سەروەر عەبدوڵڵا
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
سەروەر عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ١ی ١١ی ١٩٦٧ لە ھەولێر - ) نووسەر، ڕەخنەکار و وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ لە پسپۆڕی فەلسەفەی ڕەخنەی ئەدەبیدا.
ژیان
دەستکاریسەروەر عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا لە ١ی ١١ی ١٩٦٧ لە ھەولێر لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە ھەولێر تەواو کردووە، ساڵی ١٩٩٢ بیکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ لە کۆلێژی ئەدەبیات، بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩٤ ماستەری لە پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبیدا لە زانکۆی سەلاحەدین ، بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩٦ دکتۆرای لە فەلسەفەی ئەدەب - پسپۆڕی ڕەخنەی گشتی - لە زانکۆی بەغدا کۆلێژی پەروەردەی یەکەم، بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردووە. زۆرینەی بەرھەم و پڕاکتیزەی کارەکانی لە بواری ڕەخنە و ئەدەبی تازەی کوردیدا دەخولێتەوە. لە پاڵ ئەمانەشدا چەندین کاری وەرگێڕانی لە زمانەکانی ئەڵمانی و تورکی و عەرەبییەوە بۆ زمانی کوردی ھەیە.
بەرھەمەکان
دەستکاری- لێرە لە سەر ڕووی ئەم زەمینە، (وەرگێڕان)، ٢٠٠٢
- بزووتنەوەی تازەگەری لە شیعری کوردیدا، ٢٠١٣
- ئەبیستیمولۆژیای شیعریی کوردی، ٢٠١٣
- دانپیدانان بە شەرمەزاریم،(وەرگێران)، ٢٠١٤