شووشەی گۆرێلا (بە ئینگلیزی: Gorilla Glass)؛ جۆرە شووشەیەکی پتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای کۆرنینگی ئەمریکیەوە پەرەیپێدەدرێت و بەرھەمدەھێندرێت.

شووشەی گۆرێلا وا دیزاین دەکرێت کە تەنکبێت، کێشی کەمبێت و بەرگەی پێکدادان بگرێت.

بەرگی شووشەی گۆرێلا لەسەر نۆکیا ٧ پڵەس

شووشەی گۆرێلا (ئەلیکا-ئەلۆمینۆسلیکەیت) چینێکی شووشەییە بەکاردێت وەک بەرگێکی شووشەیی بۆ ڕووی ئامێرە گەڕۆکە ئەلیکترۆنیەکانی وەک مۆبایل، کۆمپیوتەرە گەرۆکەکان و تابلێت.

مێژوو دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٠ کۆمپانیای کۆرنینگ خەریکی پرۆژەیەک بوو بە ناوی پڕۆژەی ماسولکە (Project Muscle)، کە لەو پڕۆژەیەدا کۆرنینگ خەریکی تاقیکرنەوەی کیمیایی بوو بۆ پتەوکردنی شووشە، دواتر پاش چەندساڵێک پرۆژەکە پەرەی پێدرا و بە بازارگانی کرا بە ناوی (چیمکۆر Chemcor)، کە بەرھەمەکانیان تا ساڵانی ١٩٩٠ بەکاردەھێنرا لە بواری ئۆتۆمبێل، فرۆکەوانی و دەرمانسازی.

لە ساڵی ٢٠٠٥ تاقیکرنەوەکان گەشەیپێدرا و توانرا شووشەکان زۆر تەنکتر بکرێنەوە و لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا بەکاربھێندرێن، بە جۆرێک کە کۆمپانیای ئەپڵ داوای لە کۆرنینگ کرد کە شووشەیەکی تەنکی پتەویان بۆ دروستبکەن بۆ ئایفۆنە تازەکەیان.

لە ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی پێنج میلیار ئامێر لە ھەموو جیھان شووشەی گۆرێلایان لەسەرە.

نەوکانی شووشەی گۆرێلا دەستکاری

شووشەی گۆرێلا لە سەرەتای بەبازرگانی بوونیەوە بەردەوام لەژێر گەشەپێدان و تاقیکرندەوە دایە بۆیە تاکوو ئێستا چەند نەوەیەکی یەک لەدوای یەکی ھەیە:

نەوە کاتی راگەیاندن تایبەتمەندێتی
١ شوبات ٢٠٠٨ توانرا بەرگێکی شووشەی تەنکی پتەو بەرھەمبھێندرێت (کە ڤیکەرس ھاردنێسس تێست ٦٢٢ - ٧٠٢ بوو) بە توانای بەرگریەکی زۆری دژە شوخت بەبی ھیچ بوونی خالێکی لاواز.
٢ کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە ساڵی ٢٠١٢ نەوەی دووەمی شووشەی گۆرێلا ناسێندرا، کە %٢٠ تەنکتربوو لە نەوەی پێش خۆی
٣ کانوونی دووەمی ٢٠١٢ نەوەی سێیەم بە گەورەترین نەوەی گۆڕانکاری دادانرێت لە شووشەی گۆرێلا کە لە سالی ٢٠١٣ ناسێندرا تێیدا سوود لە نانۆ تەکنەلۆجێ وەرگیراوە؛ شووشەی گۆرێلا لە نەوەی سێیەم چەندین گۆرانگاری و نوێکاری تێدا بەدی کرا لەوانە سێجار توانای بەرگری زیاتری ھەبوو بۆ شوخت گرتن، بەرگەی زیاتری ھەبوو بۆ شوختە قوڵەکان، کێشی کەمترە، شووشەکە کارداناوەی رووناکی لەسەری کەمترە، شوێنماوەی پەنجە لەسەر شووشەکە دەرناچێت.
٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٤ تەنکتر و بەرگەی زیاتری شکانی ھەیە وەک لەنەوەی پێش خۆی.
٥ تەموز ٢٠١٦ بۆیەکەمجار لەسەر مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی نۆت ٧ بەکارھێندرا.
SR+ ئاب ٢٠١٦ بۆیەکەمجار لەسەر کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگ گیەر ئێس ٣ بەکارھێندرا.
٦ تەمووز ٢٠١٨ نەوەی شەشەم دووجار لەنەوەی پێنجەم بەھێزترە بە قەبارەیەکی گەورەتر.
٧ تەمووز ٢٠٢٠ شووشەی گۆرێلا ڤیکتۆس ناسێندرا و بۆ یەکەم جار لەسەر مۆبایلی سامسۆنگ گەلەکسی نۆت ٢٠ دانرا.

شووشەی گۆرێلا لە بازاری ئۆتۆمبێلیشدا ئاماژەی پێکراوە، کۆمپانیای فۆرد لە ساڵی ٢٠١٦ رایگەیاند کە شووشەی گۆرێلایان بەکارھێناوە بۆ شووشەی پێشەوە و دواوەی فۆرد جی تی وەرزشی Ford GT Sport.

لیستی ئەو ئامێرانای کە شووشەی گۆرێلایان لەسەرە

سەرچاوەکان دەستکاری

[١]

  1. ^ "ماڵپەری فەرمی کۆرنینگ".