سیگرید ئوندسێت (Sigrid Undset؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٨٨٢ - مردووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٩) نووسەر و ڕۆماننووسی نەرویژی بوو، یەکێکە لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل.[١]

سیگرید ئوندسێت
بە نۆروێژی: Sigrid Undset
لەدایکبوون٢٠ی ئایاری ١٨٨٢
Kalundborg، دانمارک
مردن١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٩(١٩٤٩-٠٦-١٠) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
لیڵێھامەر، نەرویژ
باوکIngvald Undset
دایکCharlotte Undset
ھاوسەرAnders Castus Svarstad
زمانی نووسینزمانی نەرویژی
بواری کارhagiography
پەروەردەFru Ragna Nielsens skole
شوێنی کارنیویۆرک
دەستپێکی چالاکی١٩٠٧
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩
ئایینکاسۆلیکی
Religious orderDominican Order
شاکارەکانKristin Lavransdatter، Jenny، The Master of Hestviken
ئەندامیRoyal Norwegian Society of Sciences and Letters، American Geographical Society
چەشنhistorical novel
ڕووداوە بەرچاوەکانreligious conversion
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبێل لە وێژە، Knight Grand Cross of the Order of St. Olav‎، Order of the Falcon
Depicted bySigrid Undset، Sigrid Undset
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

سیگرید لە شاری کالوندبێرگ لە دانمارک لە دایکبوو، بەڵام خێزانەکەی ماڵیان بەرەو نەرویژ گواستەوە، ئەمەش ئەوکاتە بوو کە ناوبراو تەمەنی دوو ساڵان بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٢٤، بووە کەسێک کاتۆلیک. لە ساڵی ١٩٤٠، نەرویژی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێهێشت، لەوێ ڕەخنەی لە ڕژێمی نازی گرت، هەروەها دژی داگیرکاری ئەڵمانیای نازی بۆ سەر خاکی نەروژیژ قسەی کرد. لە ساڵی ١٩٤٥، لەدوای تەواوبوونی جەنگی جیهانیی دووەم گەڕایەوە نەرویژ.

سیگرید ئوندسێت لە ساڵی ١٩٠٧، چووە پاڵ یەکێتیی نووسەرانی نەرویژ. لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٤٠ بووە سەرۆکی یەکێتییەکە.[٢] ئەو لە ساڵی ١٩٢٨، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) وەرگرت.[٣] ڕۆمانی تریلۆجی (سێ بەشە)ی کریستین لاڤرانسداتەر ( Kristin Lavransdatter)، یەکێکە لەدیارترین کارەکانی سیگرید ئوندسێت کە تێیدا باس لە ژیانی خەڵکی نەرویژ دەکات لە سەدەکانی ناوین لە ڕۆمانەکە وێنای ژن دەکات لەکاتی لەدایکبوونی تا مردن، ڕۆمانەکە سێ بەرگە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢٢ وەشانکرا.[٤]

ئەو لە ساڵی ١٩١٢ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندرێس کاستوس سڤارستاد کرد، بەیەکەوە سێ منداڵیان بوو، دواتر لە ساڵی ١٩٢٧ جیابوونەوە.

سیگرید ئوندسێت لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٩ لەتەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sigrid Undset | Norwegian author". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  2. ^ "Undset, Sigrid". Nordic Women's Literature (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-02-10.
  3. ^ Bliksrud, Liv (28 September 2014). "Sigrid Undset". Nbl.snl.no. Retrieved 11 November 2017.
  4. ^ "A Century of Kristin Lavransdatter: Love in the Time of Piety and Pandemics". Norwegian Arts (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.