتی بەریتانیادا یەکەم مەخفەرە لە ساڵی ١٩٢٥ کرایەوە و یەکەم ڕەئیس عورەفا (مەحمود چاوەش و عبدالله خومسار و شێخ عەلی سەید محەمەدی مفتی هەموویان (١١) پۆلیس بوون ، مەخفەرەکە بە بەرد و قصڵ دروست کراوە و بە ئاوێنە هەواڵیان بە شوێنە دوور و گرنگەکان داوە ، ساڵی ١٩٣٥ جادەی سلێمانی بۆ قەرەداغ لە گڵەزەردەوە ڕۆیشتووە ، ساڵی ١٩٨٠ گوێزرایەوە و لە زڕگوێزەوە دەڕوات

یەکەم چایخانە لەلایەن شێخ فەتاحی شێخ ئەمین لە (دەشتێ) لەسەر ڕێگەی قەرەداغ دانرابوو ، شێخ ساڵەحی شێخ محێدین یەکەم کورەی قصڵی دامەزراند و وەستاکانی (حاجی عەول و حاجی مستەفا و حاجی محەمەد) بوون ، لە (بیرێ) و (قەشڵاخ) و (ژاژڵە) کورەیان دامەزراندبوو ، پرد و دیواری خانوو و دیواری کارێز و ئاوەڕۆکانی شاری سلێمانی بە بەرد و قصڵ و خوری و پیو و خوێ ی گڵەزەردە دروستکراون ، یەکەم سەیارەی قەمەرەیەکی مۆدێل ١٩٣٧ ی شێخ مەحمودی حەفید بوو کە کاک سەعید سایەقی بوو ، یەکەم مامۆستای قوتابخانەی گڵەزەردە مامۆستا (عەبدولڕەزاق سەبری) بوو لە ساڵی ١٩٥٤ ، پاشان مامۆستایان (ڕووناک و ڕەفیق) ، هەروەها قوتابیانی کوڕ و کچ شانبەشانی یەکتر دەیانخوێند

یەکەم هێرشی دوژمن ساڵی (١٩٦٢) بوو کە تاڵانی دێهاتەکانی لێکەوتەوە ، مانگی پێنجی ١٩٦٥ دوای شەڕێکی زۆر دووبارە دێکە تاڵان کرایەوە ، ساڵی ١٩٧٤ بۆ سێیەم جار تاڵان کرا و دواجار لە ساڵی ١٩٨٧ خاپوریان کرد ، یەکەم لقی پێشمەرگەی هێزی قەرەداغ لە ساڵی ١٩٦٣ لە گڵەزەردە دروست بوو ، سەرلقەکەیان شێخ تایەری شێخ ڕەئوف بوو و ژمارەیان (١٠٠) کەس بوو ، یەکەم ماڵ کە ئامیری ڕادیۆیان هەبوو ، ماڵی (شێخ عومەری شێخ مەحمود) بوو ، ئەوانیش لە شێخ عەبدوڵلای پۆلیسیان کڕیبووەوە ، یەکەم ماڵ کە ئامێری تەلەفزیۆنی هەبوو ، ماڵی (شێخ عومەری شێخ مارف) بوو ، لە ساڵی ١٩٨٢ کە بە پاتری کاری دەکرد

یەکەم ئامێری تراکتۆر ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن شێخ عەبدوڵڵا و شێخ سەعید و حاجی ئەحمەد بوو کە هێنایان و شەریک بوون ، یەکەم کەس کە پەینی کیمیاوی هێنا و بەکاری هێنا ساڵی ١٩٨١ مامۆستا شێخ ڕەفیقی شێخ عومەر بوو ، یەکەم دەڕاسە بۆ درونەوەی گەنم ساڵی ١٩٨٢ بەکرێ هێنرا لەلایەن مامۆستا شێخ ڕەفیق ، یەکەم موەلیدەی کارەبایی ساڵی ١٩٨٦ هاتووە بۆ گڵەزەردە ، یەکەم بەرنامەی تەلەفزیۆنی کە لە گڵەزەرد کرابێت ساڵی ١٩٩٧ بوو لە بەرنامەی گەشتنامە لە پێشکەشکردنی مامۆستا شێخ کەمالی گلەزەردە [٥١]

قورئانەکەی گڵەزەردە دەستکاری

قورئانەکەی گڵەزەردە قەبارەی گەورە بە ئەندازەی ٤٠ * ٢٤ سم و ئەستووری ٩ سم ، بۆ هەموو لاپەڕەیەک ١٢ دێڕی گەورە و جوان بە خەتی (محقیق) و (ثلث) نوسراوەتەوە ، دوای قورئانەکەی (مەلا موسای تەوەکەڵی) بە دووەم قورئان دادەنرێت لە ڕووی هونەری خەتەکەیەوە ، زۆر بە جوانی و کارامەیی نوسراوەتەوە ، بە مرەکەبی (ڕەش) نوسراوەتەوە ، بۆ کۆتایی ئەو سورەتە و سەرەتای سورەتێکی تر ڕەنگی (سور) بەکارهاتووە ، لە سەرەتای سورەتەکەوە تا کۆتایی ئایەتێک بازنەیەکی سوور و خاڵێکی ڕەش لە ناوی دا دانراوە ، ئەمەش بۆ جیاکردنەوەی ئایەتەکانە لەیەکتر ، یاقیق و سپێنەی هێلکە و زاخ لێدراوە ، بەڵام لەم دواساڵانەدا نوێکردنەوەیەکی بۆ ئەنجامدراوە و جوزئەبەند کراوەتەوە و بەرگی تێگیراوە و هەندێک لە لاپەڕەکانی کاغەزی بە کەتیرە پێوەنراوە ، لە کۆتاییدا چەند لاپەڕەیەکی لێبۆتەوە و بۆیان دروستکردۆتەوە ، لەناو خەڵکیدا بە قورئانە گەورەکەی گڵەزەردە بەناوبانگە

چوارچێوە بۆ لاپەڕەکان نەکراوە ، شێخ حەسەنی سەردار نەوەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەفەرموێت : {شێخ حەسەن لە ساڵی ١٧٢٢-١٧٢٣ لە حەملەیەکدا بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێران کە سەر بە ناوچەی هەمەدانە ، بە فەرمانی ئەحمەد پاشا کوڕی حەسەن پاشا والی بەغداد ، باپیرەم بەشداری کردووە و ئەم نوسخە قورئانەی لەگەڵ خۆی هێناوە} ، لە لاپەڕەیەکی قورئانەکەدا نوسراوە : {ئەمە نوسینەوەی (دایە خاسێ)یە ، ئەگەر کەموکورتیەک لە نوسینەوەکەیدا هەبوو ، لێم ببورن چونکە دەستێکم بە لانکی شێخ حەسەنەوە بووە ، دەستەکەی ترم بە نوسینەوە بووە} [٥٢] [٥٣]

قورئانەکە ٧٦٢ لاپەڕەیە ، پێنج ڕا هەیە لەسەر قورئانەکە [٥٤] :

ڕای یەکەم : پێی وایە بەدەستی دایە خاسێ نوسراوەتەوە ، کە ئەویش کچی میری بابانی ئەو کاتە بووە ، کە دایکی شێخ حەسەن و هاوسەری شێخ محەمەدی نۆدێیە

ڕای دووەم : پێی وایە کە شێخ حەسەن خۆی نوسیویەتیەوە

ڕای سێهەم : ئەوترێت کە شێخ محەمەدی نۆدێ باوکی شێخ حەسەن نوسیویەتیەوە

ڕای چوارەم : پێی وایە کە ئەم قورئانە لە شاری هەمەدانی ئێرانیەوە هێنراوەتە ناو ئەم دێیە

ڕای پێنجەم : ئەگونجێت بە دیاری بۆ شێخ حەسەنی گلەزەردە هاتبێت

بنکەی ژین توانیان بە شێوەیەکی زانستی و لە ئاستی هونەری باڵا کار لەسەر قورئانەکە بکەن و دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکەی گڵەزەردە ، کە نزیکەی دەفتەرێک دۆلاری تێچووە ، لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا قورئانەکە هێنرایەوە بۆ مزگەوتەکەی گوندی گلەزەردە [٥٥] ، شێخ حەسەنی گڵەزەردە شارەزاییەکی زۆرباشی هەبووە لە تەفسیرکردنی قورئان و ئەمەش هەندێک نمونەیە لە تەفسیرەکانی  :

١- سەبارەت بە ئایەتی : {وآية لهم الأرض الميتة أحييناها وأخرجنا منها حبا فمنه يأكلون} دەفەرموێت : زەوی مردوو لای ئێمە دڵە ، بە نوری زانین هاتۆتەوە ژیان و میوەکەی تەوحیدە و لەوانەیە زەویە مردووەکە ئەو دڵە بێت کە درەختی تەوحیدی تێدا نێژراوە و لەوانەیە سەرکەوتوو بێت دوای ئەوەی ئاو دەدرێت بە ئاوی حیکمەتی ئیلاهی [٥٦] [٥٧]

٢- لە تەفسیری ئایەتی : { أولم يروا أنا نسوق الماء إلى الأرض الجرز} دەفەرموێت : ئەرز دڵە و ئاو حیکمەتی خوداییە و جزر ڕەشی دڵە [٥٨]

٣- لە تەفسیری ئایەتی :{وعلمناه من لدنا علما} دەفەرموێت : جیاوازی نێوان عیلمی یەقین و عیلمی لەدونی ئەوەیە کە عیلمی یەقین بریتیە لە درک پێکردن بە نوری ئیلاهی ، بەڵام عیلمی لەدونی بریتیە لە درک کردن بە ماناکان و تێگەیشتن لە چۆنیەتیەکان لەلایەن خوداوە لە ڕێگەی ئیلهامەوە [٥٩]

٤- فەرموویەتی دڵ بنچینەی موناجاتی موریدە و دەرئەنجامی ئیمان و تەوحیدە ، وەک طوری سینا کە شوێنی موناجاتی خودا بوو [٦٠]

٥- دڵی خواناس ئەو دڵە نییە کە دەکەوێتە لای چەپی سنگەوە بەڵکو ئەو شوێنەیە کە سەرقاڵ دەبێت بە زیکری خودا و زۆر بیرکردنەوە و موجاهەدەکردنی نەفس ، ئەوکاتە دڵی ڕاستەقینە تەجەلا دەکات و لە مانای حاڵ تێدەگات [٦١]

دەستنوسەکانی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف دەستکاری

مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف کە مێژوو نووسە کۆمەڵە دەستنوسێکی گرنگی هەیە دەربارەی گلەزەردە ئەمەش هەندێک نمونەی دەستنوسەکانیەتی :

١) ئەم نوسراوە کە دەرچووە بە ئیمزای موتەسەریفی سلێمانی لە ڕێکەوتی ١٠-٣-١٩٢٦ تایبەتە بە ڕوانگەکردنی مانگ لەو بەردەی کە زانا و سۆفیگەری ناوداری کورد شێخ حەسەنی گڵەزەردە لێیەوە سەیری مانگی دەکرد لە سەدەی هەژدەهەم بە مەبەستی دیاریکردنی سەرەتای مانگەکان و ڕۆژی بۆنە ئاینیەکان وەک نیوەی شەعبان و سەرەتای ڕەمەزان و زولحەجە و هەردوو جەژنەکە ، کاتێک هیلال ببینرایە ، ئاگرێکی گەورە دەکرایەوە لەسەر شاخی گڵەزەردە و خەڵکی ناوچەی قەرەداغ و بازیان و سورداش و شارەزور و شارباژێر لەگەڵ دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگرەکەیان دەبینی و بەو شێوەیە دەیانزانی کە پێویستە ڕۆژێکی تریش بەڕۆژوو ببن یاخود بیکەن بە جەژن

دادگای شەرعی سلێمانی پشتی دەبەست بە بینینی هیلال لەسەر بەرد و ڕوانگەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە وەک ئەم دوو نوسراوە جەخت لەسەر وتەکەمان دەکەنەوە ، لە ساڵی ١٩٨٢ و ١٩٨٣ چومە سەر شاخەکە بە سەرکێشیانە چونکە مینی تێدا هەبوو ، بۆ دووریەک ڕۆیشتین و توانیم ئەو بەردە دیاری بکەم کە پێی دەوترێت (بەردە ئاگرەکە) کە کونێکی سروشتی تێدایە کە قوڵ نییە و مانگی لێوە ڕوانگە دەکرێت ، ئەوەی لەو بەردەوە ڕوانگەی دەکرد ، پشتی دەدایە پاڵ بەردێکی تری زەردەوە .

لە یەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری گەلاوێژ ، مامۆستا عەلادین سەجادی نوسیویەتی کەوا شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە بەردەکەدا ١٢ کونی کردووە و هەریەکەیان تایبەتە بە هیلالی مانگێک لە دوانزدە مانگەکەی ساڵ بەڵام من هیچ شتێکی لەو شێوەیەم نەدۆزیەوە و لەوانەیە ئەو کونانەی لەسەر ئەو بەردانە کردبێت کە دایناوە و بەمەش دەتوانین دایبنێین بە ڕوانگەیەک

ئەگەرچی بەردەکان گەورەن و کێشیان نزیکەی دوو تەن یاخود زیاتر دەبێت و دەکەوێتە لوتکەی شاخەکە لە ناوچەیەک کە ڕوو دەکاتە ناوچەی کانی بارێ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای گڵەزەردە و لە بەردەکەوە سلێمانی دەبینرێت و شاخی گڵەزەردە بەشێکە لە زنجیرە شاخەکانی بەرانان کە سنوری باکوری ناوچەی شاخاوی قەرەداغە لە باشوری سلێمانی ، بەردەکەم بە ئەسمەنت دیاری کردووە و وێنەی هیلالەکەم گرتووە ئەوەش لە ٢٩ی ئابی ١٩٨٣ ، کاتێک سەرقاڵی نوێکردنەوەی ڕۆژمێری شێخ حەسەن بووم کە لەسەر دیواری باکوری ناوەوەی مزگەوتە نوێکەی گڵەزەردە بوو ، پەنجەرەیەکی بچوک لە دیواری ڕۆژهەڵاتی مزگەوتەکە دروست کرابوو کە چلە بوو و لە (٩ی کانونی دووەم) دەستی پێدەکرد

بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی مزگەوت و ڕۆژمێرەکەی ڕوخاندبوو لە نیسانی ساڵی ١٩٨٢ ، بۆیە چووم بۆ گوندەکە و پشکنینم بۆ ژێر بەردە ڕووخاوەکان کرد و چەند پارچەیەکی ڕۆژمێرەکەم دەست کەوت و لەسەر پارچەیەکیان وشەی چلە نوسرابوو بە مانای چل ڕۆژ ، کارم لەسەر ڕۆژمێرەکە کرد دووبارە و دوای تەواوبوونی مزگەوتە نوێکە بە هەوڵی خۆم بەبێ گەڕانەوە بۆ وێنەیەک یاخود شێوەیەکی ڕۆژمێرەکە کە پێشتر هەبووبێت پشتم بەست بە وەسفەکان بەپێی زانیاریەکانی خۆم و ئەو پارچانەی دۆزیمەوە ، ڕاپۆرتێکم نوسی لە ٢٠ لاپەڕەدا پێش دەستپێکردن بە زیندووکردنەوەی ڕۆژمێرەکە و نوسخەیەکیم نارد بۆ دامەزراوەی گشتی شوێنەوارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لێی بەڵام وەڵامێکم دەست نەکەوت [٦٢]

٢) بەردی شێخ حەسەنی گڵەزەردە : بەردەکە جۆری ئەسڵی یە و بە هەشت گۆشە هاتووەتە تاشین ، شوێنە ئەسڵیەکەی ئەو مەیدانەی نێوان ڕێگای کۆن و قەبرستان دابوو ، ١٦٠ سم لەسەر ڕووی ئەرز بوو و نازانم چەند لە ژێر ئەرز بووە ، پاشتر هێناویانەتە سەر ڕێگای گشتی لە ژێر قەبرستان ، بەردەکە لای خەڵک پیرۆزە و بۆیاغی سەوزیان لێداوە ، لە ڕۆژی ٢٩-١٠-١٩٩٩ وێنەیم گرت لەگەڵ قیاسەکەی ، پاشتر زۆر بە بۆیاغی سەوز تۆخمان کردووە ، لە ١٢-٦-٢٠٢٠ دیسان وێنەم گرت [٦٣]

٣) نیشانەی نیوەڕۆ و ئێوارە لە نێو مزگەوتی گڵەزەرد : ڕۆژی ١٩-١١-٢٠١٦ دیدارێکم تۆمارکرد لە نێو مزگەوتدا لەگەڵ بەڕێز مەلا نەوزاد عەزیز شەریف جاف لەدایکبووی ١٩٥٧ ، و وتی ساڵی ١٩٧٣ لە دێی (بناوەسوتە)ی پێنجوین دەیخوێند لای مامۆستا مەلا ئەحمەد کە ناوی باوکی لەبیر نیە و خەلکی کوردستانی ژێر دەستی ئێران بوو ، و لەوێ نوسینێکم دیت بە دەست و خەتی (مەلا محەمەدی ڕەئیس)-ی گەڵاڵی کە خۆی دروستی کردبوو لەبارەی ساڵ و مانگەکان و تێیشیدا باسی کردبوو کە شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە نێو مزگەوتی گڵەزەردەدا نیشانی نوێژی نیوەڕۆ و نوێژی ئێوارە (عەسر)ی دروست کردووە بەپێی تیرۆژی خۆر و شتی دیکەشتی دروست کردبوو [٦٤]

٤)چوین بۆ سەر شاخ بۆ ئەو شوێنەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە کردویەتی بە مەرصەد خانە بۆ تەماشاکردنی مانگی یەک شەوە لە سەدەی هەژدەیەمدا لەسەر شاخی بەرانان ، دادگای شەرعی سلێمانی و هەروەها موتەصەرفی سلێمانی بۆ تەماشاکردنی مانگ ئەم شوێنەیان کردووەتە شوێنێکی ڕەسمی بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەڵی ڕەمەزان و ڕۆژی جەژن [٦٥]

٥)مەرقەدی شێخ حەسەنی گڵەزەردە : مەرقەد لەلای خەڵکەوە پیرۆزە تا لە کەرکوکیشەوە خەڵک دێن بۆ زیارەت کردنی و کەسانی نەخۆشیش دەهێنن تا چاک ببێت ، لە نێو سنوری مەرقەدا نابێ پێڵاو لەپێی ئەو خەڵکەدا بێت [٦٦]

٦)دروستکردنی ڕوانگەی چلە بۆ جاری دووەم : ڕۆژی ١٢-٦-٢٠٢٠ من و دۆستکی کۆڕم و مامۆستا عەلی کەریم چوینە گڵەزەردە و بەڕێز مامۆستا ڕەفیق شێخ عومەر مەحمود گڵەزەردە کاک سۆران کەمال جەلالی خۆشنوسی هێنابوو و خەتەکانی نیشانەی ڕؤژەکانی چلەی زستانی لەسەر دیکۆری ڕوانگەی چلەی زستان لە نێو مزگەوتەکەدا هەڵکەنی و بۆیاغی ڕەشی لێیاندا ، وشەی (اول چلە) و وەشەی (تمام چلە)-شمان هەڵکەند و بۆیاغی سورمان لێدا چونکە ڕەنگی سورم لەلای وشەی (چلە) دیبوو لەسەر پارچەیەکی ئەسڵی ڕوانگەکە ساڵی ١٩٨٢ ، لە ژێر خەتەکەی ڕۆژی دەیەم لە چلە ژمارە (١٠) مان نوسی و لە ژێی شەش خەتی دیکەشمان ژمارە نوسی تا خەڵک بزانن ئەمانە چین ، بەڵام لەبەر ئەوەی ژمارە لە ژێر خەتەکان بە ئەسڵ نەبوو ، ئێمە ئەو ژمارانەمان هەڵنەکەندوە و قوڵمان نەکردووە ، تەنها بۆیاغی ڕەشمان نوسیوە بەبێ هەڵکەندنیان ، ساڵی (٢٠١٦) تەواومان کردبوو ، بەڵام بە کاک ڕەفیقم وتبوو موراقەبەی ڕۆژی بکە و خەتەکانی خۆری لێ بدە و جێ بەجێی کرد بە هاوکاری کاک کەمال شێخ فاتیح و سوپاسیان دەکەم بۆ هاوکارییان ، ئێستا ئەو کارەمان نوێ کرد و تەواو بوو ، بەڵام ماوە برج و هەسارەکانیشی دروست بکەین کە شێخ حەسەن بە گەچ لەسەر قەراغی ڕؤژئاوا لە دیکۆری چلەکە (١٥)سم پانە هەمو بورج و هەسارەکانی ئاسمانی لەسەر دروست کردووە بە گەچ ، ئێمە زۆر ماندوو بوین بە دروست کردنی ڕوانگەی چلەی زستان بە گوێرەی قیاساتی پارچە ئەسڵیەکانی ئەوانەی لە ڕۆژانی ٢١-٢٣ ئایاری ١٩٨٢ دا دۆزیمەوە کە گڵی مزگەوتەکەم پشکنی پاش ڕوخاندنی مزگەوت لەلایەن دائیرەی ئەوقافی سلێمانیەوە و لەسەر داوای خەڵکی گڵەزەردە لە ڕۆژی ٢٤ یان ٢٥ی نیشانی ١٩٨٢ شوشەی کڵاو ڕۆژنەی ڕوانگەکەم دی لای یەکێک لە خەڵکی گڵەزەردە و بەپێ شوشەکەم کڵاوژنەکە لە دیواری ڕۆژهەڵاتدا دایە دروست کردن کاتێ خێرخوازێک مزگەوتەکەی دروست کرد ، ئەگەر شوشە و پارچە ئەسڵیەکانم نەدۆزیایەتەوە مومکین نەبوو ڕوانگەکە زیندوو بکرێتەوە ، ساڵی ١٩٨٣ کە زیندوم کرد ، سوپای عێراق مزگەوتەکەی لەگەڵ دێیەکەش وێرانکرد ساڵی ١٩٨٧ ، جاری یەکەم بە هاوکاری مامۆستا کامل ئەحمەد مامۆستای هونەری تەشکیلی دیکۆری ڕوانگەکەم دروست کرد و جاری دووەم بە هاوکاری مامۆستا عەلی کەریم مامۆستای هونەری تەشکیلی دروستم کرد و هەردووش خەڵکی سلێمانین و سوپاسیان دەکەم[٦٧]

٧)ڕوانگەی شێخ حەسەن بۆ تەماشاکردنی مانگی یەک شەوە لەسەر شاخی گلەزەردە : لە ڕؤژئاوای دێ گڵەزەردە و لە پشتی (کانی بارێ) وە لە کۆنەوە ڕێگا چووە بۆ سەر شاخی بەرانان چونکە لەوێ کەلێنێک لە شاخ هەیە و ڕوانگەکە لەسەر سەری شاخە لای کەلێنەکە کە سلێمانی لێوە دیارە و تا شاخی ئەزمەڕ و پیرەمەگرون و شاخی بازیان و سەگرمە لە پشتی دێ خاوێ و هەندێکی دیکە لە قەرەداغ لەگەڵ دەشتی شارەزوور دیارە ، سێ بەردی گەورە لەلای یەک هەیە و یەکیش لە پشتیانە و ڕویان لە باشوری ڕۆژهەڵاتە و دوریان (١٣م) و پانییان پێکەوە (٤م و ٥٠ سم)-ە ، زانای فەلەکی شێخ حەسەنی سەید محەمەدی نۆدێی بەرزنجی لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەهەمدا ئەم بەردانەی کردووەتە ڕوانگەیەک بۆ تەماشاکردن و بینینی مانگی یەک شەوی و کە مانگی دەبینی ئاگرێکی گەورەیان لەوێ دەکرد تا هەموو ئەو شوێنانەی لێوەیان دیارن بیبینن و بزانن بەیانی مانگی ڕەمەزانە و یان جەژنە تا ساڵی (١٩٦٠) ئەو کارە لەوێ دەکرا بەڵام کەساڵی ١٩٦١ شۆڕشی کوردستان دەستی پێ کرد ئیتر ئەو کارە نەما ، حکومەتیش لە سلێمانی بە ڕەسمی کاری پێ دەکرد وەک کتابی ڕەسمی موتەصەرفی سلێمانی ساڵی ١٩٢٦ کە کەوتە دەستم ، خەڵکی گڵەزەرد پێشیان دەوت (بەردە ئاگرەکە) ، ڕۆژی ٢٩ی ئابی ١٩٨٣ شێخ بابا ڕەسولی شێخ حەسەن لە خەڵکی گڵەزەردە و لە زوریەتی شێخ حەسەن بەردەکەی پیشانم دا و چیمەنتۆمان برد و چیمەنتۆمان لێدا تا بناسرێ ، بەرزی ئەم شوێنە لە دەریاوە (١٣٨٠) مەترە و دەرەجەکەی (٣٩،٢٦،٣٥ باکور) و (٥٤،٢٢،٤٥ ڕۆژهەڵات) بوو

، تەمەنی زنجیرە چیای شاخی بەرانان ١١٠ ملیۆن ساڵە ، لێرەدا باسی پێوانەی بەردەکانی دەکەم :

١-بەردی پێشەوە واتە بەلای سلێمانیەوە (٢م و ٨ سم) درێژە و (١١٠ سم) بەرزە و ئەستوری لایەکەی کە دیارن (١٩٠سم)-ە ، ڕوەکەی بەلای بەردی دووەمەوە کەمێک قوڵە و مرۆڤ دەتوانێ پشتی بداتێ ، نزیکترین شوێنی لەگەڵ بەردی دووەم (٢٢سم) ، بەردەکە لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا درێژبۆتەوە وەک هەردوو بەردی دیکە

٢-بەردی دووەم و ناوەڕاست درێژیی لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا (١٩٠سم) و ئەستوری سێ لایەکەی کە دیارە لەسەر ئەرز (٢.٦٥م)-ە و بەرزیی لە ئەرزەوە (١١٥سم) ، بڕبڕەی پشتی باریکە و لە ناوەڕاستدا چالکەیەکی مەیلە بەلەمی هەیە بە پێوەری (٣٣*١٨ سم) و قوڵی (١١سم و نیو) ، لە تیژایی پشت بەردەکە واتا سەرەکەی پێنج هێل (کەلێن)ی تێدا هاتووەتە کۆڵین بۆ تەماشاکردنی مانگ ، کەلێنی یەکەم لە ڕۆژئاوایە بە (٤سم) درێژە) و بە (٥سم) فراوانە ، هی دووەم بە (٤سم) درێژە و فراوانی (٥سم) ، کەلێنی سێیەم بە (٥سم) درێژە و فراوانیی دەوری (٥سم) ، کەلێنی چوارەم لەسەر قەراغی چاڵەکە لە پشتەوە (٩سم) درێژە و (٦سم)یش فراوانە ، بۆ تەواوکردنی ئەم کەلێنە لەوبەری چاڵەکەوە کەلێنێک هەڵکەندراوە بە درێژی (٥.٥سم) بە فراوانی (٥سم) واتە هێڵی تەماشاکردن کە بەسەر چاڵەکەوە ڕاستەو ڕاست چووە (٤٧.٥ سم) ، کەلێنی پێنجەم و کۆتایی لە ڕۆژهەڵات (٨سم) درێژە و (٤سم)یش فراوانە ، بەردەکە لە بەری ڕۆژئاوا و هەروەها بەری ڕۆژهەڵات بەقەد سەرە پەنجەیەک هاتبێتە کۆڵین بە شێوەیەکی زۆر تەنک ، هێڵەکان (کەلێنەکان)-ی تەماشاکردنی مانگ ڕو لە باشوری ڕۆژئاوان بەپێی هەڵکەوتنی بەردەکان

٣- بەردی سێیەم (٢.٩٠ سم) درێژە و دەوری (١٥٠سم) پانە و (١٢٠ سم) بەرزە ، قەراغی باشوری ڕۆژئاواکەی قوڵە و باران ناگرێت ، لە ساڵی ١٩٩٦ لە ژێر ئەم قەراغەم نوسی (ئەمە ڕوانگەی شێخ حەسەنە) و وێنەی مانگیشم لەسەری دروست کرد و ناوی خۆشم نوسی لەگەڵ مێژووی ١٩٩٦ و تا ئێستا هەمووی ماوە چونکە بەفر و باران ناگرێت ، لەسەر پشتی دوو پارچە بەرد هەن ، لە تەنیشتی باکوری ڕۆژئاوای هەرسێ بەردەکە بەردێکی بەتەنیایی هەیە بە پێوەری درێژی (١٢٠ سم) و ئەستوری لایەکەی (١٨٠سم) و بەرزیی (٩٠سم) ، ڕۆژی ٢٩-٨-١٩٨٣ پشتی بەردەکەم چیمەنتۆ کرد تا بزر نەبێت و ئێستاش شوێنەواری چیمەنتۆکە ماوە [٦٨]

هەوڵەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە زانستی گەردوونناسیدا دەستکاری

شێخ حەسەنی گڵەزەردە سەعاتێکی تەختەی لە مزگەوتەکەدا دروست کردبوو بۆ مەبەستی دیاریکردنی کات و ڕێکخستنی کاروبار و ئێشگری و بەندایەتی ، کە پێک هاتبوو لە تەختەیەکی بازنەیی کە نیوەتیرەکەی ٢٠ سم و لە ناوەڕاستدا دارێک ڕاست بۆتەوە بە ئەندازەی تیرەکەی و لەگەڵ جوڵانەوەی خۆردا ئاڕاستەی سێبەرەکە دەچێتە سەر ژمارەیەکی تۆمارکراو لەسەری ، هەروەها لە ئەشکەوتێکی بناری گڵەزەردە ، شێخ حەسەن توانیبووی تاقیگەیەکی خنجیلانە دروست بکات لەو دڵۆپە ئاوانەی کە دەچۆڕانەوە و لەناو ئەشکەوتەکە دەیبەست و دەبووە سورەییا[٦٩]

شێخ حەسەن لە ناو مزگەوتەکەیدا لە گلەزەردە کە بەدەستی خۆی حسابێکی فەلەکی و کەشناسی بە گەچ دروست کردووە ، بە پشت بەستن بە تیشکی خۆر لە خۆرهەڵاتەوە دیاری کردووە ، هەروەک پێویستە لە دروستکردنی مزگەوتدا هەیوان و شوێنی بە کۆمەڵ نوێژکردنەکەی بە جۆرێک کە ڕووی لە قیبلە بێت ، هەر لەم ڕووەوە دەتوانین ناوی دیوارەکان بنێین کە کاتێک لە ناو میحرابی مزگەوتەکەدا وەستاوین و ڕوومان لە قیبلەیە ، دیواری لای دەستی چەپمان دیواری ڕۆژهەڵات ئەنوێنێ ، لای دەستی ڕاستیشمان دیواری ڕؤژئاوایە و پشتمان باکورە و بەردەممان کە دیواری باشورە ئەنوێنێ ، دیواری باکوری مزگەوتەکەی شێخ حەسەن لە ناوەوە چوار تاقی لەسەر وێنەکرابوو بە گەچ ، بە گۆشە و هێڵی بەیانی ، نەخشە و نیگاری کێشابوو و دەستنیشانی کردبوو ، ڕۆژ بە ڕۆژ هەموو بەیانیەک ئەگەر بە ڕێکەوت ڕۆژێک هەور و هەڵا بوایە ، خۆر پەنهان دەبوو و چاوەڕێی ساڵێکی تر دەبوو بۆ ئەنجامدانی ئەو شاکارە مەزنە ، شێخ حەسەن وەهای دروستکردبوو کە دووری نێوان تاقی یەکەم بۆ تاقی چوارەم (٢.٤٠م) بوو ، بەرزی تاقەکە (١.٤٠م) بوو ، ئەمەش بۆ ڕاگرتنی حسابی ڕۆژەکانی چلەی زستان کە لەلای شێخی گڵەزەردە (چلەی زستان لە ٨ی کانوونی دووەمەوە دەست پێدەکات هەتا ١٧ی شوباتی هەموو ساڵێک) کە بە حسابی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ناسراوە ، ١٤ی ئازار وەرزی بەهارە و ١٤ی حوزەیران وەرزی هاوینە و ١٤ی ئەیلول وەرزی پاییزە و ١٤ی کانونی یەکەم سەرەتای وەرزی زستانە بە گوێرەی ساڵی زاینی ، بە ئەم مەبەستە سودی لە هەردوو دیواری ڕۆژهەڵات و دیواری باکور وەرگرتووە ، لە دیواری ڕۆژهەڵات کڵاوڕۆژنەیەکی (٣٠*٤٠سم)ی دروست کردبوو بۆ هاتنە ژوورەوەی تیشکی خۆر بە جۆرێک لەگەڵ هاتنە ژوورەوەیدا لە ناوەوە بەر دیواری باکور بکەوێت ، دیارە لە یەکەم ساڵی تاقیکردنەوەکەدا بۆ سەر تیشکە کەوتوەکانی سەر دیواری باکور ڕؤژانە شوێنەکانی بە خەتێک دیاری کردووە لەسەر دیواری باکور کە هەر خەتێک نیشانی ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی چلەی زستانی نواندووە ، هەتا لە نێوان دووری دیوارەکەدا کە درێژییەکەی (٢.٤٠سم) بوو چلەی زستان تەواو دەبوو ، سەرەتای تاقی یەکەم نوسرابوو (ابتدائی چلە) ، لەنێوان تاقی دووەم و سێیەم نوسرابوو (٢٠ی چلە) ، لە نێوان تاقی چوارەم و کۆتایی نوسرابوو (تمام چلە) واتا کۆتایی چلە [٧٠]

هەر لەسەر ئەم شوێنە ، بەڵام لە کڵاوڕۆژنەیەکی ترەوە چلەی هاوینیشی بەکارهێناوە ، لە خواروی ئەم تاقانەوە دوو ڕیز خانە هەیە ڕیزی ٢٥ خانەیە کە دەکاتە ٥٠ خانە ، ژمارەی ڕۆژەکانی وەرزەکەیە لە ٤٠+٥٠=٩٠ ڕۆژ و سێ مانگی وەرزەکە ، شوێنی چەند کڵاوڕۆژنەیەکی تریش هەبوون کە شێخی خواناس بۆ چەند حسابێکی تر ئەم کڵاوڕۆژنانەی بەکارهێناوە ، وەک زانینی (کاتەکانی نوێژ و سەرەتای هەر چوار وەرزەکە) لە ڕێگەی بەکارهێنانی دیواری باکور و دیواری ڕۆژئاوا لە ناوەوە ، دوو ئەستۆرلابی لە تەختی ئەرزەکەی ناو مزگەوتەکەدا دروستکردبوو کە تەنها خۆی و کەسانی کەشناسی دەیانزانی بەکاریبهێنن بۆ کات و ساتی بورجەکانی گەردون ، شێخ حەسەن ماوەی ٣٦ ساڵ خەریکی ئەم شاکارە مەزنە بوو چونکە دەورانی گەردوونی بە ٢٦ ساڵ جارێک تەواو دەبێت و بەو ماوەیە زانیویەتی ڕۆژگار و گەردوون و زەوی و مانگ چییان بەسەردا دێت ، یەکەم ڕوانگەیە لە جیهانی ئیسلامیدا ، شێخ حەسەن چاوەڕێی تیشکی خۆری کردووە هەموو بەیانیەک لە کاتی هەڵهاتنیدا کە دەیدا لەو دیوارەی کە بەرامبەر پەنجەرەی بەرەو خۆری ژووری مزگەوتەکە بووە لە گوندی گڵەزەردە ، وێڕای ئەوەی کە لە مێژووی سەرهەڵدانی ساڵنامەی جیهانیدا حسابی گڵەزەردە کێس و بەهای خۆی هەیە لەتەک ساڵنامەی جیهانی ، ئەمە هاوتای حسابی (کەلیخان)-ە بە جیاوازی پێنج ڕۆژ بە گوێرەی هاتنی وەرزەکانی ساڵ [٧١]

حاجی شێخ ئەحمەدی نەقیب دەڵێت : لە پۆلی سێ و چواری سەرەتایی بووم کە ئێستا تەمەنم ٨٠ ساڵە سەردانی ئەو مزگەوتەم کردبوو لە نزیک کەشناسیەکەوە پەنجەرەیەکی گەورە هەبوو ، لە خوارووی پەنجەرەکەوە تاقێک هەبوو کە چوار کاتژمێری خۆر -ڕۆژی تێدابوو ، من ئەو کاتە نەمزانی ئەم چوار مورە دارە چین کە یەکی بە ئەندازەی ویلی تایەی قەمەرەیەک خڕ و ئەستوور بوون ، لە ناوەڕاستیدا یەکی تولێکی (بەڵاڵۆک) یان شیشی ئاسن چەقی بوو لەسەر ڕووی مورەدارەکە بەشێوەی خاڵی سەعات دیاری کرابوو ، ئەم چوارە بۆ وەرزەکانی (هاوین-پایز-زستان-بەهار) بەکار دەهات ، ئەوکاتەی چومە ئەڵمانیا ، ئەوکات سەعاتی ڕۆژییم بینی و تێگەشتم شێخ چ کارێکی ئەنجامداوە [٧٢]

ئەوەی گڵەزەردی بینیبێت یان لە دورەوە بۆی ڕوانیبێت دەبینێت کە دێکە بە چەند چیا و گرد و بەرزاییەک دەورە دراوە هەریەکەیان لە بەرزاییدا جیاوازیان هەیە ، بەتایبەتی چیای پشت سەر قەبرانەکە کە چیای مەخفەرەکە ی پێدەڵێن کە لەوێوە تا چاو بڕکات زۆر لە ناوچە دوورەکانی دەوروبەری بەدی دەکرێت کە کاتی خۆی هەواڵ بەری تیابووە لە بەری قەرەداغەوە بۆ ناوچەی شارباژێر بە ئاوێنە ، ئەوەی کە لێرە مەبەستە بوترێت ئەوەیە کە بۆچی شێخ حەسەن لە دووری چەند کیلۆمەترێک زۆر لە پشتی دێکەوە ئەو بەرزاییەی لەسەر درێژکراوەی زنجیرە چیای بەرانان هەڵبژاردووە بۆ ڕوانین بۆ مانگ و ئەستێرەکان ؟ دڵنیابن ئەمە جێگەی پرسیارە لە کاتێکدا چەند سەد مەترێک لەناو دێدا بەرزترین چیا شک ئەبرێ بۆ ڕوانین وەک چیای مەخفەرەکە ، بۆیە شێخ حەسەن لە هەڵبژاردنی ئەو شوێنەدا بەهەڵە نەچووە ، چونکە هۆیەک نییە تەنها ئەوە نەبێت کە لەوێوە توانیویەتی زۆرتر و چاکتر ڕوانگەرێتی خۆی بەردەوام پێ بدات ، ڕوانگەی شێخ حەسەن لە پشت گوندەکەوەیە ، بەو شاخە دەڵێن (باسکی وەیس) ، درێژی بەردێکی گەورەیە (٢٩٠سم) درێژی و بەرزی (١١٠سم)ی قۆچەکییە ، کاتێک سەیر دەکەیت بۆ ئاسمان و چاو دەنێیت بەو بەردەوە بەرەو خاوێی قەرەداغ زۆر بە جوانی مانگی یەکشەوە دەبینیت لە دەوروبەری بانگی شێواندا ، جەنابی کەلێکی کردۆتە بەردەکە و زۆر بە جوانی بۆت دەردەکەوێت ، لەجێگەی کەلەکەوە بۆ کۆتایی بەردەکە (١١٠سم) ، درێژی ئەو چاڵەی سەری تێکردووە و بەلاری بۆی ڕوانیوە (٣٠سم) پانە و (٢٤سم) قوڵە ، بەڵام ئەگەر شوێنەکەت گواستەوە ئەوە مانگت لێ ون دەبێت ، بە چاوی ئاسایی مانگی یەکشەوە نابینرێت ، ئەو دەزگا و کەرەستانەی کە شێخ حەسەن لەو جێگەیەدا بەکاری هێناون بریتی بوون لە سێ تاوێرە بەردی گەورە ڕووبەری کۆبونەوەی ئەم سێ تاوێرە بەردە نزیکەی ١٣.٥ مەتر دووجایە ، یەکێکیان لە هەموویان گەورەترە و شێوەی قەنەفەیەکی وەرگرتووە کاتی دانیشتن لەسەری هەست بە ئاسودەیی و ماندونەبونی ئەکەیت ، دوو بەردەکەی تریان لە بەردەمی گەورەکەیاندا دیارە کاتی خۆی شێخ حەسەن ڕوو لە قیبلە دانیشتووە لەسەر گەورەکەیان و قاچی ستۆتە سەر دوو بچوکەکەیان ، هەڵبەتە شتێکیشی بەکارهێناوە بۆ ڕوانین وەک لە خەڵکی بەتەمەنی ڕیش سپی گڵەزەردە بیستراوە ، کاتی نزیک بوونەوەی مانگی ڕەمەزان و جەژنەکان ، شێخ حەسەن پریاسکەیەکی لە خواردن بۆ چەند شەوێک ئەپێچایەوە ، بەرەو شوێنی مەبەست ئەکەوتە ڕێ و لەوێوە شەوانە یان دەمەو بەیان پێش خۆرکەوتن خەریکی ڕوانگەرێتی بووە بۆ ئاو خواردنەوەیش کانی بارێ کە کەوتۆتە خوار ئەم شەوێنەوە پێویستی خۆی جێبەجێ دەکرد ، ئەم شوێنە بۆ خۆی گرنگیەکی جوگرافی و ستراتیژی و فیزیاوی هەیە ، کاتێک شێخ حەسەن مانگی بدیایە لە نزیک ئەم تاوێرانەوە ئاگرێکی ئەکردەوە کە لە هەموو ناوچەکانی (سورداش ، شارەزور ، قەرەداغ ، گەرمیان ، بازیان ، سلێمانی ، شارباژێڕ) دەبینرا ، خەڵکی ئەو ناوچانەش بەهەمان شێوە خەڵکی ناوچەکانی تریان لە سەرەتای ڕەمەزان و جەژنەکان ئاگادار ئەکردەوە و ئەیانگەیاند ، کەرەستەی گەیاندن و زانین لەو سات و کات و ساڵانەدا ئاگر بووە ، بینینی ڕووناکی خێراتر دەگات بە مرۆڤ وەک لە دەنگ ، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە خەڵکی ناوچەکە و کوردستان ناوی (بەردە ئاگرین)-یان لێناوە [٧٣]

حاجی شێخ ئەحمەدی نەقیب دەڵێت : لە یەکێک لە کتێبخانە ئەهلییەکانی ئەڵمانیا کتێبێکم داوا کرد لەسەر گەردوونناسی ، لەم کتێبەدا هاتووە : {ئەم زانستە لە هیندەوە هاتووە بۆ عەرەب و لەوێوە بۆ ئەندەلوس و لەوێوە بڵاوبووەتەوە بە ئەوروپادا} ، لە کۆتایی ئەم کتێبە قەبارە زۆر گەورە و ئەستورەدا بە زمانی ئەڵمانی نوسراوە :{شێخ حەسەنی گڵەزەردە لەسەر شاخی گڵەزەردە ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر خەریکی ئەم زانستە بووە ، بەڵام هیچ زانیاری درێژ و تەسەلمان لەسەری نییە} ، ناوی نوسەرەکانی ئەڵمانیەک و ئەمریکیەک بوون [٧٤]

شێخ حەسەنیش بەردێکی لە پاش بەجێماوە کە بەرزیەکەی (١٦٠سم) و ئەستوری (١٦٠سم) بووە ، کە زۆر سەرنج دەدرێت و دەستی لێدەدرێت شتێکی گرنگ بینەر سەرسام دەکات ، ئەویش ئەوەیە کە هەشت ڕووی هەیە ، ڕوی هەشتەم لە هەمووی پانترە و هەستی پێدەکرێت ، تا ئێستا بە تەواوەتی نەزانراوە بۆچی بەکارهاتووە ، بۆچونێک هەیە کەوا هەر ڕویەکی ئاماژەیە بۆ کوڕێکی ، ئەولایەی کە پانترە هێمایە بۆ شێخ محێدینی کوڕی کە لە هەموویان گەورەتر بووە لە هەموو ڕوویەکەوە ، ئەم بەردە جاران لەولای مزگەوتەکەوە بووە ، بەڵام ئێستا لەسەر جادەکە نزیک مەزاری دایە خاسێ چەقاندوویانە و بە ئاسانی دەیبینیت ، بەڵام مەخابن کەسانێک بۆیەی سەوزیان کردووە و چاڵ و چۆلەکانی پڕ بۆتەوە [٧٥]

مامۆستای شوێنەوارناسی کورد بەڕێز عەبدولڕەقیب یوسف دەڵێت : گڵەزەردە سەرەتا ناوی بارا بووە و نزیکەی ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئاشور ناصرپاڵی دووەم ئاوەدانی بارای داگیر کردووە ، لە سەرجەم بیست و چوار شاری لۆلۆیەکان ، ئێستا ناوی (بارێ -کانی بارێ) زیندووە بۆ شوێنەوارێکی کۆن لە نزیک دێی ئێستا بەلای ڕۆژئاواوەیە ، هەروەها شوێنەواری (کارێزی گاوری)-ش هەیە لە پشت دێکەوە بەلای باشوری ڕۆژئاوایەوە ، کە شارێکی شورا کراو بووە و پانی شوراکە (١٣٠سم) بووە و بڕێک کارێزی کۆنی لێیە ، بەشی ڕؤژهەڵات شوێنەواری تری لێیە ، گڵەزەردە لە ڕێگایەکی سەرەکیدا بووە بۆ گەرمیان و ناوچەی میزۆپۆتامیا ، خانێک لە خواروی قەبرستان هەبووە ، چونکە لەوێدا نیو ئەستونە بەردێکی هەشت گۆشەیی لەوێ ماوە کە نیشانەی ڕێگا بووە ، گڵەزەرد قۆناغ بووە [٧٦]

یەکێک لە شوێنەوارە بەجێماوەکانی بەردێکی ترە لەسەر کێوی ئەزمەڕ کە قاچی ڕاستی لەسەر داناوە ، شێوەکەی پێخاوسە ، قەبارەی بەردەکە ٥٠*٣٠ سم دەبێت ، جێگە پێکەی نزیکەی ژمارە (٤٢-٤٣) دەبێت ، پاژنەی پێی و سنگی پێی و سێ پەنجەی بە باشی هەست پێدەکرێت ، بەردێکی گەورەی تر کە بە ئەندازەی (١٠٥*٦٤سم) بووە ، لە ناوەڕاستیدا دۆڵێکی بچوک هەیە (٢٥سم) تیرەکەیەتی و (٣٢سم) قوڵیەکەیەتی ، بۆ کوتانی گەنم و پەرشە و ساوەر و بابەتی دانەوێڵەیی کە دایە خاسێ کاری پێکردووە ، ئێستا لە پشت جارەکەی ناو دێکەوەیە لە نزیک مزگەوتەکە دانراوە و چەند دۆڵ و بابەتی تر لە بەرد دروستکراوە ، هەندێکیان لە گڵەزەردە ماون ، دوو کۆڵەکەی دارگوێز کە وەستایەکی ناوچەی هەورامان دروستی کردوون لە مزگەوتەکەدا بۆ ڕاگری نیرگەکان بەکارهاتوون ، ئێستا یەکێکیان لە مزگەوتەکەدا دانراوە ، درێژیەکەی (٢.٥٠م) و ئەستوریەکەی (٨٠سم) بووە و تەپڵەکەکەی سەرەوەی (٦٣ بە ٣٢سم) بووە ، بەڕێز شێخ عەبدولڕەحمانی گلەزەردە بۆ ماوەی (٢٣)ساڵ لە شاری سلێمانی پاراستبووی ، و دوای ئەو هەموو ماندوو بون و ساڵە زۆرە ، هەدییەی مزگەوتەکەی کردۆتەوە ، مەزارەکانی (شێخ حەسەن و دایەخاسێ و شێخ عەبدولصەمەد و شێخ مەعروف و هەندێ لە حەفید و نەوەکانی تر ) لە گوندی گڵەزەردە ئەسپەردە کراون [٧٧]

شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە سەرچاوەکاندا دەستکاری

شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە چەندین سەرچاوە ئاماژە بە ژیاننامە و کارەکانی کراوە لەوانەش [٧٨] :

سەرچاوە کوردیەکان : دەستکاری

١- بنەماڵەی پاکان (بەحرولئەنسابی ئەحمەدی) :

نوسەر : حاجی مەحمود ئەحمەدی وەڵانی

ساڵی چاپ : ١٣٨٧ ک

شوێنی چاپ : تاران

چاپخانە : رستمخانە

چاپ : دووەم

٢- زنجیرەی تۆماری تەمەنی پەیک - ژمارە پێنج

نوسەر : مامۆستا کەریم زەند

ساڵی چاپ : ٢٠٠٦

چاپ : یەکەم

٣- سلێمانی شارە گەشاوەکەم

نوسەر : جەمال بابان

ساڵی چاپ : ٢٠١٢

شوێنی چاپ : هەولێر

چاپخانە : دەزگای ئاراس

چاپ : دووەم

٤- ئەدەبی نامە نوسینی کوردیی

نوسەر : کەمال ڕەئوف موحەمەد

ساڵی چاپ : ٢٠٠٤

شوێنی چاپ : هەولێر

چاپخانە : دەزگای ئاراس

چاپ : یەکەم

٥- تاریخی سلێمانی وە وڵاتی

نوسەر : موحەمەد ئەمین زەکی بەگ

ساڵی چاپ : ٢٠٠٦

شوێنی چاپ : سلێمانی

چاپخانە : بنکەی ژین

چاپ : دووەم

٦- بوژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد

نوسەر : موحەمەد عەلی قەرەداغی

ساڵی چاپ : ٢٠٠٧

شوێنی چاپ : هەولێر

چاپخانە : دەزگای ئاراس

چاپ : یەکەم

٧- شاری سلێمانی ململانێی گرووپە کۆمەڵایەتیەکان

نوسەر : فازیل کەریم ئەحمەد

ساڵی چاپ : ٢٠١٤

شوێنی چاپ : سلێمانی

چاپخانە : دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان

چاپ : یەکەم

٨- ساداتی بەرزنجە

نوسەر : مەلا مستەفای سەفوەتی کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە

ساڵی چاپ : ٢٠١٥

چاپ : یەکەم

٩- کەسایەتییە ناودارەکانی کورد (ئینسایکلۆپیدیای وەڵامی کورد)

نوسەر : دکتۆر بەکر بەرزنجەیی

ساڵی چاپ : ٢٠١٢

چاپخانە : بنکەی ڕۆشنبیری لوبنانی

چاپ : یەکەم

١٠- مێژووی ناودارانی کورد

نوسەر : بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی

ساڵی چاپ : ٢٠١١

شوێنی چاپ : هەولێر

چاپخانە : ئەکادیمیای کوردی

چاپ : یەکەم

١١- ڕۆڵی پرشنگداری زانا مسوڵمانەکان لە پێشکەوتنە زانستییەکان دا

نوسەر : دکتۆر کاوە فەرەج سەعدوون

ساڵی چاپ : ٢٠٠٧

چاپخانە : پڕۆژەکانی تیشک

چاپ : یەکەم

١٢- سەرچاوەی بێگەرد بۆ ناسینی مەرد

نوسەر : نووری بابا عەلی

ساڵی چاپ : ٢٠٠١

شوێنی چاپ : سلێمانی

چاپخانە : چاپخانەی بینایی

چاپ : یەکەم

١٣- شێخ حەسەنی گڵەزەردەیی بەرزەنجی ، زانا و داهێنەر

نوسەر : شێخ ستار عەبدوڵڵا بەرزەنجی

١٤- نەوەکانی بابە ڕەسوڵی گەورە

نوسەر : مستەفا عەسکەری

ساڵی چاپ : ٢٠١٢

شوێنی چاپ : سلێمانی

چاپخانە : چاپەمەنی ئەزمەڕ

چاپ : یەکەم

١٥- شکۆ نامە

نوسەر : م. ئاوات ئەبووبەکر ئەحمەد

ساڵی چاپ : ٢٠٠٨

شوێنی چاپ : سلێمانی

چاپخانە : کارۆخ

چاپ : یەکەم

١٦-مێژووی زانایانی کورد

نوسەر : مەلا تاهیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی

ساڵی چاپ : ٢٠١٠

شوێنی چاپ : هەولێر

چاپخانە : ئاراس

چاپ : یەکەم

١٧-بنەماڵەی زانیاران

نوسەر : مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

ساڵی چاپ : ١٩٨٤

شوێنی چاپ : بەغداد

چاپ : یەکەم

١٨-باخچەی سەیدەکان

نوسەر : موحەمەد عەبدولکەریم شێخانی بەرزەنجی

ساڵی چاپ : ١٩٧١

شوێنی چاپ : بەغداد

چاپ : یەکەم

١٩-تەسەوف و ڕەوتی نیشتیمانی

نوسەر : یەحیا بەرزەنجی

ساڵی چاپ : ٢٠١٥

شوێنی چاپ : هەولێر

چاپ : یەکەم

سەرچاوە فارسیەکان : دەستکاری

١- تاریخ مشاهر کرد عرفا ، علما ، ادبا ، شعرا

نوسەر : باب مردۆخ ڕۆحانی

ساڵی چاپ : ١٣٨٢ ک

شوێنی چاپ : تاران

چاپخانە : بڵاوکراوەی سرووش

چاپ : دووەم

٢-لغت نامە دهخودا

نوسەر : عەلی ئەکبەر دێهخودا

شوێنی چاپ : تاران

چاپخانە : زانکۆی تاران

٣-فرهنگ کتب و نشریات کردستان

نوسەر : شەهاب خزری

ساڵی چاپ : ١٣٨٨ ک

چاپخانە : چاپخانەی سیمرغ - ناوەندی بڵاوکراوە زانستی یەکانی کالج

چاپ : یەکەم

٤-تاریخ تصوف در کردستان

نوسەر : م. موحەمەد ڕەئوف تەوەکوڵی

ساڵی چاپ : ١٣٨١ ک

چاپخانە : بڵاوکراوەی تەوەکوڵی

چاپ : دووەم

سەرچاوە عەرەبیەکان : دەستکاری

١- الآثار الخطية في المكتبة القادرية في جامع الشيخ عبدالقادر الكيلاني

نوسەر : د.عیماد عەبدولسەلام ڕەئوف

ساڵی چاپ : ١٩٧٨

شوێنی چاپ : بەغداد

چاپخانە : ئیرشاد

چاپ : یەکەم

٢-معجم اعلام الكرد في التأريخ الإسلامي و العصر الحديث في كردستان و خارجها

نوسەر : د.موحەمەد عەلی سویرەکی

ساڵی چاپ : ٢٠٠٦

شوێنی چاپ : سلێمانی

چاپخانە : بنکەی ژین

چاپ : یەکەم

٣-مراكز ثقافية مغمورة في كردستان

نوسەر : د.عیماد عەبدولسەلام ڕەئوف

ساڵی چاپ : ٢٠٠٨

شوێنی چاپ : هەولێر

چاپخانە : دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی

چاپ : یەکەم

٤- علماؤنا في خدمة العلم و الدين

نوسەر : مامۆستا عەبدولکەریم مودەریس

ساڵی چاپ : ١٩٨٣

شوێنی چاپ : بەغداد

چاپخانە : چاپخانەی دارولحورییە

چاپ : یەکەم

٥-معجم المؤلفين

نوسەر : عومەر ڕەزا کەحالە

ساڵی چاپ : ١٩٩٣

شوێنی چاپ : لوبنان

چاپخانە : دامەزراوەی ڕیسالە

چاپ : یەکەم

٦-هدية العارفين

نوسەر : ئیسماعیل پاشای بەغدادی

چاپخانە : دار إحياء التراث العربي

٧-إيضاح المكنون

نوسەر : ئیسماعیل کوڕی موحەمەد ئەمین کوڕی میر سەلیمی بابانی بەغدادی

چاپخانە : دار إحياء التراث العربي

٨-الشيخ معروف النودهي البرزنجي

نوسەر : شێخ محەمەدی خاڵی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵ

ساڵی چاپ : ١٩٦١

چاپخانە : تەمەدوون

چاپ : یەکەم

٩-سادات البرزنجة

نوسەر : عەبدولقادر موحەمەد بەرزنجی

ساڵی چاپ : ١٩٥٦

شوێنی چاپ : کەرکوک

چاپخانە : الترقي

چاپ : یەکەم

١٠-الرسالة المنجية في مناقب السادات البرزنجية

نوسەر : شێخ مارفی ڕیشەڵانی

ساڵی چاپ : ٢٠٠٢

شوێنی چاپ : بەغداد

دەستخەتەکان : دەستکاری

١-بحر الأنساب بشمول الأجداد

نوسەر : مەلا شێخ مارفی نۆدێی بەرزەنجی

٢-الاشرافية

نوسەر : م.شێخ مەحمودی شۆریجە

٣-ریسالەی ئەشرافییەی کوردیی

نوسەر : م. مەلا ئەحمەدی کوڕی حاجی مەلا ڕەسولی دێلێژەیی

٤-رسالة المنجية في مناقب سادات البرزنجية

٥-الرسالة المنجية في سادات البرزنجية

نوسەر : حەسەنی کوڕی مەعرووفی حەسەنی گڵەزەردەیی بەرزەنجی

ئەمانەش ببینە دەستکاری


پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ سیروان سەرگەڵوویی : ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم) ، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٨٧
  2. ^ بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی : مێژووی ناودارانی کورد ، ئەکادیمیای کوردی - هەولێر ، ٢٠١١ ، چ ١ ، ب ١ ، ل ٢٤٦
  3. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢
  4. ^ مەلا طاهر مەلا عبدالله بەحرکەیی : مێژووی زانایانی کورد ، نوسینگەی تەفسیر - هەولێر ، ٢٠١٦ ، چ ٢ ، ب ١ ، ل ٣٠٤
  5. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٢٣
  6. ^ گوندێکە لە شارباژێڕی تەخت ، سەر بە قەزای چوارتا ، نزیک پایتەختی بابانەکان (قەڵاچۆلان) ، کە ئەوکات و ساڵانە سەرچاوەی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری بوو [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢ ]
  7. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢
  8. ^ موحەمەد عەلی قەرەداغی : بوژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد ، دەزگای ئاراس - سلێمانی ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ب ٧ ، ل ١١٣
  9. ^ محەمەد ئەمین زەکی بەگ : تاريخ السليمانية ، دار نور حوران - سورية ، ٢٠١٦ ، چ ١ ، ل ١٩٢
  10. ^ بە ناو قەدی کێوی بەرانانەوەیە ، ١٣٤٥ م لە ڕووی دەریاوە بەرزە ، ١٥ کم لە باشوری شاری سلێمانییەوە دوورە ، بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی ١٦٦ کەس بوون ، بە یەکێک لە دێیە گرنگەکانی ناوچەی قەرەداغ دەژمێردرێ [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٧]
  11. ^ هەندێ بۆچوون لەسەر ناوی گلەزەردە هەیە : ١)شوێنێکی ڕەقەڵان و زبران و خاکی بێ کشتوکاڵە لە سەرەتا و لە کۆندا پێیان وتووە (سەعدان) ٢)جۆرە گوڵێکی زەرد لەو دەڤەرە زۆر بووە و ڕوواوە ، سوودیان بۆ سک ئێشە لێی وەرگرتووە و پێی وتراوە (گوڵە زەرد) ، تەنانەت ئێستاش ئەو گوڵە زەردە لەو ناوچەیەدا بەرچاو دەکەوێت ٣) هەندێکیش دەڵێن : بەیانیان و ئێواران زەردەی هەتاو بە خاکەکەیەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و خاکەکەی زەرد ئەنوێنێ (گڵەکەی زەرد ئەبێت) ٤) لە فەرهەنگی مورد هاتووە کە وشەی سەعدان : واتە دڕک و داڵ و چقڵی تیژ ، ڕەنگە دەوروبەری ئەو دێیە چقڵە زەردەشی بووە و وشەی چقڵە زەردە بووە بە (گڵەزەردە) [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٩]
  12. ^ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٢٤٩
  13. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٤٢
  14. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٣
  15. ^ مەلا طاهر مەلا عبدالله بەحرکەیی : مێژووی زانایانی کورد ، نوسینگەی تەفسیر - هەولێر ، ٢٠١٦ ، چ ٢ ، ب ١ ، ل ٣٠٤
  16. ^ سیروان سەرگەڵوویی : ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم) ، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٨٧
  17. ^ سیروان سەرگەڵوویی : ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم) ، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٨٨
  18. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٩٦
  19. ^ جەمال بابان : سلێمانی شارە گەشاوەکەم ، چاپخانەی ئاراس - هەولێر ، ٢٠١٢ ، چ ٢ ، ب ١ ، ل ١٣٩
  20. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٤٢
  21. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، د.محسن جلال ڕشید : کورتەیەک لە ژیانی کوردێکی خواناس و زانا و فەلەک ناس ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٤١
  22. ^ شێخ ستار عەبدوڵا بەرزنجی : الشيخ حسن الكلزردي البرزنجي عالم و مبدع ، پ. د.سید بکر بەرزنجی ، چاپخانەی ڕۆژهەڵات - هەولێر ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ٥٣ - ٥٥
  23. ^ شێخ محێدینی کەرکوکی : برء الآلام ، پ.عەبدولجەبار کەرکوکی ، چاپخانەی کارۆ - کەرکوک ، ٢٠١٢ ، چ ١ ، ب ١ ، ل ٥
  24. ^ محمد عەلی قەرەداغی : هوية كركوك الثقافية ، چاپخانەی ئاراس - هەولێر ، ٢٠٠٤ ، چ ١ ، ل ١٥٩
  25. ^ موعتەسەم سالەیی : کەرکوک لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا ، ٢٠٠٦ ، ل ٢٦
  26. ^ شێخ مەحمودی شۆرجە : اشرافية محمود (دەستنوس) ، ل ١٠٨
  27. ^ شێخ محەمەدی خاڵ : بیتوشی ، چ ١ ، ل ٣٠
  28. ^ شێخ مەحمودی شۆرجە : اشرافية محمود (دەستنوس) ، ل ١٠٩
  29. ^ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : علماؤنا في خدمة العلم و الدين ، دار إحياء التراث العربي - لبنان ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٦٥
  30. ^ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : علماؤنا في خدمة العلم و الدين ، دار إحياء التراث العربي - لبنان ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٦٦
  31. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٨٨ - ٨٩
  32. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، د.عبدالقادر الشيخ عبدالرحمن الشورجة الكلزردي البرزنجي : السيد الشيخ حسن الكلزردي البرزنجي نبذة عن حياته و آثاره ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٩٨
  33. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٥
  34. ^ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : علماؤنا في خدمة العلم و الدين ، دار إحياء التراث العربي - لبنان ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٦٥
  35. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، د.عبدالقادر الشيخ عبدالرحمن الشورجة الكلزردي البرزنجي : السيد الشيخ حسن الكلزردي البرزنجي نبذة عن حياته و آثاره ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٤٠٨-٤٠٩
  36. ^ هەژیر ئیسماعیل : حەزرەتی غەوس شێخ عەبدولقادری گەیلانی ، ئەکادیمیای زانستی کوردی - سلێمانی ، ٢٠٢٢ ، ل ٩٢-٩٣
  37. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٧٢-٧٣
  38. ^ شێخ مەعروف ڕیشاڵانی : الرسالة المنجية في مناقب السادة البرزنجية ، ١٨٦٥ ، ل ٨٠
  39. ^ شێخ حەسەنی ثانی : الرسالة المنجية في أنساب السادة البرزنجية (بحر الأنساب) ، دەستنووس ، ١٨٢٧ ، ل ٨٠
  40. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٧٥-٨٥
  41. ^ شێخ مەحمودی شۆرجە : اشرافية محمود (دەستنوس) ، ل ٧١-٧٣
  42. ^ شێخ مەعروف ڕیشاڵانی : الرسالة المنجية في مناقب السادة البرزنجية ، ١٨٦٥ ، ل ٨٠-٨٢
  43. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٩٤-٩٨
  44. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، د.ئاراس محمد صالح : شێخ حەسەنی گڵەزەردە زانایەکی گەورە و نیشتیمان پەروەرێکی بە هەڵوێست ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٢٨-٣١
  45. ^ مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس دەفەرموێت : لە نامەکەی شێخ حەسەندا ئەم بڕگەیەشی تیایە (و أما اشارتكم نزول غضبكم علي فلا تخوفنا {ألا إن أولياء الله لا خوف عليهم ولا هم يحزنون }[واتا : کاتێک ئاماژەش بەوە دەدەن کە وا ڕق و قین دەبارێنن بەسەرماندا ، ئەوە نامان ترسێنێت چونکە پیاوچاکان ناترسن]) بڕوانە : مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : علماؤنا في خدمة العلم و الدين ، دار إحياء التراث العربي - لبنان ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٦٢
  46. ^ نادر شاهـ هێرشی کردە سەر شاری موسڵ ، خەڵکی موسڵ بەهەموو توانایانەوە ، بەهەموو چین و توێژێکەوە ، بەهەموو جیاوازی ڕەگەز و ئاینەوە بەرگریان کرد .... سوپای نادر شا بە سەرشۆڕی گەڕایەوە ، پاش ماوەیەک لە خۆ ئامادەکردندا بوو بۆ هێرشی سەر کوردەکان لە ناوچەی خۆراسان ، شەوێکیان دووان لە خزمە نزیکەکانی لە خێمەکەیدا لە فەتحئاباد کوشتیان ، واتا دوای گەڕانەوەی نادر شا بە چوار ساڵ کەراماتی شێخ حەسەنی گڵەزەردە هاتە دی و نادر شا لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیەوە کوژرا
  47. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، د.عبدالفتاح بەهێ : نامەکەی نادر شا بۆ شێخ حەسەنی گلەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ١٦٥-١٧٢
  48. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، د.ئاراس محمد صالح : شێخ حەسەنی گڵەزەردە زانایەکی گەورە و نیشتیمان پەروەرێکی بە هەڵوێست ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٧-٣٩
  49. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٧-٥٨
  50. ^ شێخ کەمال گڵەزەردەیی : گۆڤاری خۆری ئیسلام ، هەولێر ، ١٩٩٩ ، ل ٥٢-٥٣
  51. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ١٣٩-١٤١
  52. ^ شێخ کەمال گڵەزەردەیی : گۆڤاری خۆری ئیسلام ، هەولێر ، ١٩٩٩ ، ل ٥٤
  53. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ١٠٣-١٠٤
  54. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، ئاسۆ حاجی ڕەزا ئەحمەد : هەوڵێک بۆ ساخکردنەوەی قورئانە دەستنوسەکەی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٦٢-٦٣
  55. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، م.ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : گەشتەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٤٩
  56. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، م.ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : گەشتەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٥٠
  57. ^ شێخ حەسەنی ثانی : الرسالة المنجية في أنساب السادة البرزنجية (بحر الأنساب) ، دەستنووس ، ١٨٢٧
  58. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، م.ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : گەشتەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٥٢
  59. ^ شێخ حەسەنی ثانی : الرسالة المنجية في أنساب السادة البرزنجية (بحر الأنساب) ، دەستنووس ، ١٨٢٧ ، ل ٧٨
  60. ^ شێخ مەحمودی شۆرجە : اشرافية محمود (دەستنوس) ، ل ٨٠
  61. ^ شێخ حەسەنی ثانی : الرسالة المنجية في أنساب السادة البرزنجية (بحر الأنساب) ، دەستنووس ، ١٨٢٧ ، ل ٧٩
  62. ^ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ٢٣-٤-١٩٨٧ {تێبینی : دەستنوسەکە بە زمانی عەرەبیە و لە دوو لاپەڕە پێکهاتووە و دوای مۆڵەت وەرگرتن لە جەنابی مامۆستا عەبدولڕەقیب وەرگێڕانم بۆ کردووە بۆ کوردی - لێکۆڵەر}
  63. ^ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٢-٦-٢٠٢٠
  64. ^ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٩-١١-٢٠١٦
  65. ^ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ٢٧-٧-٢٠١٤
  66. ^ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ٢٧-١٢-٢٠٠٧
  67. ^ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٣-٦-٢٠٢٠
  68. ^ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٩-١١-٢٠١٦
  69. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، خەسرەو حامید فەرەج : زانای گەورە و گەردوون ناس و خاوەن ڕوانگەی گەلی کورد شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٢٥٧
  70. ^ شێخ کەمال گڵەزەردەیی : گۆڤاری خۆری ئیسلام ، هەولێر ، ١٩٩٩ ، ل ٥٤-٥٦
  71. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ١١٥-١١٦
  72. ^ دیداری تایبەت لە ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠٠٦
  73. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ١٢٢-١٢٤
  74. ^ دیداری تایبەت لە ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠٠٦
  75. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ١٢٧-١٢٨
  76. ^ گۆڤاری مێرگ ، ٢٠٠٨ ، ژ ٣٥
  77. ^ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ١٢٨-١٢٩
  78. ^ د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، هێمن مەلا کەریم مودەریسی بەرزنجی : مامۆستا شێخ حەسەن گڵەزەردەیی بەرزەنجی لە سەرچاوەکاندا ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ١٠١-١١٣

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. سیروان سەرگەڵوویی : ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم) ، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٨٧
  2. بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی : مێژووی ناودارانی کورد ، ئەکادیمیای کوردی - هەولێر ، ٢٠١١ ، چ ١ ، ب ١ ، ل ٢٤٦
  3. ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢
  4. مەلا طاهر مەلا عبدالله بەحرکەیی : مێژووی زانایانی کورد ، نوسینگەی تەفسیر - هەولێر ، ٢٠١٦ ، چ ٢ ، ب ١ ، ل ٣٠٤
  5. د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٢٣
  6. گوندێکە لە شارباژێڕی تەخت ، سەر بە قەزای چوارتا ، نزیک پایتەختی بابانەکان (قەڵاچۆلان) ، کە ئەوکات و ساڵانە سەرچاوەی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری بوو [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢ ]
  7. ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢
  8. موحەمەد عەلی قەرەداغی : بوژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد ، دەزگای ئاراس - سلێمانی ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ب ٧ ، ل ١١٣
  9. محەمەد ئەمین زەکی بەگ : تاريخ السليمانية ، دار نور حوران - سورية ، ٢٠١٦ ، چ ١ ، ل ١٩٢
  10. بە ناو قەدی کێوی بەرانانەوەیە ، ١٣٤٥ م لە ڕووی دەریاوە بەرزە ، ١٥ کم لە باشوری شاری سلێمانییەوە دوورە ، بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی ١٦٦ کەس بوون ، بە یەکێک لە دێیە گرنگەکانی ناوچەی قەرەداغ دەژمێردرێ [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٧]
  11. هەندێ بۆچوون لەسەر ناوی گلەزەردە هەیە : ١)شوێنێکی ڕەقەڵان و زبران و خاکی بێ کشتوکاڵە لە سەرەتا و لە کۆندا پێیان وتووە (سەعدان) ٢)جۆرە گوڵێکی زەرد لەو دەڤەرە زۆر بووە و ڕوواوە ، سوودیان بۆ سک ئێشە لێی وەرگرتووە و پێی وتراوە (گوڵە زەرد) ، تەنانەت ئێستاش ئەو گوڵە زەردە لەو ناوچەیەدا بەرچاو دەکەوێت ٣) هەندێکیش دەڵێن : بەیانیان و ئێواران زەردەی هەتاو بە خاکەکەیەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و خاکەکەی زەرد ئەنوێنێ (گڵەکەی زەرد ئەبێت) ٤) لە فەرهەنگی مورد هاتووە کە وشەی سەعدان : واتە دڕک و داڵ و چقڵی تیژ ، ڕەنگە دەوروبەری ئەو دێیە چقڵە زەردەشی بووە و وشەی چقڵە زەردە بووە بە (گڵەزەردە) [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٩]
  12. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٢٤٩
  13. د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٤٢
  14. ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٣
  15. مەلا طاهر مەلا عبدالله بەحرکەیی : مێژووی زانایانی کورد ، نوسینگەی تەفسیر - هەولێر ، ٢٠١٦ ، چ ٢ ، ب ١ ، ل ٣٠٤
  16. سیروان سەرگەڵوویی : ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم) ، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٨٧
  17. سیروان سەرگەڵوویی : ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم) ، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٨٨
  18. د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٩٦
  19. جەمال بابان : سلێمانی شارە گەشاوەکەم ، چاپخانەی ئاراس - هەولێر ، ٢٠١٢ ، چ ٢ ، ب ١ ، ل ١٣٩
  20. د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٤٢
  21. د.عەدنان هەورامانی : دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، د.محسن جلال ڕشید : کورتەیەک لە ژیانی کوردێکی خواناس و زانا و فەلەک ناس ، قەیوان گروپ - سلێمانی ، ٢٠١٧ ، چ ١ ، ل ٣٤١
  22. شێخ ستار عەبدوڵا بەرزنجی : الشيخ حسن الكلزردي البرزنجي عالم و مبدع ، پ. د.سید بکر بەرزنجی ، چاپخانەی ڕۆژهەڵات - هەولێر ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ٥٣ - ٥٥
  23. شێخ محێدینی کەرکوکی : برء الآلام ، پ.عەبدولجەبار کەرکوکی ، چاپخانەی کارۆ - کەرکوک ، ٢٠١٢ ، چ ١ ، ب ١ ، ل ٥
  24. محمد عەلی قەرەداغی : هوية كركوك الثقافية ، چاپخانەی ئاراس - هەولێر ، ٢٠٠٤ ، چ ١ ، ل ١٥٩
  25. موعتەسەم سالەیی : کەرکوک لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا ، ٢٠٠٦ ، ل ٢٦
  26. شێخ مەحمودی شۆرجە : اشرافية محمود (دەستنوس) ، ل ١٠٨
  27. شێخ محەمەدی خاڵ : بیتوشی ، چ ١ ، ل ٣٠
  28. شێخ مەحمودی شۆرجە : اشرافية محمود (دەستنوس) ، ل ١٠٩
  29. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : علماؤنا في خدمة العلم و الدين ، دار إحياء التراث العربي - لبنان ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٦٥
  30. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : علماؤنا في خدمة العلم و الدين ، دار إحياء التراث العربي - لبنان ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٦٦
  31. ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٨٨ - ٨٩
  32. هەژیر ئیسماعیل لالە ئەحمەد : شێخ حەسەنی گڵەزەردە ، ئەکادیمیای زانستی کوردی - سلێمانی ، ٢٠٢٢