سۆریاڤانشی (بە ئینگلیزی: Sooryavanshi) فیلمێکی ئەکشنی ساڵی ٢٠٢١ی ھیندییە، لەلایەن ڕۆھێت شێتی دەرھێنراوە، ھەروەھا لەلایەن ڕێلیانس ئینتەرتەیمێنت، ڕۆھێت شێتی پیکچەرز، کەیپ ئۆف گوود فیلمس بەرھەمھێنراوە. لەسەر بنەمای سیناریۆیەک کە لەلایەن یونس ساجەوال و چیرۆکێکی ڕەسەن لەلایەن شێتی دروست کراوە. ئەستێرەکان بریتیین لە: ئاکشای کومار وەک سەرۆکی ATS بەناوی ڤیر سۆریاڤانشی لە دژی کاترینا کێف و جاکی شرۆف لەگەڵ پشتگیری ڕۆڵەکانی تر جەیفد جەفێری، ڤیڤان بھاتێنا، نیھاێیسا ڕایزادە، گوڵشەن گرۆڤەر، ئەبھیمانیو سینگ، سیکێندەر خێر، نیکیتین دییر. ئاجای دیڤگان و ڕانڤیر سینگ لە لە کامیۆ دەرکەوتن، دووبارە ڕۆڵەکانیان لە فیلمەکانی پێشوو بەناوەکانی سینگھام و سیمبا دووبارە کردەوە.

سۆریاڤانشی
دەرھێنەرڕۆھێت شێتی
بەرھەمھێنەرھیرۆ یاش، کاران جۆھەر
سەرچاوەی چیڕۆکڕۆھێت شێتی
کاستئاکشای کومار
کاترینا کێف
جاکی شرۆف
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەڕیلیانس ئینتەرتەیمێنت
ڕێکەوتی دەرچوون٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ماوەی فیلم١٤٥ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانھیندی
تێچوون١٦٠ کرۆر
داھات٢٩٤٬١٧

لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ و پاشان لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١، بەھۆی کۆڤید-١٩ لە ھیندستان دواخرا. دوای چەند دواکەوتنێک، لە کۆتایدا لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەرتاسەری جیھان بڵاوکرایەوە، فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.[١]

چیرۆک دەستکاری

لەمیانەی گەڕانەوەیەكدا بۆ ڕابردوو، دوو ھاوسەر لە بۆمبێكی ساڵی ١٩٩٣دا كوژران لەكاتێكدا ئەوان ڕۆیشتوونەتە دەر بۆ سەردانی كوڕەكەیان. گێڕانەوەیەك ئەوە دەردەخات كە سەرۆكی ھێرشەكە بەناوی (بیلال احمد) كە بەرەو پاكستان ھەڵھات و لەگەڵ تیرۆرستی ترسناك (عمر حفیز) لەپەناگەیەكدا داڵدەدرا. لەم كاتەدا، سەرۆكوەزیرانی ماھاراشترا پەیوەندییەكی لەلایەن جۆینت سیپی كەبیر شرۆفەوە پێگەیشت كە پێی وت سەردانی سەرۆكی كۆمەڵەی دژەتیرۆر بكات. شرۆف ئەوەی دەرخست كە ڕیاز حفیزی كوڕی عمر لە جەیسلمەری ڕاجاسان بە ناسنامەیەكی ساختە بەناوی ڕاجبیر ڕاثۆد خۆی حەشارداوە، خاوەن ھۆتێلیك تۆڕێكی نوستووی ڕێكخست بۆ یارمەتیدانی ٤٠ تیرۆرست كە بە ھاوڵاتی ھندی دانرابوون، و ئامانجیان ڕابەری كردنی تەقینەوەی زیاتر بوو پاش ھێرشەكانی ١١/٢٦. دەربارەی جەیسلمەر، سەركردەی ئەی تی ئێس دی سی پی ڤیەر"سوریا" سوریاڤانشی و تیمەكەی ناب ڕیاز و گەڕاندیانەوە بۆ مۆمبای. كەبیر لەبارەی یەك تەنی فوول لە تەقەمەنی سوریای ئاگاداركردەوە كە ھێنرابوو بۆ ھیندستان، كە ٤٠٠ كیلۆگرام لەو بڕە لە تەقینەوەكانی ساڵی ١٩٩٣ بەكارھاتبوون، و پاشماوەكەشی كە ٦٠٠ كیلۆگرام بوو ھێشتا لە شوێنێكی وڵاتەكەدا حەشاردراوە. سوریا بە كوڕی دوو ھاوسەرە كوژراوەكەی قوربانی تەقینەوەكان ناسێنرا. سوریا پلان دادەنێت بۆ دەستبەسەركردنی ئەندامانی ماوەی خانە نوستووەكە، و لەلایەكی دیكە ھەوڵ دەدات كارەكان ڕێكبخات لەگەڵ ئەو ھاوسەرەی كە لێی جیابوبوەوە بەناوی ڕیا، كە پیشەی پزیشك بوو.

ڕۆڵەکان دەستکاری

بەرھەمھێنان دەستکاری

سۆریاڤانشی لەسەر بنەمای ھیچ کارێک بەردەست نییە، بەڵکو چیرۆکێکی ڕەسەنە، ھەروەھا نووسینی فیلمەکە لە ٢٠١٩ لە گۆوا دەستی پێکرد. کارەکانی فیلمەکە لە مانگی شوباتی ٢٠١٩ بەگشتی لە شاری مۆمبای دەستی پێکرد، لەو شوێنەی کە تیزەری فیلمەکە وێنەی گیرا.[٢] شێتی لە بەیانی زوو دەستی بە وێنەگرتن کرد لە ماوەی چەند کاتژمێرێک پێش ڕۆیشتنی بۆ گۆوا بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی فیلمنووسین.

پێشوازی دەستکاری

سۆریاڤانشی ٢٦٬٢٩ کرۆری بەدەست ھێنا لە بۆکس ئۆفیسی ناوخۆیی لە ڕۆژی کردنەوەیدا. لە ڕۆژی دووەمدا، فیلمەکە ٢٣٬٨٥ کرۆری کۆکردەوە. لە ڕۆژی سێیەمدا فیلمەکە ٢٦٬٩٤ کرۆری کۆکردەوە و کۆی کۆکراوەی ناوخۆیی کۆتایی ھەفتەی برد بۆ ٧٧٬٠٨ کرۆر.[٣] لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، فیلمەکە ٢٣٣٬٣٣ کرۆری لە ھیندستان و ٦٠٬٨٤ کرۆری لە دەرەوەی وڵات کۆکردەوە، بۆ کۆکراوەیەکی جیھانی لە ٢٩٤٬١٧ کرۆری لە سەرتاسەری جیھاندا کۆکردەوە.[٣] لەسەر پێداچوونەوەی ماڵپەڕی ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە ھەڵسەنگاندنێکی پەسەندی ٣٣٪ لەسەر بنەمای ٩ پێداچوونەوە ھەیە، بە تێکڕای ڕێژەی ٤٬٨/١٠.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sooryavanshi (2021): Budget & Box Office Verdict". Box Office India. Retrieved 29 December 2021.
  2. ^ "Akshay Kumar's Sooryavanshi Is Not A Remake Of Tamil Film, Clarifies Director". NDTV.com. Archived from the original on 24 February 2020. Retrieved 24 February 2020.
  3. ^ ئ ا "sooryanshi Box Office". Bollywood Hungama. Archived from the original on 20 November 2021. Retrieved 27 December 2021.
  4. ^ "Sooryavanshi". Rotten Tomatoes. Fandango Media. Retrieved 24 November 2021.