شاری تاوان (فیلم)
شاری تاوان یان لەیاسا دەرچووەکان (بە ئینگلیزی: Crime City) فیلمێکی ئەکشن و ھەستبزوێنی ساڵی ٢٠١٧ی کۆریای باشوورە، لە دەرھێنان و نووسینی کانگ ئیون سونگ، کە ما دۆنگ سیۆک و یۆن کای سانگ و کیم سونگ کیو ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[١][٢][٣][٤][٥][٦] ئەم فیلمە لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکانە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕوویانداوە (ڕووداوی ھێکساپا). وێنەگرتنی سەرەکی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٧ دەستیپێکردووە و لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ کۆتایی ھاتووە. فیلمەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە کۆریای باشوور نمایشکرا.[٧]چیرۆکی فیلمەکە باس لە جەنگی چەتەکان دەکات لە نێوان چەتەی گەڕەکی چینی ناوچەی " گاریبۆنگ" و چەتەی "ھیوکساپا" لە "یانبیان", "چین". پۆلیسی "سیئۆل" ھەوڵ دەدەن پارێزگاری لە ئاشتی گەڕەکە بکەن. بەشێکی تری ئەم فیلمە بەناوی شاری تاوان ٢ لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.
شاری تاوان لەیاسا دەرچووەکان The Outlaws | |
دەرھێنەر | کانگ یۆن-سۆنگ |
---|---|
بەرھەمھێنەر | یۆ یۆنگ-چای |
نووسین | کانگ یۆن-سۆنگ |
دەستکاری | کیم سون-مین ھوانگ ئیون-جو |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | مێگابۆکس پڵەس ئێم |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (کۆریای باشوور) |
ماوەی فیلم | ١٢١ خولەک |
وڵات | کۆریای باشوور |
زمان | کۆری |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «범죄도시».
- ^ «Daum영화 <범죄도시>».
- ^ «영화 [범죄도시] 상세정보».
- ^ «[INTERVIEW] Ma Dong-seok to rise as new hero in crime action genre». ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
- ^ «'The Outlaws' actors shine in crime action film». ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
- ^ «'Outlaws' breaks through to top Korean box office». ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
- ^ «KoBiz - Global Film Biz Zone». www.kobiz.or.kr. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.