سی دی-ڕۆم

پەپکی پەستێنراوە کە دەتوانرێ داتای تیادا هەڵبگیرێت و جارێک بنوسرێت


پەپکەی پەستێنراو بیرگەی تەنھا خوێندنەوەیی (بە ئینگلیزی: CD-ROM , Compact Disc Read Only Memory) کورتکراوەکەی سی دی-ڕۆمە، جۆرێکە لە جۆرەکانی پەپکی پەستێنراو و بیرگەیەکی تەنھا خوێندنەوەیە لە پەپکەی بینایی پەپکەی پەستێنراو و کە داتاکانی تێدا ھەڵگیراوە و کۆمپیوتەرەکان تەنھا دەتوانن بیخوێننەوە و ئامێر و سیستەمەکانی خوێندنەوەی پەپکەکان دەتوانن لێی بدەنەوە، بەڵام ناتوانرێت بنوسرێت یاخود بسڕدرێتەوە، بەڵام تەنھا سی دی-ڕۆمێکی بەتاڵ دەتوانرێت بنوسرێت بۆ یەکەم جار دوای ئەوە ھەرگیز ناتوانرێت بنوسرێتەوە یاخود زانیارییەکان بسڕدرێنەوە، سی دی-ڕۆم ھەردوو داتای کۆمپیوتەری و دەنگی و ڤیدیۆیی تێدا ھەڵدەگیرێت کە داتای کۆمپیوتەری لەسەر کۆمپیوتەر و درایڤی پەپکی بینایی لێدەدرێتەوە و دەنگ و ڤیدیۆیییەکان لەسەر دی ڤی دی خوێنەر لێ دەدرێنەوە یاخود دەتوانرێت بە ھەمان شێوە نەرمامێر و ڤیدیۆی دیجیتاڵی لەسەر کۆمپیوتەریش لێ بدرێتەوە.[١][٢]

سی دی-ڕۆم
لقیپەپکی پەستێنراو، machine-readable medium، work، recording medium
زاناDenon
کاتی دۆزینەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢

سی دی ڕۆمەکان لە ماوەکانی ساڵی نەوەد و ساڵانی ٢٠٠٠، بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ گواستنەوە و دابەشکردن و دابەزاندنی نەرمامێر و داتاکان بۆ کۆمپیوتەر و بە تایبەتی بۆ کۆنسوڵی یارییە ڤیدیۆیییەکان بەکاردەھێنرا کە یارییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەرھەمدەھێنران و سی دی ڕۆمەکان جارێک یارییە ڤیدیۆیییەکانی لەسەر دەنوسران و دەفرۆشرا، سی دی-ڕۆمەکان دەتوانن ٧٠٠مێگابایت داتا و زانیاریی ھەڵبگرن، لە ئێستادا سی دی-ڕۆم بۆ فرۆشتنی نەرمامێر و ئەلبومی گۆرانی و بۆ کارە بازرگانییەکان زۆر بە کەمی بە کاردێت و سی دی-ڕۆمەکان لەلایەن چەندان بیرگەی نوێتر جێگای گیرایەوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «What is a CD-ROM? – TechTarget Definition». WhatIs (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-25 ھێنراوە.
  2. ^ «What is CD-ROM (Compact Disc Read-Only Memory)?». www.computerhope.com (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-25 ھێنراوە.
  3. ^ «CD-ROM Full Form». GeeksforGeeks (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2020-04-22. لە 2024-12-25 ھێنراوە.
  4. ^ «Definition of CD-ROM». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-25 ھێنراوە.