شاھروود
شاھروود (بە فارسی: شاهرود) گەورەترین قەزای پارێزگای سمنانە لە ڕووی ڕووبەرەوە و شەشەم گەورەترین قەزاى ئێرانە لە ڕووی قەبارەوە، ناوەندەکەى شارۆچکەى شاھروود و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٥ ژمارەی دانیشتوانی ١٦ هەزار و ٩١٦ کەس. [١] لە ساڵی ٢٠١٠ بە پێی ئاماری ناوەندی ئێران، ژمارەی دانیشتووانی ٢٣٨ هەزار و ٨٣٠ کەس بوو، بەمەش دەبێتە پڕ دانیشتووترین قەزا لە پارێزگای سمنان.
شاھروود
شاهرود | |
---|---|
پۆتانەکان: 36°25′05″N 54°58′35″E / 36.41806°N 54.97639°Eپۆتانەکان: 36°25′05″N 54°58′35″E / 36.41806°N 54.97639°E | |
وڵات | ئێران |
پارێزگا | سمنان |
شارستان | شاھروود |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
بەرزایی | ١٣٥١ مەتر (٤٬٤٣٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٥٠٬١٢٩ |
ناوچەی کاتی | +٣:٣٠ (کاتی ئێران) |
کۆدی تەلەفۆن | ٢٣ |
وێبگە | www |
جوگرافیا
دەستکاریئەم قەزایە لە باکورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گورگان و عەلی ئاباد و ڕامیان و مینوودەشت و ئازادشەھر لە پارێزگای گوڵستان و شارەکانی جاجروم لە پارێزگای خۆراسانی باکوور و سەبزەوار و بەردەسکەن لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە ڕۆژهەڵاتەوە و لە ڕۆژئاواوە دامغان لە باشووریشەوە هاوسنوورە نائین لە پارێزگای ئەسفەھان و تەبەس لە پارێزگای خۆراسانی باشوور .شاری شاھروود ٣٩٠ کم لە تارانەوە دوورە و لە پانتایی کەویر و لە بناری باشووری زنجیرە چیای ئەلبورز هەڵکەوتووە. ڕووبەری شاری شاھروود ٥١٤١٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
دابەشبوونى کارگێڕى
دەستکاری- ناحیەى ناوەندی قەزاى شاھروود
- گوندی دەورى شاھروود
- گوندی دێمەلا
- گوندى تڕوود
شارۆچکە: شاھروود
- ناحیەى بەستام
- گوندەوارى خەرکان
- گوندەوارى کەڵاتەى رۆژئاوا
شارۆچکە و شارەدێ: بەستام, موجەن, کەلاتە خیج
- ناحیەى بیارحمەند
- بیارجمەند
- گوندەوارى خوارتوران
شارەدێ: بەیارجومەند
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٨٥ (٢٠٠٦)». کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانی تر=
،|مانگ=
،|بەرھەم=
، و|ناونیشانی نووسەر=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|قاڵب=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
ئەم ئێران وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شاھروود تێدایە. |