سیخوڕ × خێزان

زنجیرەمانگایێکی ژاپۆنی

سیخوڕ × خێزان (بە ژاپۆنی: スパイファミリー، بە ڕۆماجی: سوپای فامیری) زنجیرەمانگایێکی ژاپۆنییە کە لەلایەن تاتسویا ئێندۆوە نووسراوە و وێنەکراوە. چیرۆکەکە شوێنی سیخوڕێک دەکەوێت کە دەبێت «خێزانێک پێک بھێنێت» بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێک، بەڵام درک بەوە ناکات ئەو کچەی کە ھەڵیدەگرێتەوە و وەک کچی خۆی بەخێوی دەکات دوورەزانە، و ئەو ژنەی کە ڕازی دەبێت ھاوسەرگیری لەگەڵدا بکات بکوژێکی لێھاتووە. زنجیرەکە لە ئازاری ٢٠١٩وە دوو ھەفتە جارێک لە ئەپڵیکەیشن و وێبگەی شۆنن جەمپ+ی شوێشاوە زنجیرەیی دەکرێت، تا نیسانی ٢٠٢٢، بەشەکانی لە نۆ بەرگی تانکۆبۆن کۆکراونەتەوە. لە ئەمریکای باکوور لەلایەن ڤیز میدیاوە مۆڵەتی پێدراوە.

سیخوڕ × خێزان
لۆگۆی سیخوڕ × خێزان
‏スパイファミリー
(سوپای فامیری)
چەشنئەکشن، کۆمیدی، سیخوڕی
دروستکراوە لەلایەنتاتسویا ئێندۆ
مانگا
نووسەرتاتسویا ئێندۆ
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
دێمۆگرافیاشۆنن
چاپمەنجەمپ کۆمیکس+
گۆڤارشۆنن جەمپ+
وەشانی ڕەسەن٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ – ئێستا
ئەنیمێ
دەرھێنەرکازوھیرۆ فوروھاشی
ئاوازدانان
ستودیۆ
مۆڵەتنامە لە لایەنکڕەنچیڕۆل
بڵاوبوونەوە ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ – ئێستا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێ لەلایەن ویت ستۆدیۆ و کلۆڤەر وۆرکسەوە بە ھەمان ناو وەرگیراوە، و لە نیسانی ٢٠٢٢ بۆ یەکەم جار لە تیڤی تۆکیۆ و وێستگەکانی سەر بە خۆی نمایش کرا، لە ئاسیا لەلایەن میووز کۆمیونیکەشن و لە سەرانسەری جیھانیشدا لەلایەن کڕەنچیڕۆل مۆڵەتی پێدراوە.

تا ئایاری ٢٠٢٢، زنجیرەکە زیاتر لە ١٨ ملیۆن دانەی لە تیراژدایە.[١][٢]

چیرۆک دەستکاری

بۆ ئەوەی دۆخی ئاشتی لە نێوان نەتەوە ڕکابەرەکانی وێستالیس و ئۆستانیا بپارێزرێت،[ئ] بریکارێکی وێستالیس بە ناوی کۆدیی «توایڵایت» ئەرکی سیخوڕیکردن بەسەر دۆنۆڤان دێسمۆند، سەرۆکی پارتی یەکێتیی نیشتمانی لەنێو ئۆستانیا پێدەسپێردرێت. ھەرچۆنێک بێت، بەھۆی ئەوەی دێسمۆند بەناوبانگە بە تەنیایی، تاکە ڕێگە کە توایڵایت بتوانێت لێی نزیک ببێتەوە ئەوەیە کە منداڵێک لە ھەمان خوێندنگەی تایبەتیی کوڕەکانی دێسمۆند تۆمار بکات و خۆی وەک باوکی نیشان بدات.

بۆ بەدیھێنانی ئەمە و پێشکەشکردنی وێنەی خێزانێکی بەختەوەر، نازناوی لۆید فۆرجەر بۆ خۆی دروست دەکات و کچێکی بچووکی ھەتیو بەناوی ئانیا بەخێو دەکات و لەگەڵ ژنێکیش بە ناوی یۆر بریار ھاوسەرگیری دەکات. ھەرچۆنێک بێت، نائاگادارە لەوەی کە ئانیا دەتوانێت مێشک بخوێنێتەوە و یۆریش لە ڕاستیدا بکوژێکی پڕۆفیشناڵە. نە لۆید و نە یۆر وریای ناسنامەی ڕاستەقینەی یەکتر نین، یان ئەوەی کە ئانیا پیشە ڕاستەقینەکانیان دەزانێت.

دواتر خێزانەکە سەگێک بەخێو دەکەن کە توانای پێشزانینی ھەیە و بە «بۆند» بانگی دەکەن. سەرەڕای ئەم ھۆکارە نەزانراوانە و ناوبەناو لەدەستدانی مێشکی ساغی توایڵایت بەھۆی چەندین ساڵ سیخوڕییەوە، دەبێت فێرببێت کە چۆن ڕۆڵی باوک و مێردێکی تەواو بگێڕێت بۆ ئەوەی ئەرکەکەی بەجێ بگەیەنێت.

میدیا دەستکاری

مانگا دەستکاری

لەلایەن تاتسویا ئێندۆوە نووسراوە و وێنەکراوە، سیخوڕ × خێزان لە ٢٥ی ئاداری ٢٠١٩ەوە ھەموو دوو ھەفتە جارێک لە ئەپڵیکەیشن و وێبگەی شۆنن جەمپ+ی شوێشا زنجیرەیی دەکرێت. بەشەکان، کە ھەموو دووشەممەیەک بڵاو دەکرێنەوە، لەلایەن شوێشاوە لە بەرگی تانکۆبۆندا کۆکراونەتەوە و بڵاو کراونەتەوە. ھەروەھا شوێشا لە ھەمان کاتدا زنجیرەکە بە زمانی ئینگلیزی بە خۆڕایی لە ئەپ و وێبگەی مانگا پڵەس بڵاو دەکاتەوە.[٥]

ڤیز میدیا لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ دەستی بە بڵاوکردنەوەی سیخوڕ × خێزانی کرد بە شێوەی دیژیتاڵی لەسەر وێبگەکەیان بە خۆڕایی،[٦] لە بەھاری ٢٠٢٠ یەکەم بەرگیان بە شێوەی چاپ بڵاو کردەوە.[٧]

ئەنیمێ دەستکاری

لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ وێبگەیەک کرایەوە بۆ ڕاگەیاندنی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی وەرگیراو کە لەلایەن ویت ستۆدیۆ و کلۆڤەر وۆرکسەوە بەرھەم ھێنرابوو.[٨] زنجیرەکە لەلایەن کازوھیرۆ فوروھاشی دەرھێندراوە، دیزاینی کەسایەتییەکان لەلایەن کازواکی شیماداوە بۆ کراوە، و مۆسیقاکەی لەلایەن کۆمەڵەی (K)NoW_NAME)) بەرھەم ھێنراوە.[٩][١٠] زنجیرەکە بۆ دوو کۆر بەردەوام دەبێت. یەکەم کۆر لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ یەکەم جار لە وێستگەکانی تی ئێکس ئێن پەخش کرا.[١١] گۆرانیی کردنەوەی سەرەکی بریتییە لە «گوێزە تێکەڵەکان» (ミックスナッツ، میکوسو ناتسو) لەلایەن ھیگێدانەوە وتراوە، لەکاتێکدا گۆرانیی کۆتایی بریتییە لە «کیگێکی» (喜劇، «کۆمیدی») لەلایەن گێن ھۆشینۆوە وتراوە.[١٢] کڕەنچیڕۆل مۆڵەتی ئەم زنجیرەیەی لە دەرەوەی ئاسیا داوە.[١٣] میووز کۆمیونیکەیشن مۆڵەتی ئەم زنجیرەیەی لە تایوان و باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیای داوە؛ ئەوان لە کەناڵی یووتیووبەکەیان (بۆ کاتێکی سنووردار بۆ ھەندێک لە ھەرێمە بەردەستەکان)، نێتفلێکس، ئای چی یی، بیلیبیلی، و ڕاژەبژێرییەکانی تری پەخشی ناوچەیی، پەخشی دەکەن.[١٤]

لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢، کڕەنچیڕۆل ڕای گەیاند کە زنجیرەکە دۆبلاژێکی ئینگلیزی وەردەگرێت. پێشبینینێکی پێشوەختەی ھەبوو لە کەناڵی تویچی کڕەنچیڕۆل لە ١٥ی نیساندا، پێش ئەوەی ڕۆژی دواتر بۆ یەکەم جار نمایش بکرێت.[١٥]

میدیای تر دەستکاری

زنجیرەمانگاکە کتێبێکی ھاوەڵی ھەیە بە ناوی سیخوڕ × خێزان کتێبی فەرمیی ھەواداران: تەنھا چاوەکان. کتێبەکە وەک کتێبێکی زانیاری ڕاژە دەکات، لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ بڵاو کراوەتەوە، زانیاری و شیکاریی ورد لەبارەی کەسایەتی و جیھانەکانی زنجیرەکە، کارە ھونەرییە ڕەنگاوڕەنگەکان، دیزاینی سەرەتاییی کەسایەتییەکان، بەشدارییە ھونەرییەکانی میوانەکان، چاوپێکەوتنێکی درێژ لەگەڵ ئێندۆ، و شرۆڤەی زۆربەی بەشەکان لەلایەن ئێندۆ و لین لەخۆدەگرێت.[١٦]

کتێبی ڕۆمانی سووکی سیخوڕ × خێزان: کازۆکو نۆ شۆزۆ (家族の肖像؛ سیخوڕ × خێزان: پۆرترێتی خێزان)، چوار کورتەچیرۆک و «کورتەڕۆمانێک»ی حەوت لاپەڕەیی لەخۆدەگرێت کە لەلایەن ئایا یاجیماوە نووسراوە، لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە.[١٧] کتێبێکی یاوەریش بە ناوی کتێبی ڕێنوێنیی ئەنیمەیشن × یەکەم ئەرک، کە دیزاینی کەسایەتییەکانی ئەنیمێ، ستۆری بۆرد، ئەنیمەیشنە سەرەکییەکان، چاوپێکەوتن و لێدوانەکانی ستافەکەی لەخۆدەگرێت، لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا بڵاو کرایەوە.[١٨]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ وێستالیس و ئۆستانیا یەک لە دوای یەک وەشانی جیھانی جێگرەوەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵاتن.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "SPY × FAMILY, Kusuriya no Hitorigoto Win Tsugi ni Kuru Manga Award 2019". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-31.
  2. ^ 林, 士平 [@SHIHEILIN] (May 30, 2022). "『SPY×FAMILY』1巻〜9巻 連続大重版御礼❗️📚累計2100万部突破致しました‼️" (Tweet). Retrieved May 30, 2022 – via Twitter.
  3. ^ Will Taylor, How Cold War Germany Inspired Spy x Family. Epicstream.com, April 19, 2022. Retrieved May 15, 2022.
  4. ^ Spy X Family is inspired by Germany and real historical events in Europe! ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. RV Game PC, April 25, 2022. Retrieved May 15, 2022.
  5. ^ "Shueisha's Manga Plus Adds 2 New Manga in English". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  6. ^ "Viz Adds Tatsuya Endō's Spy x Family Manga". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  7. ^ "Viz Licenses New Bleach, Naruto, One Piece Novels". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  8. ^ "Spy×Family Domestic Spy Comedy Manga Gets TV Anime in 2022". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  9. ^ "Spy×Family Anime's Video Reveals Cast, April 2022 Premiere, Half-Year Run". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  10. ^ "Spy×Family Anime Reveals More Staff, April 9 Premiere, Visual". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  11. ^ "Spy×Family Anime's Video Reveals, Previews Theme Songs". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  12. ^ "Crunchyroll Streams Spy×Family, Tomodachi Game, In/Spectre, A Couple of Cuckoos More 2022 Anime". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  13. ^ "【MUSE ASIA 2022 DISTRIBUTION ANNOUNCEMENT】 《SPY x FAMILY》 One happy family... ?". Facebook. November 20, 2021. Retrieved November 20, 2021.
  14. ^ میووز ئاسیا. "《SPYxFAMILY》Distribution Platforms: Muse Asia YouTube (Bangladesh, Bhutan, India, Nepal, Pakistan, Philippines, Vietnam; Brunei, Cambodia, Indonesia, Laos, Malaysia, Myanmar, Singapore, Thailand [*Only available for the first three hours]), MeWATCH, CATCHPLAY+, Sushiroll, Genflix, UPSTREAM, POP TV, iQIYI, NETFLIX".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "Spy×Family Anime Gets English Dub with Early Premiere on Twitch (Updated)". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-01.
  16. ^ "SPY×FAMILY 公式ファンブック EYES ONLY/遠藤 達哉 | 集英社 ― SHUEISHA ―".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  17. ^ "SPY×FAMILY 家族の肖像/遠藤 達哉/矢島 綾 | 集英社 ― SHUEISHA ―".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  18. ^ "TVアニメ『SPY×FAMILY』公式スタートガイド ANIMATION×1st MISSION".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری