داروو یان دەوا (بە ئینگلیزی:Drug) لە زانستی پزیشکییدا بە هەر جۆرە شتێک کە بۆ چاککردنەوە و یان کەم کردنەوەی ئێش و نیشانەی نەخۆشی و هەر وەها بۆ دۆزینەوەی جۆری نەخۆشیی و پێشگرتن لە نەخۆشیی بە کار دەهێنرێت، پێی ئەڵێن داروو.

حەبی ئاسپرین
کافئینی ناو چا و قاوە زیاترین داروویێکە کە لە جیهان ئیستفادە دەکرێ

هەر وەها داروو بۆ مەبەستی غەیری پزیشکیش کەڵکی لێ وەردەگیریێت. بەم شێوه داروو بە دو بەشی پزیشکیی و غەیری پزیشکیی دابەش دەکرێت.

داروو بە گۆرانی پڕۆسەی نەخۆشیی لە ناو یا دەرەوی خانەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی لەش، دەبێتە هۆی باشتر بوون و یا خود خراوتربوونی سەلامەتی مڕۆڤ. لەم پڕۆسەدا داروو دەبێ بە شێوازی درووست و بە ئەندازە بۆ نەخۆش پێک بێت.

ئەو جورە دارووانەی وا ژەهراوین و دەبنە هۆی نەخوشی و مەرگ، خانەکانی لەش لەناو دەبەن.

داروو دەتوانێت لە گژوگیا یان لە ئاژەڵ (گیانەوەرکان) بەرهەم بێ. بەڵام دارووە کیمیایییەکان لە تاقیگەکان و بە دەستی پزیشکەکان یان پسپۆڕانی سازکردنی داروو، دەدۆزرێتەوە و دروست دەبێ و، دوای تاقیکرندەوە لە لایەن دەزگا فەرمییەکانەوە قبووڵ دەکرێت و دواتر لە کارخانەکانی داروو بەرھەم دەھێنرێت و پاشان لە نێوان دەرمانخانەکاندا بڵاو دەکرێتەوە.

شێوازی بەرخۆری دەستکاری

داروو بە شێوەی خواردن (حەب و شەربەت) یان شێوازی (پوماد و دڵۆپ) یان بە شێوازی (هەناسە و شیاف) و یان بە شێوازی کوتان(دەرزی) کەڵکی لێ وەر دەگیرێت. ئەو جۆرە دارووانەی وا دەبنە هۆی ئاڵوودەبوون پێیان دەڵێن هۆشبەر یان سەکرئاوەر یان موخەدر و ئیستفادە کردنی ئەو جورە دارووانە دەبێتە هۆی نەخوشی و ناتەواویی لەش و گیان. دارووە پزیشکییەکان دەبێ بە دەستی پزیشکەکان بۆ نەخۆشەکان بنووسرێت و نابێ بەبێ پرس بەکار بھێندرێن.

سەرچاوەکان دەستکاری