شێخ سەعد غامدی (١ی جومادەلئوولای ١٣٨٧ی کۆچی/٧ی ئابی ١٩٦٧ -) ئیمام و قورئان خوێن، لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٧ک بەرامبەر ١٩٦٧ز لە شاری دەمام لە شانشینی عەرەبی سعوودی.

سەعد سەعید سەعد غامدی

لەدایکبوون١٩٦٧ز
نەتەوەعەرەب
کارقورئان خوێن
ئایینئیسلام

ژیانی دەستکاری

ناوی تەواوی (سەعد سەعید غامدییە) و لەشاری (دەمام) ی شانشینی عەرەبی سعودی لەساڵی ١٩٦٧ی زایینی لەدایکبووە. زانکۆی (ئیمام محەمەدی کوڕی سعود)ی ئیسلامی بەشی بنەماکانی دین لەکۆلێژی شەریعەی لەساڵی ١٤١٠ ی کۆچی بەرامبەر بەساڵی ١٩٩٠ ی زایینی تەواو کردوە وە لەوساڵەدا دەستی کردوە بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و توانیویەتی تاوەکو ساڵی ١٩٩٥ ی زایینی ھەموو سوڕەتەکانی قورئانی پیرۆز لەبەربکات. بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٩٦ مۆڵەتی قورئان خوێندنی لەسەر گێڕانەوەی حەفس لە عاسم وەرگرتوە و ھەر ئەو ساڵەش خەتمی قورئانی پیرۆزی بۆ تۆمارکراوە، کە لەنوێژەکانی تەراویحی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز خوێندوویەتی. غامدی چەند جار داوای لێکراوە سەردانی ئێزگە بکات بەڵام ڕەتی دەکاتەوە و بەباشی دەزانێت تەنھا لە نوێژەکانە تەراویح قورئانی بۆ تۆماربکرێت وەک خۆی دەڵێـت خوێندنی قورئان لەکاتی تەراویحەکان تام و چێژی تایبەتی خۆی ھەیە. ھەروەھا خێزاندارە سێ منداڵی ھەیە تابڵێی پیاوێکی ڕوخۆش و دەم بەپێکەنینە.

کارەکانی دەستکاری

جگە لە قورئان خوێندن ووتاربێژ و مامۆستای قوتابخانەیە، بۆ نمونە:

  • لەساڵی ١٩٩٦ تاوەکو ساڵی ٢٠٠٢ کراوەتە سەرپەرشتیاری پەروەردە لە قوتابخانە ئایینیەکان.
  • سەرپەرشتیاری گشتیە لەبنکەی ئیمام شاتبی بۆ قورئانی پیرۆز لەشاری دەمام.
  • پێشنوێژ و ووتارخوێنی مزگەوتی (یوسف بن احمد)ە،لەشاری دەمام.
  • ئێستاکەش بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەی (محمد الفاتح)ە، لەشاری دەمام.
  • لە ساڵی ١٤٣٠ی کۆچی، بەفەرمانێکی شاھانەیی وەکو پێش نوێژی تەراویح لە مزگەوتی پێغەمبەر دامەزراوە.

لەبڵاوکراوەکانی دەستکاری

  • خەتمێکی قورئانی پیرۆز کەلەساڵی ١٩٩٦ تۆمار کراوە.
  • رسالە الی اھل القران.
  • الاذکار.
  • الرقیە الشرعیە.

سەرچاوە دەستکاری

  • ویکیپیدیای عەرەبی.