کەشتی ئەستێرەیی یاخوود ستارشیپ (بە ئینگلیزی: Starship) ستارشیپ پێڕاگوێزێکی (مووشەکێکی) ھەڵدانی سوپەری قوڕسە کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربھێنرێتەوە و لە ئێستادا لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە پەرەی پێدراوە کە کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی فڕۆکەوانی ئەمریکییە، بەرزترین و بەھێزترین مووشەکی ھەڵدانە تا ئێستا دروست کراوە،[١] کەشتی ئەستێرەیی پێڕاگوێزێکی (مووشەکێکی) ھەڵدانی دوو قۆناغە بۆ خولگە، کەشتییە ئاسمانییەکە چار جۆری سەرەکی ھەیە: بارھەڵگر، تیم، تانکەری پاڵنەر و نیشتنەوەی مانگ.

پشکنینی قەڵغانی گەرمی کەشتی ئەستێرەیی لە ئەیلیوولی ٢٠١٦

ھەردوو قۆناغی کەشتی ئەستێرەکان بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی خێرا پاشی نیشتنەوەیەکی ڕاست دیزاین کراون، ھەردووکیان ئۆکسجینی شل لەگەڵ میتانی شل بەکاردەھێنن بۆ مادەی پاڵنەر و بە بزوێنەری ڕاپتۆر کاردەکەن، کەشتی ئەستێرەکان بە شێوەیەک دروست کراوە کە ١٠٠ تۆن (٢٢٠٬٠٠٠ پاوەند) بگەیەنێتە خولگەی زەوی نزم. کاتێک کەشتییە ئاسمانییەکە دەچێتە خولگە دەتوانرێت لەلایەن تانکەرەکانی کەشتی ئەستێرەوە سووتەمەنی پڕ بکرێتەوە بۆ گواستنەوە بۆ خولگە بەرزەکان یان شوێنەکانی ناوەوەی کۆمەڵەی خۆر وەک ھەسارەکان، پاشان بەپێی ئەرکەکە کەشتییە ئاسمانییەکە دەتوانێت یان بچێتە بەرگەھەوای ھەسارەکە و دواتر بزوێنەرەکانی بەکاربھێنێت بۆ نیشتنەوە بە شێوەیەکی پاشەکشەیی یان لە بۆشایی ئاسماندا بەجێبھێڵرێت.

شوێنی ھەڵدانی ستارشیپ لە بنکەی ستار لە تەکساس و سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کێنێدی لە فلۆریدا و دوو سەکۆی دەریایی دروستکراون و ئەوانە دەبنە خاڵی دەستپێک بۆ زۆرێک لە ئەرکە بۆشایی ئاسمانییە پلان بۆ داڕێژراوەکان، کە بەھۆی کەمبوونەوەی تێچووی ھەڵدانی موشەکەکە و زیادبوونی ھەڵدانی موشەکەکانەوە دەکرێت. لە داھاتووەکی نێزیک کۆمپانیای خاوەن ستارشیپ مانگی دەستکرد و پشکنەری بۆشایی ئاسمانی بڵاودەکاتەوە و خزمەت بە ئاسمانگەڕە بازرگانییەکان دەکات و لە ڕێگەی پڕۆژە و پرۆگرامی ئارتەمیسی سەر بە دەزگای ناسا بەدوای مانگدا دەگەڕێت و ھەوڵی گەڕانی زیاتر دەدەن دەربارەی مانگ، لە داھاتووی درێژخایەندا ڕەنگە موشەکەکە و ستارشیپ یارمەتی ئاواتەکانی سپەیس ئێکس بدات بۆ کۆلۆنیکردنی گەڕان و گەیشتن بە مەریخ و گەشتێکی خێرا لە نێوان بەندەرەکانی زەویدا بکات.

سپەیس ئێکس لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە[٢] چەمکێکی ئۆتۆمبێلی ھەڵدانی توانای گەورەی پێشبینی کردبوو، لە ماوەی دەیان ساڵی داھاتوودا دیزاین و تەکنیکەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکە پاڵاوتە کرا ھەوڵی بۆ درا لەلایەن کۆمپانیاوە، پڕۆژەکە بڕگەی گرنگی بەدەستھێناوە وەک کارپێکردنی بزوێنەری ڕاپتۆر لە پێڕاگوێزەکانی (مووشەکەکانی) (Starhopper)بەکارھێنانی پەنجەرەی جێگیرکەر لە (Starship SN8–SN15). پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ گەشتێکی تاقیکاری خولگەیی تەواو ئەنجام بدرێت.

پشتێنەی پڕۆژە دەستکاری

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ پێش ئەوەی سپەیس ئێکس فالکۆن ١ یەکەم موشەکی خۆی ھەڵبدات،[٣] بەڕێوەبەری جێبەجێکار ئیلۆن ماسک بۆ یەکەمجار ئاماژەی بە چەمکێکی موشەکی درێژخایەن و توانای بەرز کرد بە ناوی BFR کە فڕۆکەی BFR دەتوانێت ١٠٠ تۆن (٢٢٠٬٠٠٠ پاوەند) بۆ خولگەی نزمی زەوی ھەڵبدات و بزوێنەری (Merlin 2)ی تێدا بێت، مێرلین ٢ لە ڕەچەڵەکی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ بزوێنەری مێرلین کە لە فالکۆن ٩ بەکارھێنراون و بەراورد دەکرێت بە بزوێنەری (F-1) کە لە ساتۆرن ڤی بەکارھێنراون.[٤]

لە تەممووزی ٢٠١٠ دوای کۆتا ھەڵدانی مووشەکی فالکۆن ١،[٥] ساڵێک پێشتر سپەیس ئێکس چەمکەکانی پێراگوێزی ھەڵدانی و ئامێری ڕاکێشانی بۆشایی ئاسمانی تایبەت بە مەریخ لە کۆنفرانسێکدا پێشکەش کرد، چەمکەکانی پێڕاگوێزەکان (مووشەکەکان) ھەر یەک بە ناوی (Falcon X و Falcon X Heavy و Falcon XX) بوون کە گەورەترینیان فالکۆن (XX) بوو کە توانای ھەڵگرتنی ١٤٠ تۆن (٣١٠٬٠٠٠ پاوەند)ی ھەیە بۆ خولگەی زەوی نزم، بڕیار بوو موشەکەکە بەقەد سەتورن ڤی بەرز بێت و شەش بزوێنەری بەھێزی مێرلین ٢ بەکاربھێنن، لە دەوروبەری ساڵی ٢٠١٢،[٦] کۆمپانیاکە بۆ یەکەمجار باسی چەمکی موشەکی گواستنەوەی کۆڵۆنیالی مەریخ کرد لەبەردەم خەڵکدا بڕیار بوو بتوانێت ١٠٠ کەس یان ١٠٠ تۆن بار بۆ مەریخ بگوازێتەوە و بە بزوێنەری ڕاپتۆر کە بە سووتەمەنی میتان کاردەکات.[٧]

لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦، ڕۆژێک پێش ٦٧ەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسمانی، بزوێنەری ڕاپتۆر بۆ یەکەمجار نمایشکرا،[٨] لە چالاکییەکەدا ماسک ڕای گەیاند کە کۆمپانیای سپەیس ئێکس پەرە بە موشەکێکی نوێ دەدات کە بزوێنەری ڕاپتۆر بەکاردەھێنێت، کە ناوی سیستەمی گواستنەوەی نێوان ھەسارەکانە، کە بە دوو قۆناغی دەبێت، بووستەرێک (پاڵنەرێک) کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربھێنرێتەوە، ھەروەھا کەشتییەکی ئاسمانی کە بڕیارە تانکی قۆناغەکان لە پێکھاتەی کاربۆنی دروست بکرێن کە میتانی شل و ئۆکسجینی شل ھەڵبگیرێت، پێشبینی دەکرا نرخی ھەڵدانی موشەکەکە کەم بێت، کەشتییە ئاسمانییەکە سێ جۆری تێدابوو: تیم، بارھەڵگر و تانکەر کە جۆری تانکەرەکە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی مادەی پاڵنەر بۆ کەشتی ئاسمانی لە خولگەدا.

سەرچاوەکان دەستکاری