سوێ سوسو

شاعیرێکی چینی کۆن

سوێ سوسو (بە چینی:薛素素;) (لەدایکبووی ١٥٦٤ بۆ ١٦٥٠) شاعیر و وێنەکێشی سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی مینگ بوو، ھەروەھا بەھۆی تیرھاوێژی و وێنەکێشان ناسرابوو کارەکانی خاتوو سوێ لە ژمارەیەک لە مۆزەخانەکان دانراوە، لە چین و لە شوێنەکانی تریش، شێواز و بەھرەی تیرھاوێژی لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەران باسکراوە

وێنەی کچێک فلووت لێدەدات لەلایەن سوێ سوسو

سوێ سوو لە ڕۆژھەڵاتی چین ژیاوە، لە ژیانیدا لە ناوچەکانی ژێجیانگ و جیانگسو نیشتەجێبووە

وێنەکێشان دەستکاری

ھەر لە تەمەنێکی زوەوە دەستی بە وێنەکێشان کردووە،[١] و بەھۆی بەھرەکانی لە ھونەری وێنەکێشاندا ناسراوە، لە ھونەرەکەدا کارەکانی یەکسان کراوە بە ھونەرمەند چێن چون[٢] یەکێک لە کارە ھونەرییەکانی وەک «یەکێک لە باشترین کاری ھونەری تەواوی سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی مینگ»[٣] دانراوە و لە ھونەرەکەدا وەک «مامۆستای تەکنیک» ناسراوە[٣] ھو ینلینگ ئەوی وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین ھونەرمەندی سەردەمی خۆی داناوە، و لە پرسیارەکەیدا وتوویەتی "کام ھونەرمەندی بەناوبانگ لە بەھرەی وێنەکێشاندا ئەتوانیت لەو باشتر بێت؟"[٤] و باس لەوە دەکات کەوا «ئەو دەتوانێت لە ھەر وێنەکێشێک باشتر بێت لە کێشانی وێنەی داری بامبۆ و گوڵی ئۆرچید»[٥] ھەروەھا لەلایەن ھونەرمەند دۆنگ چیچانگەوە ستایشی کراوە بەھۆی کارەکانی.[٥]

شیعر دەستکاری

شیعرەکانی لە سەردەمی مینگ و سەرەتای چینگدان، و کۆکراونەتەوە

بۆ ڕۆمانس

لەم شەوە جوانەدا بیرت لێدەکەمەوە، دەپرسم ئاخۆ تۆ دەگەڕێیتەوە،

چرای تەنھایی بەسەرمدا دەدرەوشێتەوە، سێبەرێکی کاڵ و بێھێزی تێدا دەردەکەوێت

باوەشم بە سەرینێک گرت، لێرەدا کەس نییە قسەی لەگەڵ بکەم،

مانگەشەو حەوشەچۆڵە تاریکەکە ڕووناک دەکاتەوە، فرمێسک جلەکانم تەڕ دەکەن[٦][٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Daria Berg (2008). "Amazon, Artist, and Adventurer: A Courtesan in Late Imperial China". In Kenneth James Hammond; Kristin Eileen Stapleton (eds.). The human tradition in modern China. Rowman & Littlefield. pp. 19–30. ISBN 978-0-7425-5466-5.
  2. ^ "Flowers, 1615". Asian Art Museum of San Francisco. Archived from the original on 11 June 2013. Retrieved 6 June 2013. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Victoria B. Cass (1999). Dangerous women: warriors, grannies, and geishas of the Ming. Rowman & Littlefield. p. 39. ISBN 978-0-8476-9395-5.
  4. ^ Kang-i Sun Chang; Haun Saussy; Charles Yim-tze Kwong (1999). Women writers of traditional China: an anthology of poetry and criticism. Stanford University Press. pp. 227–228. ISBN 978-0-8047-3231-4.
  5. ^ ئ ا Daria Berg (2008). "Amazon, Artist, and Adventurer: A Courtesan in Late Imperial China". In Kenneth James Hammond; Kristin Eileen Stapleton (eds.). The human tradition in modern China. Rowman & Littlefield. pp. 19–30. ISBN 978-0-7425-5466-5.
  6. ^ ''This lovely night I think of you, wondering whether you will return'' ''The lonely lamp shines on me, casting a faint shadow'' ''I clutch one lone pillow; there is nobody to talk to'' ''Moonlight floods the deserted courtyard; tears soak my dress.'
  7. ^ Berg, Daria (2009-07). "CULTURAL DISCOURSE ON XUE SUSU, A COURTESAN IN LATE MING CHINA". International Journal of Asian Studies (بە ئینگلیزی). 6 (2): 171–200. doi:10.1017/S1479591409000205. ISSN 1479-5914. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری