زاراوەی سیستەمی خۆراک باس لە پرۆسەی بەیەکەوە بەستراو دەکات کە کاریگەرییان لەسەر ژیواندن، خۆراک، تەندروستی، گەشەپێدانی کۆمەڵگا و کشتوکاڵ ھەیە. سیستەمی خۆراک ھەموو پرۆسەکان و ژێرخانی پەیوەست بە خۆراکدانی دانیشتووانێک لەخۆدەگرێت و گەشەکردن، دروێنەکردن، پرۆسێسکردن، پاکەتکردن، گواستنەوە، بازاڕکردن، بەکارھێنان، دابەشکردن و فڕێدانی خۆراک و شتومەکی پەیوەندیدار بە خۆراک لەخۆدەگرێت. ھەروەھا سیستەمی خۆراک ئەو زانیاری و بەرھەمە پێویستانە لەخۆدەگرێت کە لە ھەریەکێک لەم ھەنگاوانەدا بەرھەم دەھێنرێن. سیستەمی خۆراک لەناو سیستەمی خۆراکی کشتوکاڵی دا جێگیرکراوە کە کۆمەڵێک ئەکتەر و چالاکییە بەھا زیادکراوەکانی پەیوەندیداریان لە بەرھەمھێنانی سەرەتایی خۆراک و بەرھەمە کشتوکاڵییە غەیرە خۆراکییەکان، ھەروەھا لە ھەڵگرتنی خۆراک، چەسپاندن، بەڕێوەبردنی دوای دروێنەکردن لەخۆدەگرێت. ھەروەھا گواستنەوە، پرۆسێسکردن، دابەشکردن، بەبازاڕکردن، فڕێدان و بەکارھێنان لەخۆدەگرێت.[١] سیستەمی خۆراک لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و ژینگەیی کاردەکات و لەژێر کاریگەریدایە. ھەروەھا سیستەمی خۆراک پێویستی بە سەرچاوەی مرۆیی ھەیە بۆ دابینکردنی ھێزی کار و لێکۆڵینەوە و پەروەردە.[٢][٣]

نەخشەی بەرھەمھێنانی گەنمی جیھانی

بەپێی دەستەی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا، سیستەمی خۆراکی جیھان, بە ھەموو پیشەسازییە جیاوازەکانی بەشدار لە سیستەمی خۆراکی بەردەوام و ئاسایی، ھەلی کار بۆ یەک ملیار کەس دابین دەکات.[٤] سیستەمی خۆراکی جیھانی بەھۆی کێشەکانی ئاسایشی خۆراکی جیھانی کە بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و فشارە نا کەشوھەوایییەکان لەسەر سیستەمەکە دروست بووە، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبێتەوە.[٥] نزیکەی ٣٤٪ی کۆی دەردانی گازی گەرمخانەیی پەیوەندی بە سیستەمی خۆراکی جیھانییەوە ھەیە.[٦][٧][٥] لە ساڵی ٢٠٢٠دا، پێداچوونەوەیەک بە بەڵگەکان لە یەکێتی ئەورووپادا دەرکەوت کە دەردانی گازی ژەھراوی لە سیستەمی خۆراکدا لەسەر ڕێڕەوی زیادبوونە بە ڕێژەی ٣٠–٤٠٪ تا ساڵی ٢٠٥٠ بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و گۆڕانی خۆراک.[٨] بەپێی ڕێکخراوەی خۆراک و کشتوکاڵ, بنیاتنانی خۆڕاگری لە سیستەمی کشتوکاڵی دا زۆر گرنگە. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم سیستێمانە دەبێت توانای گەرەنتی و بەردەوامیان ھەبێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوون و دەستڕاگەیشتن بە خۆراکی پێویست و سەلامەت و خۆراکی بۆ ھەمووان لە بەرامبەر ھەر پەککەوتنێکدا و ئەم سیستێمانە دەبێت پارێزگارییان لێبکرێت. ھەروەھا دەبیت بژێوی چالاکوانان لە سیستمی کشتوکاڵی دا بپارێزرێت.[٩]

گواستنەوەی جیھان بۆ سیستەمێکی خۆراکی بەردەوام زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە جیھانییەکانی وەک گۆڕانی کەشوھەوا، برسێتی، لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو و دارستانبڕین. چارەسەرکردنی کێشەکان لە ھەر قۆناغێکی سیستەمەکەدا دەتوانێت کاریگەری ھەبێت لەسەر ئاستی ئەم سیستەمەی ئێستا (سیستەمێک کە ٣٠–٤٠٪ی خۆراکی بەرھەم ھێنراو لە دوای دروێنەکردنەوە بۆ فرۆشتنی تاکەکەسی و بەکاربەر لەدەست دەچێت)[١٠] کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە دوای دروێنەکردن باشتر دەبێت کاریگەرییە ژینگەیییەکانی کشتوکاڵی وەک کاریگەرییەکانی بەکارھێنانی زەوی، و نرخی خۆراک کەمدەکاتەوە یان ڕێگری لە کەمیی دەکات. سیاسەتی نێودەوڵەتی زیاتر لە ڕوانگەی سیستەمی خۆراکییەوە لە سیاسەت نزیک بووەتەوە. ئامانجی دووەمی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی سفر و ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام ١٢ : "بەکارھێنان و بەرھەمھێنانی بەرپرسیارانە" جەخت لەسەر گرنگیدان بە سیستەمی خۆراکی بەردەوام دەکەنەوە. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢١، نەتەوە یەکگرتووەکان میوانداری یەکەمین لووتکەی سیستەمی خۆراکی کرد.[١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ The State of Food and Agriculture 2021. Making agrifood systems more resilient to shocks and stresses, In brief. Rome: FAO. 2021. doi:10.4060/cb7351en. ISBN 978-92-5-135208-3.
  2. ^ Ericksen، Polly J. (February 2008). «Conceptualizing food systems for global environmental change research» (PDF). Global Environmental Change. 18 (1): 234–245. doi:10.1016/j.gloenvcha.2007.09.002. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-01-12 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  3. ^ Development Policy Review, 2003, 21 (5-6): 531-553 Food Policy Old and New - Simon Maxwell and Rachel Slater∗
  4. ^ Mbow، C. (2019). «Chapter 5: Food Security» (PDF). IPCC Special Report on Climate Change and Land. pp. 439–442. {{cite book}}: |display-authors=4 نادروستە (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا {{cite book}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  6. ^ «FAO - News Article: Food systems account for more than one third of global greenhouse gas emissions». www.fao.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 22 April 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  7. ^ Crippa، M. (March 2021). «Food systems are responsible for a third of global anthropogenic GHG emissions». Nature Food (بە ئینگلیزی). 2 (3): 198–209. doi:10.1038/s43016-021-00225-9. ISSN 2662-1355.
  8. ^ SAPEA (2020). A sustainable food system for the European Union (PDF). Berlin: Science Advice for Policy by European Academies. p. 39. doi:10.26356/sustainablefood. ISBN 978-3-9820301-7-3. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ۵ ژوئیه ۲۰۲۲ ھێنراوە. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  9. ^ The State of Food and Agriculture 2021. Making agrifood systems more resilient to shocks and stresses, In brief. Rome: FAO. 2021. doi:10.4060/cb7351en. ISBN 978-92-5-135208-3.
  10. ^ «Reduced Food Waste». Project Drawdown (بە ئینگلیزی). ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «Outrage + Optimism: 117. The Seeds Are Sown for a Food Revolution with Agnes Kalibata». outrageandoptimism.libsyn.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.