پاوەند بۆ ھەر ئینچێکی چوارگۆشە

پاوەند بۆ ھەر ئینجێکی چوارگۆشە (بە ئینگلیزی Pounds per square inch) کە زۆر جاریش بە ھێزی پاوەند بۆ ئینجێک چوارگۆشە ناودەبرێت و لە ناوخۆشدا زۆرکات تەنھا بە پاوەند ناودەبرێت.

گێچێکی خوێندنەوەی پەستان بە ھەردوو یەکەی پاوەند بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە (سوور) و پاسکال (ڕەش)

پاوەند بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە بە (psi) ھێما دەکرێت و یەکەیەکی پێوانەکردنی پەستان ە لە سیستەمی ئەڤۆیردەپۆیس. کە بریتییە لە بڕی ئەو پەستانەی کە دروست دەبێت لە ئەنجامی ھێزی پاوەند بۆ سەر ڕووبەری یەک چوارگۆشە ئینج. پاوەند بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە لە لایەن سیستمی نێودەوڵەتیی یەکەکان (SI) پەسەند نەکراوە.

ھاوتا و بڕەکەی دەستکاری

١ پاوەند بۆ ھەر ئینچێکی چوارگۆشە دەکاتە:

  • ٦٬٨٩٤٧٦ کیلۆ پاسکال
  • ٠٫٠٦٨٩٤٧٦ باڕ
  • یەک ئینج ئاو دەکاتە: ٠٫٠٣٦ پاوەند بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە
  • پەستانی ناو تۆربۆچارج لە ئۆتۆمبێلدا لە نێوان ٦ تا ١٥ پاوەندە بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە
  • پەستانی کەش لەسەر ڕووی دەریا ١٤٫٧ پاوەندە بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە
  • پەستانی ھەوای ناو تایەی ئۆتۆمبێل ٣٢ پاوەندە بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە

پاوەند بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە بە گێج psig و بە ڕاستەقینە psi دەستکاری

پاوەند بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە بە گێج psig بریتییە لە برێ ئەو پەستانە لە ژێر کاریگەری پەستانی ھەوا (ئاتمۆسفیر Atmosphere) کە بڕەکەی بڕێک زیاترە لە بڕە ڕاستەقینەکەی خۆی ئەویش بە ھۆی کاریگەری پەستانی ھەوای دەووروبەر، بەڵام پاوەند بۆ ھەر ئینجێک چوارگۆشە بە ڕاستەقینە Absolute (کە بە psi یان بە psia ھێما دەکرێت) ئەمەیان بڕی ئەو پەستانەیە بەبێ کاریگەری پەستانی ھەوای دەوروبەر.

سەرچاوەکان دەستکاری