سووریا لە ئۆڵۆمپیاد

(لە سوریا لە ئۆڵۆمپیادەوە ڕەوانە کراوە)

سووریا بە فەرمی کۆماری عەرەبی سووریا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، دوای ئەوە سوریا لە چوار ئۆڵۆمپیادی داھاتوودا بەشداری نەکرد (ھەرچەندە لە ساڵی ١٩٦٠دا وڵاتەکە لەگەڵ میسر بەناوی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی بەشداری کرد). سوریا لە ساڵی ١٩٦٨ بەشداری کردووە لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ھەروەھا سوریا ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە نەکردووە. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە بەگشتی خاوەنی چوار مەدالیایی ئۆڵۆمپیادن. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی سوریا لە ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە و ھەمان ساڵ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بە فەرمی ناسێراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری