سوپەرچارج (بە ئینگلیزی: Supercharge)، ھەواپەستێنەرێکە (Air compressor) کە بە پەستانێکی زیاتر ھەوای زیاتر دەنێرێتە ژووری سووتاندن لەناو بزوێنەردا، بەمەش سووتەمەنی زیاتر دەسووتێت و ھێزی زیاتر دروست دەبێت لە بزوێنەرەکەدا. سوپەرجارج پێویستی بە ھێزێکی میکانیکیی دەرەکی ھەیە بۆ کارکردنی بۆیە بە پولییەک لە ڕێگای قایشەوە لە بزوێنەر بەستراوە (بە پێچەوانەی تۆربۆچارجەوە کە پێویستی بە ھێزی دەرەکی نییە بۆ کارکردنی).

نموونەیەکی سادە لە سوپەرچارج

مێژوو دەستکاری

یەکەم بزوێنەری سوپەرجارج کە بە سەرکەوتووی تاقی کرایەوە لەلایەن دوگالد کلێرکی سکۆتلەندی بوو کە توانی سوپەرچارجێک دابنێت بۆ بزوێنەرێکی دوو پستۆنی لە ساڵی ١٨٧٨.

یەکەم زنجیرەی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی سوپەرجارج لەلایەن کۆمپانیای مێرسێدسی ئەڵمانی بوو لە ساڵی ١٩٢١، کە بە نەوەکانی کۆمپرێسۆر (Kompressor) دەناسرێنەوە.

باشییەکانی سوپەرچارج دەستکاری

  • بڕێکی زۆر توانای ئەسپی زیاد دەکات بۆ بزوێنەر.
  • تا ڕادەیەکی زۆر بەئاسانی دەتوانی بۆ زۆرێک لە بزوێنەرەکانی ببەستی.
  • نەبوونی لاگ (Lag): بوھۆی ئەوەی کە سوپەرچارج ڕاستەوخۆ بە قایش لە بزوێنەر بەستراوە، ھیچ لاگێک (دواکەوتنێک) لە کارکردنی سوپەرچارجدا نییە، بەڵکوو سوپەرچارج ڕاستەوخۆ کارەکەی خۆی دەکات، ئەمەش گرینگترین خاڵە کە زۆرجار وادەکات سوپەرچارج زاڵبێت بەسەر تۆربۆچارجدا.
  • سوپەرچارج لە خولانەوە بۆ خولەک (RPM)ە نزمەکانیشدا چالاکە.
  • بە بەراورد بۆ ئەو ڕێژە زۆرەی کە توانای ئەسپی بۆ بزوێنەرەکە زیاد دەکات، تێچووەکەی ھەرزانە.[١]

خراپییەکانی سوپەرچارج دەستکاری

  • چوستی بزوێنەر: یەکێک لە ھەرە شتە خراپەکانی سوپەرچارج ئەوەیە کە پێویستی بە ھێزێکی دەرەکی ھەیە بۆ کارکردنی بەمەش بڕێکی زۆر لە چوستی بزوێنەرەکە کەم دەکاتەوە.
  • بەھۆی ئەوەی سوپەرچارج بە پەستانێکی زیاتر ھەوا دەنێرێتە ژووری سووتاندن لە بزوێنەردا، بەمەش بە بەردەوامی پەستانی زۆر و پلەی گەرمی بەرز لە بزوێنەرەکەدا بەدی دەکرێت ئەمەش کاردەکاتە سەر کورتی تەمەنی بزوێنەرەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "carthrottle". Archived from the original on 29ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری