سەمیرە مووسا (٣ی ئازاری ١٩١٧ - ١٥ی ئابی ١٩٥٢) یەکەم زانای گەردیلەزانی بووە لەمیسر، لە ٣ی ئازاری ساڵی ١٩١٧ لە گوندی سەنبۆی گەورە لە میسر لەدایکبووە، ھەر لەمنداڵیەوە فێری نوسین و خوێندن بووە و کتێبی قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە، حەزی لەخوێندنەوەی ڕۆژنامەکان بووە و تەنھا بە سەیرکردنی ووشەکان تونیوێتی ئەو ووشانە لەبەربکات، لەھەموو قۆناغەکانی خوێندنیدا لەبەر زیرەکی خەڵاتی وەرگرتووە، کۆلێژی زانستی لە زانکۆی قاھیرە تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێناوە.

سەمیرە مووسا

لەدایکبوون (١٩١٧-٠٣-٠٣) ٠٣ی ئازاری ١٩١٧
مەرگ٥ی ئابی ١٩٥٢(١٩٥٢-٠٨-٠٥) (٣٥ ساڵ ژیاوە)

سەمیرە مووسا بڕوانامەی ماجستێری لە بابەتی بەردەوامبوونی گەرمی گازەکان وەرگرتووە، ڕۆشتووە بۆ ئیتاڵیا و تیشکی ئەتۆمی خوێندووە و بڕوانامەی دکتۆرای لە تیشکی سینییە بەدەستھێناوە، دوای ماوەی نزیکەی دوو ساڵی لە توێژینەوە و گەڕان تونیوویەتی بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات، لە ساڵی ١٩٤٨ دەستەی ووزەی ئەتۆمی دامەزراندووە، ئەندامی زۆربەی زۆری ئەو لیژنانە بووە کە تایبەت بووە بە بواری زانستی، گۆنگرەی ئەتۆنۆمی لە پێناو ئاشتی ڕێکخستووە، ھیوای ئەوە بووە ئەتۆنۆمی لەبواری کاری خێردا بۆ مرۆڤ بەکاربھێنرێت ھەر وەکو خۆشی دەڵێت ((ئاواتم ئەوەیە نەخۆشی شێرپەنجە بە ئەتۆنۆمی چارەسەر بکرێت بەشێوەی ئەسپرین)).

سەمیرە مووسا ھۆگری خوێندنەوە بووە و کتێبخانەیەکی گەورەشی ھەبووە، زۆر حەزی لەژەنینی مۆسیقا بووە و توانیوێتی بەباشی ئامێری عود بژەنێ‌، حەزی لەوێنەگرتن بووە و تەنانەت لەماڵەکەی خۆیدا وینەکانی دەشۆردەوە، حەزی لەچنین و دوورین بووە و زۆربەی زۆری کراسەکانی بەدەستی خۆی دەیچنینن و دەدوریەوە.

لە ساڵی ١٩٥٢ سەمیرە مووسا بانگھێشتکراوە بۆ ئەمریکا و ئەویش ڕۆشتووە، زۆر پێشنیاریان خستووەتە بەردەمی تاکو لەئەمریکا بمێنێتەوە بەڵام ھەرھەمووی ڕەتکردۆتەوە، پێش گەڕانەوەی بەچەند ڕۆژێک بانگھێشتێکی قبوڵکرد تاکو سەردانی چەند کارگەیەکی ئەتۆنۆمی لە دەوروبەری کالیفۆرنیا بکات، لە ١٥ی ئابی ١٩٥٢ لەسەر ڕێگای کالیفۆرنیا ئۆتۆمبیلێکی بار ھەڵگر خۆی کێشا بەئۆتۆمبێلەکەیدا و کەوتە ناو شیوێکی قوڵەوە و گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای عەرەبی.