سۆچی (بە ڕووسی: Сочи)، (بە چەرکەسی: Шъачэ)،[١] شارێکە دەکەوێتە ناوچەی کراسنۆدار لە ڕووسیا پێشتر شارێکی چەرکەسی بووە بۆ یەکێک لە ھۆزەکانی چەرکەس، ئەویش ھۆزی ئوبیخی سیرکازییە و لە ئێستادا بە ھاوینەھەواری ڕووسی لوکس دادەنرێت کە دەکەوێتە کەناری دەریای ڕەش[٢][٣] ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ٣٤٩٬٤٨١ کەس بووە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٠٧ شارەکە ھەڵبژێردرا بۆ ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٤، بەڵام چەرکەسییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە دژی دامەزراندنی ئەم دانیشتنەبوون، کە لە شارێکدا بەڕێوەدەچێت کە گەواھیدەری ئەو کۆمەڵکوژییە خوێناویانە بوو کە ڕوویاندا، مێژوو لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا شتێکی لەو جۆرەی نەبینیووە بەرامبەر بە ھۆزەکانی چەرکەس، بەجۆرێک ئەم ڕووداوانە بووە ھۆی ئەوەی کە چەرکەسییەکان ھەڵبێن بۆ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دوای ڕووخانی سیرکاسیا لە ساڵی ١٨٦٤ دوای دوایین شەڕەکانیان لە دۆڵی خدز، کە لە بەرامبەردا عوسمانییەکان ئەوانی دیکەیان نارد بۆ بەرەکانی جەنگ لە باڵکان بۆ ئەوەی لە شەڕەکاندا بمرن جگە لە مردنیان بەھۆی نەخۆشی و خنکانیان لە دەریای ڕەشدا، کە تێیدا چەرکەسەکان ڕەتیدەکەنەوە ماسی بگرن تا ئەم ڕێکەوتە دوای ١٤٤ ساڵ بەھۆی خەم و پەژارەیان بۆ باوباپیرانیان کە فڕێدرانە ناو ئەم دەریایە، و پاشان نیشتەجێکردنی ئەوانی دیکەیان لە ناوچەکانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی (تورکیا، ئەردەن، فەلەستین، سووریا)، کە نموونەی ئیش و ئازاری نەتەوەیەکی کۆنی ئەورووپی دەخاتەڕوو، ھەزاران شەھیدیان لە شەڕەکاندا پێشکەشکرد، کە ئەفسانە بوون لە ئەسپ سواری و ڕەوشتی بەرزدا، ھەر بۆیە چەرکەسییەکان پێداگرن لەسەر ستایشکردنی باوباپیرانیان لەم یارییە ئۆڵۆمپییانەدا و ساڕێژکردنی ئەو ئازار و برینانەی کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا بەسەریاندا ھاتووە، بۆ ئەوەی زاراوەی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەتەوەیی بۆ وڵاتە نوێیەکان بۆ یەکەمجار لەسەر خاکی سیرکاز (Circassia) جێبەجێیان کرد، کە بووە ھۆی نەمانی گوندەکانی ناوچەکانی قەوقاز لەگەڵ دانیشتووانەکەشیدا، و بەم پێیەش پێویستی بە چارەسەرێکە بۆ چەرکەسییەکان لە وڵاتانی ڕەوەند و پێویستی ناساندنیان وەک ھاووڵاتی سیرکاسیا، بۆ ئەوەی لاپەڕەکانی سەردەمی سەخت بۆ باوباپیرانیان بپێچنەوە.
سۆچی |
---|
|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٣٨ |
---|
ناو بە زمانی فەرمی | Сочи، Шъачэ |
---|
کیشوەر | ئەورووپا |
---|
وڵات | ڕووسیا |
---|
پایتەختی | Resort Town of Sochi، Sochi raion، Sochi Okrug |
---|
دابەشکاریی کارگێڕی | Resort Town of Sochi |
---|
ناوچەی کاتی | UTC+03:00 |
---|
پۆتانی شوێن | ٤٣°٣٥′٧″N ٣٩°٤٣′١٣″E |
---|
نووسینگەی بەڕێوەبردن | سەرۆکی شارەوانی |
---|
سەرۆک | Anatoly Pakhomov |
---|
لەخۆگرتنەکان | Tsentralny City District، Khostinsky City District، Lazarevsky City District، Adlersky City District، Dagomys |
---|
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٦٥ مەتر، ٦ مەتر |
---|
ھاوسنوورە لەگەڵ | Mostovsky District، Apsheronsky District، Tuapsinsky District، Sirius |
---|
ڕووداوە بەرچاوەکان | 2014 Winter Olympics |
---|
ڕووبەر | ١٧٦٫٧٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
---|
کۆدی پۆستە | 354000–354999 |
---|
وێبگە | http://sochiadm.ru/ |
---|
وەسفی ئاڵا | flag of Sochi |
---|
شوێنەوارەکان | list of cultural heritage monuments in Sochi |
---|
کۆدی تەلەفۆن | 862 |
---|
Category for honorary citizens of entity | Q7981544 |
---|
|
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سۆچی تێدایە. |