سوفیان بەقال

ڕاکەرێکی مەغریبی

سوفیان بەقال (بە عەرەبی: سفيان البقالي; لەدایکبووی ٧ی ژانویەی ١٩٩٦[١]) ڕاکەرێکی مەغریبییە لە پێشبڕکێی ٣٠٠٠ مەتری. خاوەنی مەدالیای زێری ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ و ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ یە. لە پاڵەوانێتی جیھانیی گۆڕەپان و مەیدان، ئێل دوو میدالیای زێڕی بەدەستھێناوە، یەکەم میدالیای لە ساڵی ٢٠٢٢ و دواتر لە ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستھێناوە. لە پاڵەوانێتی تایبەتی خۆیدا پاڵەوانی خولی ئەڵماسی ساڵی ٢٠٢٢ بوو.

سوفیان بەقال
بە عەرەبی: سفيان البقالي
لەدایکبوون (١٩٩٦-٠١-٠٧) ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٨ ساڵ)
فاس، مەغریب
وڵاتی وەرزشمەغریب
زمانەکانی ئاخاوتنMoroccan Darija
پیشەmiddle-distance runner، steeplechase runner، runner
وەرزشathletics
ڕووداوی وەرزشی3000 metres steeplechase، 3000 metres، 1500 metres
بەشداربووە لە2014 African Championships in Athletics – men's 3000 metres steeplechase، 2018 African Championships in Athletics – men's 3000 metres steeplechase، athletics at the 2016 Summer Olympics – men's 3000 metres steeplechase، athletics at the 2020 Summer Olympics – men's 3000 metres steeplechase
خەڵاتەکانCommander of the Order of the Throne

لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، سوفیان پلەی چوارەمی لە پێشبڕکێی ٣٠٠٠ مەتری بەدەستھێنا لە پاڵەوانێتی جیھانی لاوانی ٢٠١٤ لە گۆڕەپان و مەیدان، و پاشان یەکەم یاری باڵای خۆی لە پاڵەوانێتی ئەفریقای ٢٠١٤ لە گۆڕەپان و مەیدان، پلەی دەیەمی لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەستھێنا. ھەروەھا بەشداری لە ڕاکردنی کرۆس کانتریدا کردووە و وەک یاریزانێکی بچووک لە پاڵەوانێتی جیھانی کرۆس کانتری لە ساڵی ٢٠١٥ پلەی ١٨ی بەدەستھێناوە.[١] لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆدا، پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.[٢]

 
سوفیان ٢٠١٧، ڕۆما

لە پاڵەوانێتی جیھانی ٢٠١٧ کە لە لەندەن بەڕێوەچوو بە ٨:١٤٫٤٩ میدالیای زیوی بەدەستھێنا. دوای دوو ساڵ لە پاڵەوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدان لە دۆحە، قەتەر برۆنزی بەدەستھێنا.[١]لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە پێشبڕکێی ١٥٠٠ مەتری لە چواردەھەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی مارسیلیا لە فەرەنسا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٣]سوفیان سەرکەوتنی بەدەستھێنا بۆ نوێنەرایەتیکردنی مەغریب لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠[٤] کە تێیدا میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی بە ٨:٠٨٫٩٠ بەدەستھێنا، لە پێش گیرما بە ٨:١٠٫٣٨ و بنیامین کیگن (٨:١١٫٤٥). بەم شێوەیە بووە یەکەم وەرزشوان کە لەدایکبووی کینیا نەبووە کە نازناوەکەی بەدەستھێناوە لەو کاتەوەی برۆنیلاو مالینۆڤسکی پۆڵەندی لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ ئەو کارەی کردووە، و یەکەم وەرزشکاری لەدایکبووی کینیا نەبووە و بووە خاوەنی میدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپیاد یان پاڵەوانێتی جیھانی لە ساڵی ١٩٨٧ەوە.[٥][٦] لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١، سوفیان لە کۆبوونەوەی کلاسیکی کیپ کینۆ لە نایرۆبی لە کینیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بە کاتژمێر ٨:٢١٫٢٠ یارییەکەی کۆتایی پێھێنا.[٧][٨]

 
سوفیان لە پاڵەوانێتی جیھانیی گۆڕەپان و مەیدان٢٠٢٢

لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانێتی جیھانیی گۆڕەپان و مەیدان کە لە شاری یوجین لە ویلایەتی ئۆریگۆن بەڕێوەچوو، سوفیان بووە پاڵەوانی جیھان و میدالیای زێڕی لە ٣٠٠٠ مەتری بەدەستھێنا بە کات ٨:٢٥٫١٣ پێش لامێچا گیرما (٨:٢٦٫٠١) و کۆنسێلۆس کیپرۆتۆ (٨:٢٧٫٩٢) کەوت.[٩] لە مانگی ئەیلوول لە یاری کۆتایی خولی ئەڵماس لە زیوریخ یەکەم جامی ئەڵماسی بەدەستھێنا.[١٠] سوفیان بێ دۆڕان بوو و لەو وەرزەدا خێراترین کات لە جیھاندا ڕای کرد و لە خولی ئەڵماسی ڕەبات ٧:٥٨٫٢٨ خولەکی بەدەستھێنا. لە مانگی تشرینی دووەمدا، لە لیستی کورتدا بوو بۆ خەڵاتی باشترین وەرزشکاری پیاوی گۆڕەپان و مەیدان.[١١]لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، سوفیان دووەم میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدان ٢٠٢٣ بەدەستھێنا دوای ئەوەی لە پێشبڕکێی کۆتاییدا بە ٨:٠٣٫٥٣ پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.[١٢][١٣]لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤، لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، سوفیان بەرگری لە نازناوی ئۆڵۆمپیادی خۆی کرد لە پێشبڕکێی ٣٠٠٠ مەتر و بە کاتژمێر ٨:٠٦٫٠٥ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە یاری کۆتاییدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێش کینێس ڕوکسی ئەمریکی کەوت، کە لە قۆناغی زەنگدا پێشەنگی گرت.[١٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب «Soufiane EL BAKKALI – Athlete Profile». World Athletics. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ 3000 Metres Steeplechase men Herculis MONACO Monaco (Stade Louis II), MONACO 15 JUL 2016.
  3. ^ Mebtoul، Taha. «Morocco's Soufiane El Bakkali Wins 1,500m Race in France». Morocco world news. لە 17 October 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  4. ^ Zerbaoui، Josef Abdessalam (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠). «Moroccan Athlete El Bakkali Has Sights on Gold at 2020 Olympic Games». Morocco World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Kenya's Reign is Over: Soufiane El Bakkali Wins Olympic Men's Steeplechase in Tokyo». LetsRun.com (بە ئینگلیزی). ٢ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ Galadima، Yemi (٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Top 10 African Male Athletes in 2022 - Part 2». Making of Champions (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). p. 4. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Toutate، Issam. «Morocco's El Bakkali Outruns Kenyans at Home». moroccoworldnews.com/ (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «Le Marocain Soufiane El Bakkali réalise un exploit au Kenya». Le Site Info (بە فەرەنسی). ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ Tennery، Amy (2022-07-19). «El Bakkali wins 3,000m steeplechase world gold». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2022-07-19 ھێنراوە.
  10. ^ «Spotlight on finalists: Shelly-Ann Fraser-Pryce and Soufiane El Bakkali». World Athletics. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ «Finalists announced for Men's World Athlete of the Year 2022». World Athletics. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ^ «King Congratulates Soufiane El Bakkali, 3,000m Steeplechase World Champion». HESPRESS English - Morocco News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ Erraji، Abdellah. «Soufiane El Bakkali Wins Budapest World Athletics Championships». Morocco World News. p. 1.
  14. ^ «PARIS 2024 ATHLETICS: MOROCCO'S SOUFIANE EL BAKKALI WINS HISTORIC SECOND STRAIGHT OLYMPIC GOLD IN MEN'S 3,000M STEEPLECHASE».