شوعلە عەلی
شوعلە عەلی سەعید (ماوەی ژیان: ٢٢ی شووباتی ١٩٥٥ - ١٧ی ئازاری ٢٠١٧) ھاوسەری نەوشیروان مستەفایە، لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سلێمانیە.
شوعلە عەلی سەعید | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی شوباتی ١٩٥٥ گەڕەکی سەرشەقام، سلێمانی |
مەرگ | ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ | (٦٢ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان، سلێمانی |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، زانکۆی سلێمانی |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | نەوشیروان مستەفا |
مناڵ(ەکان) | نما، چیا، چرا |
شوعلە عەلی خوشکی شەھید شوان و شێرکۆیە، کە لە خەباتی سیاسیی کوردانی باشوور شەھید بوون، شوان یەکەم سکرتێری یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان و کادری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە و لەگوندی قازانقایە شەھید بووە، لەناو شاری سلێمانیش ڕژێمی بەعس شێرکۆی شەھید کرد.
شوعلە عەلی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سلێمانیە.
ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە دەکات، لەساڵی ١٩٨١دا و لە خڕی ناوەزەنگ، لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ژیانی ھاوسەری پێکدەھێنن. خاوەنی ٢ کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما و چیا و چرا.
لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧، لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.