سوڵتان ئۆزجان (بە تورکی: Sultan Özcan)، (لەدایکبووی ١٩٦٥، دەڤەلی، قەیسەری - ) ژنی سیاسەتوانی خەڵکی تورکیا و ھاوسەرۆکی نوێی پارتی دیموکراتی گەلانە.[١]

سوڵتان ئۆزجان
ھاوسەرۆکی پارتی سیاسی
ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٧ی ئابی ٢٠٢٣
پێشینە پەروین بولدان
مدحەت سەنجەر
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٦٥
دەڤەلی، پارێزگای قەیسەری، تورکیا
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی گەلان
خوێندن لە زانکۆی چوکورئۆڤا

ژیان دەستکاری

سوڵتان ئۆزجان لە ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی دەڤەلی (ئەڤەرەک) سەر بە پارێزگای قەیسەری لە ھەرێمی ئاناتۆلیای ناوەندی لەدایکبووە. ئەو لە کاتی منداڵیدا وێڕای خێزانەکەی چووە بۆ ئەنقەرە. دواتر وەکوو فەرمانبەری حکوومەت لە زانکۆی چوکورئۆڤا لە شاری ئادانا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٨٥ و پاش ١٢ ساڵ خزمەت واز لە کاری حکوومی ھێناوە و دەستیکردووە بە کارکردن لە کەرتی تایبەت لە بوارە جیاوازەکاندا وەکوو مافی ژن، کرێکاران و ئیکۆلۆژی تێکۆشانی کردووە و لە دەستەی بەڕێوەبەریی ژمارەیەک دەستە و سەندیکادا کاری کردووە.[١]

سوڵتان ئۆزجان لە ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥، کاندیدی ژمارە ٢٥ی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەرلەمانی تورکیا بوو. ئەو ھەروەھا بۆ ماوەی دوو خول ھاو-وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەکانی ھەدەپە لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و پارتە سیاسییەکاندا بووە.[١]

لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ لە چوارەم کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلاندا لەگەڵ جاھید کرکازاک وەکوو ھاوسەرۆکی نوێی پارتەکە ھەڵبژێردران.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری