سەگی پۆلیسی کە بە K-9 ناسراوە، [١] سەگێکە کە ڕاهێنراوە بۆ یارمەتیدانی پۆلیس و ئەفسەرانی تری جێبەجێکردنی یاسا. بەشێک لە ئەرکەکانیان بریتیە لە گەڕان بەدوای ماددە هۆشبەرەکان و تەقەمەنیدا ، دۆزینەوەی شوێنی کەسانی ونبوو ، دۆزینەوەی بەڵگەی شوێنی تاوان ، پاراستنی ئەفسەران و کەسانی دیکە، و هێرشکردنە سەر ئەو تۆمەتبارانەی کە لە ئەفسەرەکان هەڵدێن. ئەو جۆرانەی کە زۆرترین جار لەلایەن جێبەجێکردنی یاساوە بەکاردەهێنرێن بریتین لە شوانی ئەڵمانی و مالینۆی بەلجیکی و بلۆدهەند(Bloodhound) و شوانی هۆڵەندی و لابرادۆر ڕێتریڤەر.[٢] لەم چەند ساڵەی دواییدا، جۆری مالینۆی بەلجیکی بووەتە پێشەنگ بۆ ئەرکەکانی پۆلیس و سەربازی بەهۆی ئاستی بەرز لە تەرکیز و چالاکیان وەهەروەها قەبارەی بچووکترە، هەرچەندە جۆری شوانەکانی ئەڵمانی وەک ئەو جۆرە دەمێننەوە کە زۆرترین پەیوەندییان بە جێبەجێکردنی یاساوە هەیە. [٣]

سەگێکی پۆلیسی جۆری مالینۆی بەلجیکی لە کاتی نمایشدا لە ئینگلتەرا
ڕاهێنانی سەگێکی پۆلیسی سەربازی
سەگێکی پۆلیسی ف.ب.ئ. جۆری شوانی هۆڵەندی

سەگی پۆلیسی لەسەر ئاستی فیدراڵی و ناوخۆیی بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی یاسا لە زۆر شوێنی جیهان بەکاردەهێنرێت. زۆرجار ئەوان وەک و یەکەیەکی تایبەت دادەنرێن بۆ شتێکی دیاری کراو و ئەفسەرێکی دیاریکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکات، وە هەروەها دەبێت سەگە پۆلیسیەکە چەند دەستەواژەیەکی دیاریکراو لەگەل ئاماژەی دەستی لەبەر بێت. [٤]ڕاهێنانی سەرەتایی بۆ سەگی پۆلیس بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێک دەخایەنێت، ئەمەش بەپێی ئەوەی لە کوێ و چۆن ڕاهێنانیان پێدەکرێت و بۆ چ مەبەستێک. زۆرجار سەگەکانی پۆلیس بە دووبارەت بەرنامەی ڕاهێنان لەگەڵ مامەڵەکارە دیاریکراوەکەیان دەگرنەبەر بۆ بەهێزکردنی ڕاهێنانەکانیان. [٥] لە زۆرێک لە وڵاتان بریندارکردن یان کوشتنی سەگی پۆلیس بە ئەنقەست تاوانێکی تاوانکارییە. [٦][٧]

مێژووی سەرەتا

دەستکاری

سەگ لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە لە جێبەجێکردنی یاسادا بەکاردەهێنرێت. سامان و پارە لە گوندەکاندا کۆدەکرایەوە بۆ خەرجی بلۆدهەندەکانی ئەفسەری گوندەکان بۆ ڕاوکردنی کەسانی لە یاسا دەرچوو بەکاردەهێنران. یەکەم بەکارهێنانی تۆمارکراوی سەگی پۆلیس لە سەرەتای سەدەی ١٤ بوو لە سانت مالۆ لە فەرەنسا ، کە سەگ بۆ پاسەوانیکردنی بەندەر و دەرچە بەکاردەهێنرا. [٨] لە کۆتایی سەدەی ١٤دا، بلۆدهەندەکان لە سکۆتلەندا بەکاردەهێنرا، کە بە "سەگی سلۆ" ناسرابوو – وشەی "سلۆت"، (بە واتای بەدواداچوون ) وەرگیراوە. [٩] لە نێوان سەدەی ١٢ و بیستەمدا سەگی پۆلیس لە دوورگەکانی بەریتانیا و کیشوەری ئەوروپا بە پلەی یەکەم بەهۆی توانای شوێنپێهەڵگرتنیان بەکاردەهێنرا. [١٠]

نیشتەجێبوون و شارنشینی خێرای ئینگلتەرا و فەرەنسا لە سەدەی نۆزدەهەمدا نیگەرانی خەڵکی گشتی سەبارەت بە پەرەسەندنی یاسا شکێنان زیاد کرد. [١٠] لە لەندەن، جێبەجێکردنی یاسای ئێستا، ڕاکەرانی شەقامی بۆو ، توانایان نەبوو بۆ بەرەنگاری تاوانەکان ببنەوە، لە ئەنجامدا کۆمەڵەی تایبەت پێکهێنران بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و یاسا شکێنان. [١١] چاودێرانی شەو بۆ پاسەوانی شوێنەکان دامەزرێنران، و چەک و سەگیان بۆ دابین کرا بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان لە تاوانباران بپارێزن. [١٢]

سەردەمی مۆدێرن

دەستکاری
 
بلۆدهەند کە لەلایەن سێر چارڵز وارن بەکارهێنرا بۆ هەوڵدان بۆ شوێنکەوتنی زنجیرە بکوژ جاک زە ڕیپەر لە ساڵانی ١٨٨٠دا.
 
شوانی ئەڵمانی کە لەلایەن ئەفسەر شوتزپۆلیزێی و یاریدەدەری SA لە کاتی هەڵبژاردنی فیدراڵی ئەڵمانیادا بەکاردەهێنرا، ئازاری ١٩٣٣ ، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی نازییەکان.

یەکێک لە یەکەمین هەوڵەکان بۆ بەکارهێنانی سەگ لە پۆلیسیکردن لە ساڵی ١٨٨٩ لەلایەن کۆمسیار پۆلیسی شاری لەندەن، سێر چارلز وۆرێن بوو. شکستی بەردەوامی وێران لە دیاریکردن و دەستگیرکردنی زنجیرە بکوژ جاک زە ڕیپەر وای لێکرد زۆر شەرمەزار بێت بەرامبەر ڕۆژنامەکان بەدەست بهێنێت، لەوانە ڕەخنەی لێ بگیرێت بەهۆی ئەوەی کە سەگەکانی خوێن بەکارنەهێنێت بۆ شوێنکەوتنی بکوژی. لەسەرەتادا ڕاهێنانی بە دوو بلۆدهەند کرد بۆ ئەنجامدانی بەدواکەوتنی سادە لە شوێنی تاوانەکانی بکوژەکە. ئەنجامەکان زۆر باش نەبوون، کاتێک یەکێک لە سەگەکان گاز لە کۆمسیارەکە دەگرێت و هەردوو سەگەکە دواتر ڕایانکرد، پێویستی بە گەڕان بەدوای پۆلیسدا بۆ دۆزینەوەیان.[١٣]

لە کیشوەری ئەوروپا بوو کە بۆ یەکەمجار سەگ بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکارهێنرا. پۆلیس لە پاریس لە شەودا دەستی کرد بە بەکارهێنانی سەگ دژی باندە تاوانکارییە گەڕۆکەکان لە ، بەڵام بەشی پۆلیس لە شاری گێنت لە بەلجیکا یەکەم بەرنامەی ڕێکخراوی خزمەتگوزاری سەگی پۆلیسی لە ساڵی ١٨٩٩دانا.[١٤] ئەم شێوازانە زۆری نەخایاند بۆ نەمسا-مەجارستان و ئەڵمانیا بڵاوبوونەوە ; لەم دووەمیاندا پێشکەوتنی زیاتری زانستی لەم بوارەدا بەدیهات کە بە تاقیکردنەوە لە بەخێوکردنی سەگ و ڕاهێناندا ئەنجامدرا. پۆلیسی ئەڵمانیا سەگی شوانی ئەڵمانی وەک جۆرێکی بنچینەی بۆ کاری پۆلیس هەڵبژارد و یەکەم قوتابخانەی ڕاهێنانی سەگی لە ساڵی ١٩٢٠ لە شاری گرینهاید کردەوە. [١٤] لە ساڵانی دواتردا زۆرێک لە سەگەکانی مالینۆی بەلجیکی زیاد کران بۆ یەکەکە. سەگەکان بە شێوەیەکی سیستماتیکی ڕاهێنانیان پێکرابوو لەسەر گوێڕایەڵی ئەفسەرەکانیان و شوێنپێهەڵگرتن و هێرشکردنە سەر تاوانباران.

لە بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٠٨ پۆلیس لە هێڵی ئاسنینی باکووری ڕۆژهەڵات بۆ یەکەم جار سەگی پۆلیسیان بەکارهێنا بۆ وەستاندنی تاوانباران لە دزیکردن لە بەندەرەکانی شاری هال. تا ساڵی ١٩١٠ هێزەکانی پۆلیسی هێڵی ئاسن تاقیکردنەوەیان لەسەر جۆرەکانی تری سەگی پۆلیسی وەک مالینۆی بەلجیکی، لابرادۆر ڕیتریڤەر و شوانی ئەڵمانی دەکرد. [١٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «About K-9s - National Police Dog Foundation». NTL Police Dog Fdn (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  2. ^ Jan 22، AKC Staff Updated:. «What Do K-9 Police Dogs Do?». American Kennel Club (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ «Which dog breeds work best for drug detection». www.3dk9detection.com. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  4. ^ «K9 Unit: Duties and Responsibilities». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «FAQs». Northland K-9 Foundation (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  6. ^ «18 USC 1368 - Harming Animals Used in Law Enforcement - Crimes and Criminal Procedure - US Code». law.onecle.com. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  7. ^ «Government unleashes police dog protection laws». ABC News (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). 2013-08-26. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  8. ^ Hagenes، Kellie (2024-10-23). «Facts About Police Dogs: Trained Partners in Law Enforcement». Nahf (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  9. ^ «sleuth». Online Etymology Dictionary. a figurative use of a word that dates back to late 14c. meaning a kind of bloodhound
  10. ^ ئ ا Cosgrove، Nicole (2024-10-01). «10 Police Dog Breeds: With Info & Pictures». Dogster (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  11. ^ Beattie، John Maurice (2012). The first English detectives: the Bow Street Runners and the policing of London, 1750-1840. Oxford New York: Oxford University Press. ISBN 978-0-19-969516-4.
  12. ^ «canine use in law enforcement».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ «Casebook: Jack the Ripper - Atchison Daily Globe - 17 October 1888». www.casebook.org. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  14. ^ ئ ا «Gent Police Dept». web.archive.org. 2013-02-18. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-12-01 ھێنراوە.
  15. ^ «The dog section». www.btp.police.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2024-12-01 ھێنراوە.