سۆنێر چاغەپتای (بە تورکی: Soner Çağaptay) تورکێکی ئەمریکیی لەدایکبووی ١٩٧٠یە و دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. زانستی سیاسی تەواوکردووە و بەڕێوەبەری پرۆگرامی توێژینەوەی تورکییە لە پەیمانگای واشینگتۆن بۆ سیاسەتەکانی ڕۆژھەڵات. مێژووناسە، و شارەزایی تەواوی ھەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سیاسەتەکانی تورکیا، و ناسیونالیزم لە تورکیا.

سۆنێر چاغەپتای لە ساڵی ٢٠٢٠

خوێندن دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٣دا چاغەپتای دکتۆرای بەدەست ھێناوە لە مێژوو لە زانکۆی یەیڵ. توێژینەوەی دکتۆراکەی لە نەتەوەپەرەستی/ناسیونالیزمی تورکیا بەدەست ھێناوە. ھەروەھا چاغەپتای تەنھا شارەزاییی لە زمانی ئینگلیزی و تورکی نییە بەڵکوو، توێژینەوەی ھەیە بە زمانی فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیسپانی، بۆسنی، ھیبرو، ئازەربایجانی، و تورکیی عوسمانی.

پیشە دەستکاری

پەیمانگای واشینگتۆن بۆ سیاسەتەکانی ڕۆژھەڵات: سۆنێر چاغەپتای بەڕێوەبەری پرۆگرامی توێژینەوەی تورکییە و یەکێکە لە ئەندامانی پەیمانگای واشینگتۆن بۆ سیاسەتەکانی ڕۆژھەڵات.

ئەزموونی وانە وتنەوە دەستکاری

دکتۆر چاغەپتای خولی وتووەتەوە دەربارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دەریای سپیی ناوەڕاست، و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا لە زانکۆی یەیڵ، زانکۆی پرینستن، زانکۆی جۆرج تاون و زانکۆی سمیس. لە بەھاری ساڵی ٢٠٠٣دا کۆرسێکی وتەوە سەبارەت بە مێژووی مۆدێرنی تورکیا کە یەکەم جار بوو باس بکرێت لە زانکۆی یەیڵ لە ماوەی ٣٠ ساڵدا. لە نێوان ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧ دکتۆر چاغەپتای پرۆفیسۆر بوو لە زانکۆی پرینستۆن لە بەشی توێژینەوەی ڕۆژھەڵات. بۆ ماوەیەکی کاتی پرۆفیسۆر بوو لە مەکتەبی ئیدموند واڵش بۆ خزمەتگوزارییەکانی بیانی لە زانکۆی جۆرج تاون. بە ڕێکەوتننامەش خزمەتی کردووە وەک سەرۆکی بەرنامەی کۆششکردنی ناوچە ناکۆکییەکانی تورکیا لە پەیمانگای خزمەتگوزارییە بیانییەکانی وەزارەتی دەرەوە.

ڕێزلێنان دەستکاری

دکتۆر چاغەپتای گرانتی گەورەی بەدەست ھێناوە لەوانە: ئەندامبوونی لە سمیس ڕیچاردسن، مێڵۆن، ڕایس، و لێلان لەگەڵ ئەوەشدا پلەی ئەکادیمیی تایبەتی لە زانکۆی پرینستۆن بەدەستھێناوە. بە ڕێککەوتننامەش کاری کردووە وەک: سەرۆکی بەرنامەی کۆششکردنی ناوچە ناکۆکییەکانی تورکیا لە پەیمانگای خزمەتگوزارییە بیانییەکانی وەزارەتی دەرەوە. لە ساڵی ٢٠١٢ ناوی ڕابەری گەنجی کۆمەڵگای ئەمریکی تورکی پێ سپێدرا. نووسەری سێ پەرتووکە دەربارەی تورکیای مۆدرین، ئیسلام، سێکولاریسم، نەتەوەپەرەستی لە تورکیا: کێ تورکە (٢٠٠٦)، ھەڵاتنی تورکیا، ھێزی یەکەمی موسوڵمانان لە سەدەی ٢١دا (٢٠١٤)، سوڵتانی تازە، ئێردۆگان و قەیرانی تورکیای مۆدرین (٢٠١٧).

ڕاگەیاندن دەستکاری

چاغەپتای بە شێوەیەکی فراوان نوسراوی ھەیە لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا، سیاسەتی ناوخۆی تورکیا، نەتەوەپەرەستی تورکیا، ھەڵاتنی تورکیا وەک ھێزێکی دارایی و سیاسەتی ئەنقەرە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. بڵاوکراوەی زۆری ھەیە لە ڕۆژنامە زانستییەکان و میدیا چاپکراوەکانی جیھان. بۆ نموونە ڕۆژنامەی واڵ ستریت، نیۆرک تایمز، واشینگتۆن تایمز، ھیراڵد تریبیونی ئینترناشناڵ، جانیس دیفێنس ویکڵی، و ھابێرتورک. نووسەرێکی بەردەوامە لە حوریەت دەیڵی نیوز، کۆنترین و سەرنج ڕاکێشترین دەرکراوەیە کە بە زمانی ئینگلیزییە لە تورکیا. ھاوبەشکارە لە مەیدانی گشتی سی ئێن ئێن. بە شێوەیەکی بەردەوام دەردەکەوێت لە کەناڵەکانی فۆکس نیوز، سی ئێن ئێن، ئێن پی ئاڕ، ئەلجەزیرە، بی بی سی، و سی ئێن ئێنی تورکی.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

"Sebastian Wojciechowski The modern terrorism and its forms 2007 Page 218 "Soner Cagaptay, a Turkish professor working in the United States"

Expert biography http://www.washingtoninstitute.org/experts/view/cagaptay-soner

Georgetown University Directory http://contact.georgetown.edu/index.cfm?Action=View&NetID=sc374Biography/Soner Çağaptay'ın Özgeçmişi http://www.cagaptay.com/about/[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]