سینترینگ (بە ئینگلیزی: Sintering) بریتییە لە تۆپەڵە کردن و پێدانی شێوەیەکی دیاری کراو بە ماددەیەک بە سود وەرگرتن لە گەرما یا فیشار خستنەسەری. لەم پڕۆسەیەدا ماددەکە ناتوێنرێتەوە.

دروست کردنی ئامێر و پارچەی کانزایی بە سود وەرگرتن لە سینترینگ

سینترینگ بۆ زۆر ماددەی وەک کانزاکان و سێرامیک و پلاستیک سودی لێ دەبینرێت. ئەم پڕۆسە بەکاردێت بۆ ئەو ماددانەی کە پلەی گەرمی توانەوەیان زۆر بەرزە، وەک تەنگستن و مۆڵیبدینیۆم.[١]

بۆ نموونە چەند پارچە سەھۆڵێک کە لە ناو ئاوێک دەھاوێژرێن، کاتێ بر یەک دەکەون، دەتوانن بەیەکەوە بلکێن و ببنە یەک پارچە. لەم حاڵەتەدا ئاوەکە پلەی گەرمی بەرزترە و ھەندێ گەرمی دەدات بە پارچە سەھۆڵەکان و دەبێتە ھۆی بەیەکەوە لکاندنیان. لە نموونەیەکی تر دا، کاتێک دوو تۆپە بەفر بەیەکەوە فیشار دەدەیت، دەبێتە ھۆی پێکەوە لکاندنیان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sintering", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2020-11-24, retrieved 2020-11-24