ڕووپیەی ھیندی

دراوی فەرمی وڵاتی هیندستان

ڕووپیەی ھیندی (ھێما: ₹؛ کۆد: INR) دراوی فەرمی وڵاتی ھیندستانە. یەک ڕووپیە دابەش دەبێت بۆ ١٠٠ پەیسە (بچووکترین یەکەی دراو وەک فلس). لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری ئەوە درا کە ١ ڕووپیە بکرێتە نزمترین ئاستی دراوی ھیندستان. دڵنیایی بەھای دراوەکە لەلایەن بانکی یەدەگی ھیندستان سەرپەرشتی دەکرێت.

ڕووپیەی ھیندی

لە ساڵی ٢٠١٠، ھێمای نوێی ڕووپیە (₹) پەسەندکرا، دیزاینەکەی لەلایەن دیزاینەر ئودایا کومار بۆ کرا.

لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، حکوومەتی ھیندستان ڕایگەیاند کە دراوەکانی ٥٠٠ و ١٠٠٠ ڕووپیەیی دەکشێنێتەوە،[١][٢] لەژێر کاریگەری ئەو بڕیارە لە ھەمان شەودا ئەو دوو دراوە لە بەکارھێنان پەک خران.[٣] دواتر لە ١٠ی تشرینی دووەم، دیزاینی نوێی بەھای ٥٠٠ و ٢٠٠٠ ڕووپیەیی دەرچوون.[٤][٥] چیتر دراوێک بە بەھای ١٠٠٠ ڕووپیەیی نەما.[٦] لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧، دراوی نوێی ٢٠٠ ڕووپیەی لەسەر خواستەکان زیادکرا.[٧] لە تەممووزی ٢٠١٨، دیزاینی نوێی ١٠٠ ڕووپیەیی دەرچوو.[٨]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Mukherjee, Amrita (14 November 2016). "How I feel super rich with Rs 100 and Rs 10 in my purse". Asia Times Online. Retrieved 16 November 2016.
  2. ^ Asia Times Staff (15 November 2016). "India's demonetization takes its toll on major sectors". Asia Times Online. Retrieved 16 November 2016.
  3. ^ داڕێژە:Cite media release
  4. ^ داڕێژە:Cite media release
  5. ^ داڕێژە:Cite media release
  6. ^ "RBI to issue ₹1,000, ₹100, ₹50 with new features, design in coming months". Business Line. Retrieved 18 April 2018.
  7. ^ "RBI Introduces ₹ 200 denomination banknote". Reserve Bank of India. 24 August 2017.
  8. ^ "RBI to Issue New Design ₹ 100 Denomination Banknote". Reserve Bank of India. 19 July 2018.