سەیفولئیسلام قەزافی

سەیفولئیسلام موعەممەر قەزافی (٥ی حوزەیرانی ١٩٧٢)؛ سیاسەتمەدارێکی لیبیا کوڕی موعەممەر قەزافی سەرۆکی لیبیا کە سەرۆکایەتی دامەزراوەی نێونەتەوەییی قەزافی بۆ خێرخوازی و گەشەپێدان بووە. لە شاری باب ئەلعەزیزیە لە تەرابلوس لەدایکبووە، کە بنەماڵەی عەقید موعەممەر قەزافی لەوێ نیشتەجێ بوون. کوڕی یەکەمی عەقید قەزافییە لە ھاوسەری دووەمی بەناوی خاتوو سەفییە فەرکاش و سەیفولئیسلام قەزافی شەش برا و خوشکێکی ھەیە.

سەیفولئیسلام قەزافی
بە عەرەبی: سيف الإسلام القذافي,
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٦-٢٥) ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
تەرابلوس، لیبیا
باوکموعەمەر قەزافی
دایکسەفییە فەرکاش
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)ئۆرلی واینەرمان
پیشەسیاسەتوان، ئەندازیار، نژیاروان، کارمەندانی سەربازی
پەروەردەکۆلێژی ئابووری و زانستی سیاسی لەندەن، زانکۆی تەرابلوس، پەروەردەی جێبەجێکاری ئیمادێک
پلەی ئەکادیمیدکتۆرا
ئەندامی حیزبیبەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری لیبیا
کاندید لە ھەڵبژاردنیھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داھاتووی لیبیا
ئایینسوننە
ناکۆکیشەڕی ناوخۆییی لیبیا، شەڕی تەرابلوس، دووەم شەڕی نێوخۆیی لیبیا
لقی سەربازیسوپای لیبیا
وێبگەhttp://www.gicdf.org/

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١١ لەلایەن دادگای تاوانە نێونەتەوەیییەکانەوە داواکراوە، ئەنجومەنی نیشتمانیش دەستگیرکردنی لە کاتی شەڕی تەرابلوس لە مانگی ئابی ٢٠١١ ڕاگەیاند، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر لە کەناڵە مانگی دەستکردەکاندا دەرکەوت و ھەواڵی دەستگیرکردنی ڕەتکردەوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لەگەڵ ھاوڕێکانی لە ناوچەیەکی بیابانی نزیک شاری ئوباری (٢٠٠ کم لە ڕۆژاوای سەبھا) دەستگیرکرا[١] لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧، کەتیبەی ئەبووبەکر سدیقی لیبیا ئازادکردنی و ڕۆشتنی لە شاری زینتان ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ سيف الإسلام القذافي - الجزيرة نت - تاريخ الولوج 21-11-2011 https://web.archive.org/web/20120102174008/http://www.aljazeera.net/NR/exeres/CFC2FACC-E641-4B52-8357-7EFC34BC8D3D.htm. لە ڕەسەنەکە لە 2 يناير 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 أغسطس 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)