شووشەی پتەو (بە ئینگلیزی: Tempered glass) جۆرێکە لە شووشەی سەلامەتی (Safety Glass) کە لە کاتی دروستکردنی گەرم دەکرێت ( ٥٦٤ پلەی سیلیزی) یا چالاکی کیمیایی لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی پتەوییەک بدات بە شووشەکە.

رووی شووشەیەکی پتەو، (تەنیشتە بینین)

ئەم جۆرە شووشەیە لە ڕووی دەرەوەی پەستاوتنی بۆ دەکرێت (compression) و لە ڕووی ناوەوەش ڕاکێشانی بۆ دەکرێت (tensile)؛ بەمەش دوو ھێزی ھاوتای دژ بەیەک دروستدەبێت کە وا لە شووشەکە دەکات کە پتەوبێت و لە کاتی بەرکەوتنێکی بەھێز شووشەکە ورد ببێت بۆ پارچەی زۆر وورد کە نەبنێتە ھۆی برینداربوون.

ووردبوونی شووشەی پتەو لە کاتی شکاندنیدا لە یەکێک لە کابینەی تەلەفۆنەکانی لەندەن

شووشەی پتەو بەھۆی پتەویی و سەلامەتیەکەی لە زۆر بواردا بەکاردەبرێت؛ ئۆتۆمبێل، شووشەی گەرماوەکان، تەلارسازی، دەرگا، مێز، ڕەفەی ناو بەفرگرەکان، شووشەی گولە نەبڕ، ئامێرە یەلیکترۆنیەکان و زۆر بواری تر وەک شووشەی فڕنی چێشتخانەکان.

لە باشیەکانی شووشەی پتەو دەستکاری

  • بەرگریەکی زۆری ھەیە بۆ ھێزی پێکدادان (لایەنی کەم ٦٩ مێگا پاسکاڵ یاخود ١٠،٠٠٠ پاوەند بۆ ھەر ئینج چوارگۆشە).
  • لەکاتی شکاندا وورد دەبێت بۆ پارچەی زۆر بچووک کە نابێتە ھۆی برینداربوونی دەوروبەرەکەی .
  • بەھۆی ئەو دوو تایبەتمەندیانەوە لە زۆر بواری رۆژانەماندا کەڵکی لێ وەرگیراوە : شووشەی ناوە گەرماوەکان . بالکۆنیەکان ، مەلەوانگە ، ئۆتۆمبێل ، دەرمانسازی ، چیشتخانەکان ، بیناسازی ، خۆراک ، ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و شتی تر .

لەخراپیەکانی شووشەی پتەوو دەستکاری

  • شووشەی پتەو نابڕدرێت : شووشەی پتەو وەک شووەشەی ئاسای ناتوانی بیبریت بەو (قیاس) دووریانەی کە تۆ دەتەوێت ، بەڵکو پێش گەرمکردنی ( درووست کردنی) دەبێت دووریەکانی دیاری بکەیت .
  • ناتوانیت کار لەسەر لێوارەکانی شووشەی پتەو بکەیت : ئەگەر دەتەوێت شووشەکەت لێوارەکانی تیژ نەبێت ، دەبێت پێش بەرھەمھێنانی چارەسەری بۆ بکرێت چونکە دوای گەرم کردن و بەرھەم ھێنان ناتوانیت دەست کاری بکەیت چونکە دەبێتە ھۆی وورد بوونی شووشەکە ؛ بەھۆی ئەو دوو ھێزە ھاوتا پەنگ خواردووەی ناو شووەشەکە .
  • لە ڕووی سیکیورتی خاڵێکی لاوازی ھەیە : ئەویش بەھۆی ئەوەی شووشەی پتەو لە کاتی شکاندنی دا وورد دەبێت بۆ ھەزارەھا پارچەی وورد کە ھیچ لێوارێکی تیژ بەجێناھێڵێت ؛لەکاتی شکاندنی پەنجەرەیەک رێگا خۆشدەکات بۆی بە ئاسانی بەناویدا تێپەر ببیت.
  • لەکاتی دروستکردنیدا بە گەرمی بەناو ڕۆلەیەکدا دەروات ، ئەمەش وادەکات شووشەکە روویەکی سافی بێ خەوشی نەبێت .
  • نرخی بەرھەمھێنانی ئەم جۆرە شووشەیە گرانە .

ئەمانەش ببینە دەستکاری

شووشەی گۆرێلا

پاوەند بۆ ھەر ئینچێکی چوارگۆشە

سەرچاوەکان دەستکاری