دەزگای پاراستنی ئیسرائیل (بە عیبری: שֵׁירוּת הַבִּיטָּחוֹן הַכְּלָלִי‎، لاتینی: Sherut haBitaẖon haKlali؛ بە عەرەبی: جهاز الأمن العام‎، لاتینی: jihāz al'amn al`ami)، زیاتر بە شاباک یان شەباک ناسراوە (بە عیبری: שב״כ‎؛ بە عەرەبی: شاباک‎) یان شین بەت (لە زمانی عیبری بۆ خزمەتگوزاری پاراستن یان ئاسایش بەکاردێت)، دەزگایەکی ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای تێل ئەڤیڤ، لە باکووری پارکی یارکۆن.[١][٢]

شاباک
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل
שירות הביטחון הכללי
Sherut haBitaẖon haKlali
جهاز الأمن العام
ناوبڕISA
ناسراوە بەشاباک
دروشم"قەڵغانە نەبینراوەکان"
دامەزران٨ی شوباتی ١٩٤٩؛ ٧٥ ساڵ لەمەوبەر (١٩٤٩-٠٢-0٨)
شوێنی دامەزرانئیسرائیل
ئۆفیسی سەرەکیپارکی یارکۆن، تێل ئەڤیڤ
خاوەنەکانسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
وێبگەwww.shabak.gov.il

یەکێکە لە سێ ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ھەواڵگریی ئیسرائیل، لەگەڵ ئامان (ھەواڵگری سەربازی)[٣] و مۆساد (دەزگای ھەواڵگری گشتی).[٤][٥]

ئەرک و خزمەت دەستکاری

ئەرکەکانی شاباک بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت، ئاشکراکردنی شانە تیرۆریستییەکان، لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوانی تیرۆر، دابینکردنی زانیاری ھەواڵگری بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە، دژە سیخوڕی دەرەکی، پاراستنی بەرپرسانی باڵا، پاراستنی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و باڵیۆزخانەی وڵاتان.[٦][٧]

مێژوو دەستکاری

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، شاباک وەک لقێک لە ھێزی بەرگری ئیسرائیل دامەزرا و سەرەتا لەلایەن ئایسێر ھارێل (باوکی ھەواڵگری ئیسرائیل کە دواتر سەرۆکایەتی مۆسادی کرد) سەرۆکایەتی دەکرا. دواتر بەرپرسیارییەتی چالاکییەکانی شاباک لە وەزارەتی بەرگری گواسترایەوە بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران. لە کاتی شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، بەرپرسیارییەتی شاباک تەنھا لە کاروباری ئاسایشی ناوخۆ بوو. لە شوباتی ساڵی ١٩٤٩ (ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی ھاتنی شەڕ) بەرپرسیارییەتییەکانی درێژکرایەوە بۆ دژە سیخوڕی.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Shin Bet | Israeli agency | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-08.
  2. ^ "A little history of Shin Bet". Engelsberg ideas (بە سوێدی). Retrieved 2024-02-08.
  3. ^ www.idf.il https://www.idf.il/en/mini-sites/directorates/military-intelligence-directorate/military-intelligence-directorate/. Retrieved 2024-02-08. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  4. ^ "Israeli Intelligence Agencies". irp.fas.org. Retrieved 2024-02-08.
  5. ^ "Military Intelligence | Israeli intelligence agency | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-08.
  6. ^ "UNHCR Web Archive". webarchive.archive.unhcr.org. Retrieved 2024-02-08.
  7. ^ "Israel's national airline El Al is an intelligence front for the Shin Bet". Mondoweiss (بە ئینگلیزی). 2023-08-30. Retrieved 2024-02-08.
  8. ^ web.archive.org https://web.archive.org/web/20161030184329/http://www.shabak.gov.il/heritage/Pages/history.aspx. Retrieved 2024-02-08. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)